دواجار بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسێی حكومه‌تی خۆجێی سلیمانی. به‌جورێك بۆ یه‌كه‌م جار زۆنی سه‌وز كه له‌پاش راپه‌رینه‌وه سه‌دی نه‌وه‌دو هه‌شتی پۆسته‌كان لای یه‌كێتی بوه، ئه‌وا ئیدی هێزیكی تر نیوه‌ی ئه‌م پوستانه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت "گه‌ر ئه‌م هێزه‌ش سه‌رده‌مانیك به‌شێكیش بوبێت له یه‌كێتی" به‌ڵام هه‌نگاوێكی گرنگه.
واقعه‌كه جورێك بوو كه گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نتقیانه لێی بروانیت، گه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیریت بویسترێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌رهه‌م دێت.گه‌ر ملنه‌دان و ته‌سلیم نه‌بون بۆ یه‌كتری وه‌ك بژارده‌ی رابردوو هه‌مان گوتاری ئه‌مرۆو سبه‌ی بوایه، ئه‌وا به‌ده‌ردی ئه‌و په‌نده كوردیه ده‌چوین كه ده‌ڵێ بۆ ریش چوین سمێلیشمان دایه بانی. دواجاریش ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر مه‌ندی ئه‌وه‌ل و ئه‌خیر خه‌ڵكی سلێمانی ده‌بوون.
ئیمه له ئه‌وروپا ناژین. تا پرۆسێسی دیموكراتی و ئالویركردنی ده‌سه‌ڵات دۆخی سروشتی خۆی وه‌رگرتبێت. به‌ڵكو ئێمه له هه‌رێمیكی دابه‌شبوو به‌سه‌ر دوو زۆنی دریژكراوه‌ی هه‌ژمونی ئێرانی و توركیدا ده‌ژین. ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌شدا بیه‌وێت گوتاریكی تری هه‌بێت،حاڵی له قادر عه‌زیز باشتر نابێت.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێزیك چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك حاكمی به‌رو به‌حری ئه‌م زۆنه‌یه، به كرده‌وه به هیچ جورێك مه‌یلی موماره‌سه‌كردنی دیموكراسێتی نیه، هێزێك ئاماده‌یه تا ئاستی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ناخۆییش بروات له‌پێناو پاراستن و هه‌یمه‌نه‌ی خۆی. له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین رێگای نادیموكراسی له‌رێی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و عه‌سكه‌ری و ئابوری و ئیداری سیاسی تاقیكردۆته‌وه تا ته‌زویری به‌لێشاو و سیسته‌ماتیك. ته‌بابون و كه‌وتنه نیو به‌رداشی هه‌ژمونی ئێرانیه‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی تین و تاو وزیه‌كی مه‌زن بوه بۆمانه‌وه‌ی و ملنه‌دان بۆ ده‌رئه‌نجامی ئینتخابی.
ئیسلامیه‌كان ئه‌وه هیزه‌ی كه له‌م نێوه‌ند و هاوكێشه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌بوون، له‌روی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به چه‌شنه دیموكراسیه‌كه، به‌ڵام ئه‌مانیش وه‌ك هیزێكی ترسێنراو گوێراكێشراو له‌لایه‌ن ئاغاكانی ئیران و سۆسیال دیموكراته‌كانی یه‌كێتی و دڵ كرمێبون و بێ ئینسافی به‌رامبه‌ر گۆران و عوقده گرتن به سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یانه‌وه. نه‌یانتوانی پارێزگاری له قورسای خۆیان بكه‌ن كه هاوكێشه‌ی پاش هه‌ڵبژادن بۆی دروستكردبوون.
