ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ژیان به ساده‌یی ده‌رۆی...... ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی كه هێشتا تاڤگه‌كانی نه‌وت ده‌ستكاری روح و ته‌ماعه‌كانی به‌خبه‌رنه‌هێنابوینه‌وه، ته‌كنه‌لۆژیا نه‌یكردبوینه ئاكته‌ریكی نێو دونیا شوشه‌یه‌كه،دونیا سه‌رمایه‌داریه‌كه غروری نه‌كردبوین... سه‌روكاریمان له‌گه‌ڵ رێستۆرانت و مۆڵ و یانه‌ی شه‌وانه‌و باخ و باخات و گه‌شتی ئاسته‌نبوڵ و دوبه‌یی و قوبرس و به‌یروت و ....هیتد،نه‌كردبوو.
ئێره شونگه‌و هه‌واری هاوشاریانبوو، ئێره ئه‌و شوینگه قه‌شه‌نگ و بڵنده‌بوو كه لێیه‌وه له‌دیمه‌نه‌كانی شار؛ له دیمه‌نی تژی له ده‌وه‌ن و سه‌وزایی و هاژه‌ی روباری سه‌رچنارمان ده‌ڕوانی .... له‌رێی په‌روانه‌یه‌كی بچكولانه‌و رێژاوێكی ده‌ستكردو "كه‌شتیه‌كی نوح"و چه‌ند هێلانه كۆترێك و چه‌ند ساباتێكی ژیكه‌ڵه‌وه سه‌رمه‌سته‌بوین، حه‌زه ساكاره‌كانی نێو دونیایی هه‌ژاری نه‌وه‌ده‌كانمان پێ ئاوده‌دا.
ئیدی ئیستا ئه‌م هه‌واره وه‌لانراوه، كه‌لاوه‌یه‌كی داڕوخاوه‌و لانه‌ی لانه‌وازو ئه‌و باده‌نۆشانه‌یه كه هیچ شتێكیان نه‌ماوه بۆژیان.
تێبینی:
تاڤگە سەیرانگایەکی دەروازی سەرچنارە سالآنێک جێگای گەشتوگوازاری گەنجانی شار بوو، ئێستا بۆتە کەلاوەیەک