ئه‌م میله‌ته‌ی ئێمه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه زۆر حه‌زی پێده‌كات یادكردنه‌وه‌یه،ئیمه سالانه به‌ر چه‌ندین یاد و بۆنه‌ی دینی و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی نه‌ته‌وه‌ی ده‌كه‌وین،هه‌موو یاده‌كانیش به باشترین مه‌راسیم به بودجه‌یه‌كی كراوه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌یادو بۆنه‌كاندا غائیبه ئه‌و ئیسته‌یه كه ده‌بێت بكه‌ین، كه هه‌میشه له‌قاموسی كورده‌واریدا ونه.
ئه‌مرۆ یادی دامه‌زراندنی شاری سلیمانیه "پایته‌ختی رۆشنبیری" ئه‌و شاره‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه به‌ناوی شاری رۆشنبیری و شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیه‌وه، سیما‌و شوناسی هه‌راجده‌كرێت.
ئه‌و شاره‌ی عه‌یامێكه شوێنگه‌ی بیری كوردایه‌تی و لانه‌كه‌ی ئه‌ده‌بی و روشنبیری نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو، له سایه‌ی سیاسیه بازرگانه‌كانه‌وه داغان ده‌كرێت.
سلێمانی شوێنگه‌ی زۆرانبازی و ته‌سفیه‌ی حساباتی جه‌نه‌راله‌كانی شاخه، مه‌یدانی قه‌به‌كردنی سه‌رمایه‌ی بزنسه موفلیسه‌كانی دوێنێیه. شانۆی خۆنمایشكردنی موهه‌ریج و ئه‌و پۆپولیستانه‌یه كه ته‌ماعیان له‌وه ببنه په‌رله‌مانتار.
شاری سوپایه‌كه له ڕۆشنیبری كڕدراو رۆژنامه‌نوسی فوتیكراو و ده‌سته‌واریه‌ك له میدیای سَێبه‌رو پشت سپبه‌روله ژیر ناونیشانی میدیای ئه‌هلی.
شاری په‌رۆبادان و زه‌قكردنه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان و گه‌وره‌كردنی جیاوازیه‌كانه له‌ژیر دروشمی ئازادی و فره‌یدا.
شاری ته‌لاقدانی دیموكراسێت ته‌زویركرددنی لێشاویكه له ده‌نگده‌ره‌رو شاری ئه‌تكردنی یاسایه له‌سیای به‌رهه‌می ده‌نگی ته‌زویرو خۆسه‌پاندن و پاشان شاری سرینه‌وه‌ی كۆی پرۆسێسه دیموكراسیه‌كانه له‌ژیر تایلی ته‌وافوقدا!
شاری بۆدیگاردكان و كوڕانی پیاوانی بیرۆی سیاسیه كه جارناجارێك له‌م شاره‌دا ئینسانێك خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن و یه‌كێكیتریش حه‌سیر مه‌یدان گه‌ر كه‌سیش له‌گۆڕێدانه‌بێت ئه‌وا رێژنه‌یه‌ك فیشه‌ك به‌به‌رچاوی پولیسه‌وه به ئاسماندا ده‌ته‌قێن.
شاری میوانه رزاگرانه‌كانه، شاری ئه‌وانه‌ی كه لێره نه‌بێت له هیچ شوێنیه‌كی تری ئه‌م دونیایه‌دا موحه‌لێكیان نیه له ئیعرابدا، كه‌چی لێره ده‌بن به پله‌دار ده‌بن به‌لیوا ده‌بن به ئوستازی زانكۆ، ده‌بن به مودیرعام ده‌بن به‌دكتۆر....
شاری خێل و گۆره‌پانی عه‌رزی عه‌زه‌لاتی موسته‌شاره‌كانی دوێنێیه و حه‌سانه‌كانیشیان له‌مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی حیزبه‌كانه.
شاری محافیز وقایمقام و مودیره‌عامه فاشیله‌نه‌یه، كه‌ته‌نیا هۆكارێك بۆ بون به فه‌رمانبه‌ری میری ئه‌وه‌یه كه‌غولامی حیزبی ئه‌لفن.
شاری مۆنۆپوڵكردنی بازار‌و زه‌وتكردنی ته‌نده‌رات و به‌تاڵانبردنی خاكی ئه‌م شاره‌یه، له‌ژیر ناوی بازاری ئازادا...
شاری ته‌راتێنكردنی پاوانی ئه‌منیتی و هه‌والگركانی ده‌وله‌تانی "دۆسته" به پاساوی پارستنمان له هه‌ره‌شه‌كانی داعشَ!
وه دوای ئه‌م پۆسته‌ش ئه‌حمه‌قیك دێت و ره‌خنه‌یه‌ك ده‌گرێت و ده‌بێژێ، خۆ قه‌له‌مڕه‌وێكه‌ی تریش هه‌ر هه‌مان تاس و حه‌مامه.
بۆیه منیش ئه‌لێم ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ.....
به‌م شعره‌ی ئیسماعیل محمه‌دیش ماڵئاوایتان لێده‌كه‌م
بیری سلێمانی ناكه‌ی
نایه‌یته‌وه ؟ سه‌رێ له شار ناده‌یته‌وه ؟
بیری سلێمانی ناكه‌ی ؟
حه‌ز به پیاسه و گه‌ڕانێكی ده‌مه و ئێوارانی ناكه‌ی ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێیته‌وه ئه‌م شاره ناناسیته‌وه
سیمای به‌جۆرێ گۆڕاوه یادگاری هه‌ر تیا نه‌ماوه
وه‌ره‌وه بۆ سلیمانی،بۆشاری ئه‌وین و جوانی
حه‌یف چۆلبوو له یارانی نه‌ما خۆشیه‌كه‌ی جارانی
گه‌رچی جاران شاره‌كه‌ی شێخ كوچه‌و كۆڵانی كه‌متربوو
به‌ڵام لای من سلیمانی هه‌ر جاری جاران خۆشتربوو
ئه‌م ئێستاكه هه‌ر ته‌لاره‌و به‌ناخی ئاسمانا ئه‌چێ
وه‌فاو سۆز‌و خۆشه‌ویستی به‌ره‌و كاڵبونه‌وه ئه‌چێ
ئه‌م شاره واجه‌نجاڵبووه خۆشم خۆشم لێوه‌ن بوه تیایا
زۆر جا ئه‌مه‌وێت جێی بێلم به‌ڵام چیبكه‌م دلم نایا