تاوانی بەرتیلکاری دواشکستی هەردەسەڵاتێکە..

لوقمان مستەفا ساڵح

لەسایەی دەسەڵاتێکی بێباک وخەمساردا،دەسەڵاتێک قەیران بەقەیران چارەسەر بکات،شکست بەسەرکەوتن تۆمار بکات، بەسەر جەستەی ئیفلیج بونی جومگەکانی دەسەڵاتیدا کاری رۆژانەی لاموبالاتانە بەرێبکات،ئەوەی پێی بوترێت پلان وستراتیج وبەرنامە نەیبێت،نەچاو نەگوێ نەهەستەکانی جوڵەیان لێبڕابێت،ئایا دەبێت ئیش وکاری چۆن لەبەر بڕوات.!؟
بێگومان بەرتیل وبەرتیلکاری دەبێتە پیشەی کاربەدەستەکانی،سەر بە زۆربەی دامودەزگا گشتیەکانی ئەم دەسەڵاتەدا دەکەیت گەندەڵی گەیشتۆتە لوتکە.!
لەهەندێک لە دائیرەکاندا لە خزمەتگوزارێکەوە بگرە  تادەگاتە بەرێوەبەری دائیرەکە بەرتیل نەدەیت کارت ناڕوات.! تەنانەت دام ودەزگا ئەمنیەکانیشی گرتۆتەوە.! بەرتیل بوە بە دیاردەیەکی رۆژانە،نەک تەنها مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردوە،بەڵکو ئاسایشی نەتەوەییشی خستۆتە مەترسیەوە،ئەم حکومەتەبۆتە جێی تیروتوانجی ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کە لەهەرێمی کوردستانداهەن،بە دڵنیاییەوە ئەوان وەک ئێمە نین چاودابخەن و گوێی نەدەنێ، بەراپۆرت بەرزی دەکەنەوە بۆ ئەورێکخراوانەی لە نمونەی  رێکخراوی( ستۆپ )بۆدژە گەندەڵی، کە رێکخراوێکی ئەمەریکی باوەرپێکراوە، هەروەک پێشوتریش ئەو کۆمپانیا بیانیانە چەندین ڕاپۆرتیان  بەشێوەی نەرێنی لەسەر حکومەتی هەرێم داوە،کە دواجار هەر بەڕاپۆرت و راپۆرت کاری ناوەستن،پاشان ئیجرائاتی یاسایی دەست پێدەکەن،ناوو ناوبانگی نەتەوەیەک هەربەدەستی ئەنقەست لەکەدار دەکەن.!!
هەڵبەتە قەیرانێکی دەستکردی دارایی  ئێستای هەرێم،كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌و رێژه‌و ده‌ستكاری كردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ به‌پۆلیس و چالاكی مه‌ده‌نی و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگری شارستانی و به‌شه‌كانی تری ناوخۆ، واده‌كات دڵسۆزی بۆ كاركردن نه‌مێنێت.
ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌رتیل وه‌رگرتن ده‌ست پێ بكات، كه‌س كاری خۆی وه‌ك جاران ئه‌نجام نه‌دات، واته‌ پاشاگه‌ردانی به‌دوادا دێت، ئه‌مه‌ش شکستی حوكمڕانێتیه‌و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كه‌شی ده‌بینرێت"ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ناڕه‌زایی له‌ناو فه‌رمانبه‌ران ومامۆستایاندا زیاد بكات وبۆ داواکاری مافەرەواکانیان نیگه‌رانی ده‌رببڕن وبڕژێنە سەر شەقامەکان.
بەرتیل.. جۆرێکە لەجۆرەکانی گەندەڵی،کە کەسێک لەدام و دەزگایەکدا کاردەکات بە شێوەیەکی نایاسایی بڕێک پارە یان گوێزەبانە وەردەگرێ، لەبری کارێک کە وەزیفەی کاری رۆژانەی خۆیەتی، کەهیچ کات هەقی ئیشەکەی یان ئەرکەکەی نیە، کە بەبەرتیل ناودەبرێ، وەک بەڕێکردنی  کاروباری خەڵکی لەکاتێکدا کەئەوە ناکرێ و یاسایی نیە.