له‌م واقیعه‌دا، گۆران وه‌ك هێزی براوه‌ی سلیمانی ئه‌وه‌ی له 9/12 به‌ده‌ستی هێنا ده‌ستكه‌وت بوو، نه‌ك پاشكه‌شه‌و ته‌سلیم بوون.توانی گه‌ر ئه‌زمونی فیفتی به فیفتی ته‌جروبه‌یه‌كی خراپیش بێت نیوه‌ی پۆسته كانی ئه‌م ناوچه‌یه له قورگی شێردا ده‌ربێنێ. هه‌روه‌ها ملنه‌دان بۆ لابردنی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان، كه یه‌كێتی به بیانوی "به‌عسیبونیه‌وه" ده‌ویست گۆران ناچار به لابردن و ده‌ست لێهه‌ڵگرتنی بكات، له‌و رێیه‌شه‌وه له هه‌یبه‌تی بزوتنه‌وه‌كه بدات، به‌ڵام گۆران ئه‌مه‌ی نه‌كرد به‌ڵكوو هه‌رچۆنێك بێت دوو سالی كۆتای پۆستی پارێزگاری بۆ مه‌یسه‌ركرد، تا ئه‌و كاته‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت و، له‌و جێگایه‌ی كه به‌رنامه‌ی شكاندن و ناشرینكردن بۆ داده‌رێژرا، له‌ته‌ك ئه‌وشێخه‌ی تا زه‌مانیك شاری ته‌ژی كردبوو به لافیتاتی به‌عسیبون و هه‌له‌وه‌ربوونی، به‌لاغی ریكه‌وتنامه‌كه ده‌خوێنێته‌وه، كۆنگره‌ی رۆژنه‌ماوانی وه‌ك نوینه‌ری گوران ئه‌نجامده‌دات.
هه‌ربۆیه پێموایه ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه، هه‌نگاوێكه ده‌توانین ئه‌م چوار ساڵه به چوارساڵی راگوزه‌ر ئه‌ژمار بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی هه‌نگاو نان بۆ یه‌كتر قبولكردن و راهاتن له‌گه‌ڵ پروسه دیموكراسیه‌كان گه‌ر رێژه‌یش بێت.
ئه‌وه‌ی له‌پاش ئه‌م رێكه‌وتنه‌شه‌وه ده‌گوترێت له‌سه‌ر فیفتی به فیتی بوونی ئیداره‌دانی ئه‌م زۆنه، به تایبه‌ت هێزه ئیسلامیه‌كان قسه‌یه‌كی به‌تاڵه له ورێنه‌كردن زیاتر هیچی تر نیه.چونكه تا چه‌ند مانگیك له‌مه‌و به‌ر سه‌رده‌می زێرینی ئه‌وان بوو ده‌یان توانی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌لایه‌كدا بخه‌ن، گه‌ر بیانووشیان دروستبونی پشێوی بوو، ئه‌وا ده‌یانتوانی ته‌نیا وه‌ك هه‌نگاوێكی تاكتیكی وه‌ك گوشارێك له‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌مه‌یان ئه‌نجامدایه، وه‌ك چۆن پارتی كردی و دونیاش نه‌شێوا، ئیدی ئه‌و كات ئه‌وه‌ی كه ئه‌مان پێی ده‌لێن فیفتی به فیفتی، ده‌بوو به به‌ركه‌ته‌ی ئینتخابی.
له‌كۆتایدا به‌رای من پشكی گه‌وره له‌سه‌ر رێکنه‌خستنی دیموكراتیه‌ت و له‌مپه‌ر دروستكردن له‌به‌رده‌میدا هێزه ئیسلامیه‌كان بوون. بۆیه هه‌ق وایه وه‌ك سزای ئه‌م مامه‌ڵه‌یان له كێكی ده‌سه‌لاتی ئه‌م شاره‌دا بێبه‌شبكرێن، تا بۆ چورا ساڵی ئاینده ببێته ده‌رزێك، كه هه‌ره‌شه و چاو سوركردنه‌وه‌ی ئاغا‌كان و گرێ و عوقده‌ی هه‌ڤالێكی تر، نه‌كه‌نه هۆی هێنده‌ی پاشه‌كشه پێكردنی دیموكراسێت و خولقاندنی خۆیان گوته‌نی فیفتی به‌فیفتی.