کاڵای تورکی بەم جۆرە بایکۆت ناکرێت

هه‌ژیر که‌مال مسته‌فا



 یەکێک لەو ھەنگاوانەی ھەموو جارێک لەبەرامبەر داگیرکارێکانی تورکیادا باسی لێوەدەکرێ و دەبێتە دروشمێکی بەربڵاو؛بایکۆتکردنی بەرھەم و کاڵای تورکیە.(کە چەکێکی زۆر بەھێزە)

 
زۆر جار بۆ ئەم مەبەستە کەمپینی سنورداریش رێکخراوە.

 
بەڵام ھیچ جارێ ئەم دروشمە لە ئەرزی واقعدا جێبەجێ نەبوە.

 
 لەبەرئەوەی شێوازی بایکۆتکردنەکە ناواقعی بوە،چونکە قورسە بتەوێ کاڵای وڵاتێک بایکۆت بکەیت و وابکەیت خەڵک نەیکڕێ یان تەماشاینەکات،لەکاتێکدا سنورەکان لەبەردەم بازرگانانی کاڵای ئەو وڵاتە ئاواڵابێت و بازاڕ و میدیا(شاشەکان)تژیبێت لە بەرھەمەکانی ئەو وڵاتە.


بەتایبەت بۆ کۆمەڵگەیەکی بەرخۆر (مستهلك)ی وەک کۆمەڵگای کوردیی کە زەمنێکی درێژە بەرخورد لەگەڵ کاڵای تورکیدا دەکات و ئەو کاڵایانە بۆتە بەشێکی گرنگ لە پێداویستیەکانی ژیانی و وە بەبەشێک لە "رەفاھێتی" ئەیبینێت.

 
ئەمە لە کاتێکدایە بەبێ ئەوەی بەدیلێکی ناوخۆیی تەنانەت دەرەکیش بونی ھەبێت،کە بتوانێت لەڕوی جەزابێت و نرخیشەوە فەڕاغی کاڵا تورکێکەی بۆ پڕبکاتەوە.
بۆ نمونە ژنێکی کورد گەر بایکۆتی درامایی تورکی بکات،چ بەرھەمێکی کوردی ھەیە تەنانەت زۆر خراپیش بێت کە بەردەوام لەبری دراما تورکییەکان سەیری بکات؟ تەنانەت چ درامایەکی عەرەبی یان مەکسیکی وەھاش ھەیە،تا ئەو فەڕاغەی بۆ پڕکاتەوە،لە کاتێکدا لە دەوڵەتانی عەرەب و ئەمریکایی لاتیندا درامایی تورکی زیاتر بینەری ھەیە!!

 
یاخود گەنێجێک چۆن قەناعتبکات جلوبەرگی تورکی نەپۆشێ،کە لەبازاڕەکاندا جگە لە پۆشاک و جلوبەرگی ئەو وڵاتە پۆشاک و جلوبەرگێکی تر نەبێت کە گونجاوتربێت لە روی نرخ و کوالتی و تێرکردنی حەزەکانی گەنجێکەوە.وە ھەروەھا چەندین نمونەی تر ھەم لە خۆراک و کەلوپەلی ماڵ و ئێکسسوارات و چی و چی تر ...


بۆیە باشترین رێگا کە وابکات ئەو ئامانجە بێنێتەدی و خەڵکی کوردستان کاڵای تورکی بایکۆتبکات(دەستیان پێی نەگات) دەبێت لە سەرچاوەکەوە بایکۆتبکرێت؛ھەم بازرگانەکان دەستبەرداری کاڵایی ئە وڵاتە بن ھەم حکومەتیش سنورەکانی بەڕوی ئەو کاڵایەنە دابخات.نەک رۆژانە بارھەڵگرەکان لە تورکیاوە بۆ کوردستان ریزیان بەستبێ و  لێرەش داوای بایکۆت لە کۆمەڵگایەکی تەواو بەرخۆر  بکرێت.


14/10/2019



وتارەکانی تری نوسەر