تۆڵەکردنەوەکەی ئێران

هه‌ژیر که‌مال مسته‌فا



ھێرشە موشەکییەکانی ئێران (گەر بەمەوە بوستێ) چەند سنورداربێت یاخود ئامانجەکەی خۆشی نەپێکابێ،دەلالەت نیە لەوەی کە ئێران ھەر ئەمنەی پێئەکرێت.

 

 
ئێران پێشتر ھێزو بازوی خۆی لە ئاڕاستەکرنی موشەکەکانی بۆ سوریاو حیزبی دیموکرات لەکۆیە نیشانداوە،ئەو موشەکانەی بەدەست حیزبوڵلای لوبنانیوەن و  ھەر مێد ئین ئێرانن،بەوانەی بزوتنەوەی حەماس و حوسێکانیشەوە.

 


بەڵام پێدەچێ مەبەستی ئێران لەم ھێرەشە سنوردارە،جگە لە دەمکوتکرن و ھێورکردنەوەی شەقامی توڕەی شیعی لە ئێران و ناوچەکەداو گێڕانەوەی شکۆ و ئیعتیبار،چەند ئامانجێکیشی ھەبێت؛

 


یەکەم:نیشاندانی جەرائەتی ئێران؛کە دەتوانێت خۆی راستەوخۆ ھێرشبکات و  داغڵی جەنگبێت نەک لەڕێی درێژکراوەکانی لە عێراق و لوبنان و یەمەن... ئەو کارەبکات.

 


دووھەم:ھێشتنەوەی دۆخەکە بەم جۆرەی ئێستا نەک زیاتر گرژکردنی بە ئاراستەی جەنگێکی گەورە،بەڵکو بیکاتە کارتێکی بەھێز بۆ سەر مێزی دانوستان.

 


سێھەم:ناردنی مەسجێکە بۆ کورد ئینجا سونە کە جوگرافیاکەیان بەشێکە لە قوڵایی ستراتیجی ئێران و ئارامی و ئاسایشیان بەندە بە توڕەنەکردنی ئەو دەوڵەتەوە.


11/01/2020



وتارەکانی تری نوسەر