تیۆری بەرتیل دابەش دەبێ بۆ دوو ئاڕاستە:
ئاڕاستەی یەکەم... ئەوەیە کە تاوانەکەدوو جەمسەرە یەکیان وەرگرەو ئەویتر پێدەرە ،کەهەریەکەیان سزایە بەسەر ئەوی تردا،کەبەهەموو مانایەک وپێوەرێک تاو. کە دەکرێ ئەوەی بەرتیل وەردەگرێ وەک خوەیەک بێ کە پێدەر بە ئەرێنی بۆی دەشکێتەوەو وەرگر بەنەرێنی.
ئاڕاستەی دووەم... ئەوەیە کەبەرتیل تاوانێکی تاکەکەسیەو کە فەرمانبەر یان بەرپرس بازرگانی بەشوێنی کارەکەیەوە دەکات،بکەری ڕاستەقینە وەرگرەو پێدەر تەنها هاوبەشێکی لێوەرگیراوی تاوانەکەیە.
لەروی شەرعەوە... بەم شێوەیە باس لە گەندەڵی و بەرتیل خۆری کراوە:
 بەرتیل دان  بە قازی ودادوەروفەرمانبەرانی دادگاکان و دەم چەورکردنیان بە مەبەستی بەتاڵ کردنەوەی مافێک یان جێبەجی کردنی ناڕەوایی وستەمێک تاوانەو حەرامکراوە، ﭼﻮﻧکە ئەم دیاردەیە سەردەکێشێ ﺑﯚ ﺳتەمکاریﻭ ناداد پەروەری ﻟە ﺣﻮﻛﻢ ﺩﺍﻭ ﺯﯙﺭﺩﺍﺭﯼﻭ ﻣﺎﻑ ﺧﻮﺍﺭﺩﻥﻭ چەوساندنەوەی خاوەن حەق،کە ﺩەبێتە مایەی بڵاوبونەوەی گەندەڵیﻭ ﺧﺮﺍپەﻛﺎﺭﯼﻭ ﺑشێوی لەناوکۆمەڵگادا.
ﺧﻮﺍﯼ گەورەلەقورئانی پیرۆزدا فەرمویەتی : ‏[ ﻭَﻻ ﺗَﺄْﻛُﻠُﻮﺍ ﺃَﻣْﻮَﺍﻟَﻜُﻢْ ﺑَﻴْﻨَﻜُﻢْ ﺑِﺎﻟْﺒَﺎﻃِﻞِ ﻭَﺗُﺪْﻟُﻮﺍ ﺑِﻬَﺎ ﺇِﻟَﻰ ﺍﻟْﺤُﻜَّﺎﻡِ ﻟِﺘَﺄْﻛُﻠُﻮﺍ ﻓَﺮِﻳﻘﺎً ﻣِﻦْ ﺃَﻣْﻮَﺍﻝِ ﺍﻟﻨَّﺎﺱِ ﺑِﺎﻹِﺛْﻢِ ﻭَﺃَﻧْﺘُﻢْ ﺗَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ ‏] ﺍﻟﺒﻘﺮﺓ : ١٨٨
ﻭﺍﺗە : ‏« ﺳﺎﻣﺎﻥ ﻭﺩﺍﺭﺍﯾﯽ یەکتر بە ناڕەوا ﻭ ﻧﺎﺩﺭﻭﺳﺖ ﻟە نێوان ﺧﯚﺗﺎﻥ ﻣەﺧﯚﻥﻭ، ﭘﺎﺭەﻭ ﺳﺎﻣﺎﻥ ﻣەﺩەﻥ ﺑە ﺣﺎﻛﻢ ﻭﻛﺎﺭ ﺑەﺩەﺳﺘﺎﻥ ﺗﺎ ﺑە ﻧﺎڕەﻭﺍ بەشێک ﻟە ﻣﺎڵ ودارایی خەڵکی ﺑﺨﯚﻥ، بۆیە ﺧﯚﺷﺘﺎﻥ ﺑﺎﺵ ﺩەﺯﺍﻧﻦ کە ئەو ﺟﯚﺭەکارانە ﻧﺎﺩﺭﻭﺳتەو ﻧﺎڕەﻭﺍﻥ ‏» .
