یاساکانی جەنگ چی گۆڕی.!

لوقمان مستەفا ساڵح

کاتێک پسپۆڕان و یاسادانەران لە یاسای نێودەوڵەتیی هاوچەرخ لە دانان و پێڕەویكردنی ڕێساكانی جەنگدا کەسەرقاڵی رێساویاساکانی دژبەجەنگ بون،بێشک بەهیچ شێوەیەک بەبیریاندا نەهاتوە کەدەستەوتاقمێکی چەکدار درووست دەبن وبەزەبری هێزپەلەماری چەندین دەوڵەت دەدەن وپاشان بەشێکی زۆر خاکی جەند ووڵاتێکی وەک (عێراق،سوریا،لیبیا) دەوڵەتێکی بەناو ئیسلامی ڕادەگەیێنن و لەکۆمۆمەڵگادا هیچ بەهایەک نە بۆیاساو نەبۆمرۆڤایەتی دانانێن.!
ئەوان(یاسادەنەران)دەڵێن:- بەپێی یاسا ژیانی مرۆڤ لە چركەكانی سەرەتای بوونەوە هەتا مردن پارێزراوە، هەروەها ئەندامەكانی لاشەشی بەهەمانشێوە، چونكە هەر دەستدرێژیكردنە سەرێكی، واتا پەكخستنی ژیانی هەمەكی یا هەندەكی ‌ جزئیا أو كلیا ‘مرۆڤ، وە دەستدرێژیەكە هەرچۆنێك بێت لە لایەن یاساوە بە تاوان دادەنرێت  جا كارەكە ببێتە هۆی لەناودانی ژیان، برینداری یا كاریگەریەكی خراپ بەجێ بێڵێت، بە ویست یا بێویست ئەنجام درابێت، ئەمە ئەگەر ئەوەش بزانرێت مافی ژیان سەلامەتی لاشەیی و مەعنەوی، باش مامەڵەكردن و بەكارنەهێنانی توندوتیژی دژی مرۆڤ دەگرێتەوە، هەروەها تاڵان نەكردن، دەست نەبردن بۆ ناموس، دین، بیروباوەڕ و كەلەپوری مرۆڤ و ستەم لێنەكردن و نەترساندنیان دەگرێتەوە..
لە دەرەنجامەكانی زیاد گرنگیدان بەو مافە، دامەزراندنی لقێكی نێونەتەوەیی مافەكانی مرۆڤە، كە لە لێكۆڵینەوەی گشت مافەكانی مرۆڤ لە كاتی ئاشتیدا تایبەتمەندە و، زۆرێك لە بەڵگەنامە، ئاگاداری و رێكەوتننامە كە پێ لەسەر پاراستنی مافی ژیان بۆ هەمووان دادەگرن، دەركراون، كە گرنگترینیان مادەی سێیەمی جاڕنامەی جیهانیی مافەكانی مرۆڤی ساڵی (1948)ە كە تیایدا هاتووە: "هەموو كەس مافی ژیان، ئازادی و سەلامەتی كەسیی هەیە” هەروەها مادەی پێنجەمی هەمان جاڕنامە دەڵێت: ” نابێت هیچ كەس دووچاری ئەشكەنجە، سزا یا مامەڵەی توند یا دڕندانە و كەرامەت ڕوشێن ببێتەوە”
هەروا لە بڕگەی یەكەمی پەیمانی نێودەوڵەتیی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسیەكانی ساڵی (1966ز)دا ئەوە دووپات كراوەتەوە: "مافی سروشتی هەموو كەسێكە بژی یاساش ئەو مافەی بۆ بپارێزێت، نابێت بەشێوەیەكی هەڕەمەكی، هیچ تاكێك لە ژیان بێبەش بكرێت”
هەروەها دووبارە چەندان پەیماننامە و ڕێكەوتنی ناوچەیی و هەرێمیی مافەكانی مرۆڤ هەن كە پاراستنی مافی ژیان بەتوندی دەسەپێنن، لەوانە بەندی سێیەمی پەیماننامەی عەرەبیی مافەكانی مرۆڤی ساڵی (1945ز)، مادەی چوارەمی پەیماننامەی ئەفەریقایی بۆ مافەكانی مرۆڤ و گەلان ساڵی (1979ز)، بەشی یەكەمی بڕكەی یەكەم لە مادەی دووەمی ڕێكەوتنی ئەوروپایی مافەكانی مرۆڤ ساڵی (1950ز)، جاڕنامەی ئەمەریكایی ماف و ئەركەكانی مرۆڤی دەرچوو لەلایەن ڕێكخراوی وڵاتانی ئەمەریكیایی بە بڕیاری ژمارە (30)  لە مادەی یەكەمی كۆنگرەی نۆیەمی وڵاتانی ئەمەریكایی ساڵی (1948ز)، تێكڕا هەموو ئەو مادانەش دووپاتی بێبەش نەكردنی هیچ مرۆڤێك لە ژیان بەشێوەیەكی بێسەرو بەرەیی دەكەنەوە، هەروا ئەوەش تۆخ دەكەنەوە كە نابێت هیچ كەس دووچاری ئەشكەنجە، سزا یا مامەڵەی توند یا دڕندانە و كەرامەت ڕوشێن ببێتەوە.!
بەڵام،لەلای رێکخراوێکی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق وشام(داعش)ئەورێکەوتن وبەیاننامەورێساو یاسا وجاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ،پولێکی قەڵبی نەهێنا.!نەک تەنها بەپێچەوانەی ئەم هەموو یاسا دەستکردانەوە جوڵانەوە ،بەڵکو پێشێلی سەرجەم یاسا ئاسمانیەکانیشیان کرد.!!
 



22/10/2016



وتارەکانی تری نوسەر