‏هەروەها پێغەمبەری موسوڵمانان ‏(د.خ ‏) ﺩە ﻓەﺭﻣﻮﻭێ : ‏« ﻟَﻌَﻦَ ﺍﻟﻠَّﻪُ ﺍﻟﺮَّﺍﺷِﻲَ ﻭَﺍﻟْﻤُﺮْﺗَﺸِﻲَ ﻓِﻲ ﺍﻟْﺤُﻜْﻢِ
ﻭﺍﺗە : ‏( نەفرەتی ﺧﻮﺍ لەبەرتیل دەرو بەرتیل ﺧﯚﺭەﻛﺎﻥ ﻟەﻛﺎﺭﯼ ﺣﻮﻛﻢ ﻭ ﺩﺍﺩﻭەﺭﯾﺪﺍ) .
هەروەها لەروی (یاسایی) یەوە... بە هەمان شێوە سزای بۆ داندراوە،بە پێی مادەی ( ٣٠٧ ): لەیاسای سزادانی عێراقی دەڵێت:
١-ھەر فەرمانبەرێک یان ئەو کەسەی کە خزمەتێکی گشتی پێسپێردراوە دیارییەک یان دەستکەوتێک یان جیاییەک یان بەڵیندان بە شتێک بۆ خۆی یان بۆ یەکێکی تر داوا بکات یان وەریبگرێت لە بەرامبەر بەجێگەیاندنی کارێک لە کارەکانی فەرمانبەرێتی یان ئەنجامنەدانی کارێک یان زیانگەیاندن بە ئەرکەکانی فەرمانبەرێتی سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە دە ساڵ زیادتر نەبێت و بە بژاردن بەپێی برێکی دیاری کراسزادەدرێت.
٢-سزاکەی بریتیە لە بەندکردن کە لە حەوت ساڵ زیادتر نەبێت یان بە حەبسکردن ئەگەر داواکردن یان قبولکردن یان وەرگرتن دوای بەجێگەیاندنی کارەکە یان بەجێنەگەیاندنی یان دوای لادان لە ئەرکەکانی فەرمانبەرێتی بۆ پاداشت کردنی ئەو کارەی کە کردوویەتی بوو بێت.
ئەم جۆرە سزایانە لەروی یاسایی وشەرعیشەوە کە ئاماژەمان پێکرد،لەم وەزعە هەستیارەی ئێستادا،رەنگە وەک خۆی جێبەجێ نەکرێت،بە هۆی دەستێوەردانی دەسەڵاتی سیاسی لە نێو دامودەزگاکانی حکومەتدا،بەڵام تۆمار کردنیان وەک سکاڵا لەسەر کەسە بەرتیلکارەکاندا گرنگە، ئەگەر لە ئێستادا لێپێچینەوەشیان لەگەڵ نەکرێت،بەڵام وەک ئیجرائاتێکی یاسایی کردنی باشترە لە نەکردنی،لەلایەکی تریشەوە هەمیشە تۆمار کردنی سکاڵا وەک (ڕدع الغیر)دەورێکی ئەرێنی دەبینێت،بۆنەهێشتنی ویاخود کەم کردنەوەی تاوانی بەرتیلکاری.


09/10/2016



وتارەکانی تری نوسەر