لەگەڵ پەیدابوونی ئینتەرنێت و بەستنەوەی جیهان
بەیەکەوە لەڕیگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ، هەرچەند خزمەتگوزاریەکی نوێیە بە مرۆڤایەتی،
بەڵام مەترسیەکیشە بۆ بەرپاکردنی جەنگێکی ئەلکترۆنی و نانەوەی کارەساتی مرۆیی وبەرتەسک
کردنەوەی ئازادیەکان لەرێی هاککەرەکان بۆسیخوڕی کردن بەسەرکۆی ئازادیە
تایبەتیەکانی مرۆڤ.
سیستەمەکانی بانەکەکان، یەکە سەربازیەکان ، وزەی
ئەتۆم، وزەی کارەبا، خزمەتگوزاری بازرگانی ، فڕۆکەوانی، پەیوەندییەتەلفۆنیەکان ،
هاتوچۆو گواستنەوەوگەیاندن و هەموو خزمەتگوزاریەکانی تر گرێدراون بە ئینتەرنێتەوە
، ئەمانەش هەمیشە مەترسی هێرشیان لەسەرە و مەترسین بۆ سڕینەوەی پانتایی ئازادی
لەسر تاک وکۆی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.
ئەگەر بڕوانین ووردبینەوە لە ئێستادا بەشێک لە
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا پرۆگرامەکانی هاککردن و چۆنێتی فێرکارییەکەی
دەفرۆشرێت و هەمووکەس بە ئاسانی دەستی دەکەوێت، شارەزایانی بواری ئایتیش ئاماژە بۆ
ئەوە دەکەن هاککەرەکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی کێشە کۆمەڵاتییەکان.
پۆلیس ودەزگا ئەمنیەکان ودادگاکانیان بەخۆیانەوە
سەرقاڵکردوە، لە ماوەى ڕابردوودا لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییان پۆلیس چەند هاککەرێکى
دەستگیرکردووەولە ئێستادا لەلێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن وبەشێکیشی هەواڵەی دادگای
تایبەتمەند کراوە.
هاککردن واته سیخوڕی كردن وچاودێریكردن و ده‌ست
به‌سه‌راگرتنی كۆمپیوته‌ر له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌نی
ئامێره‌كەیە ئاگاداری ئه‌و كاره‌بێت ، له‌م باره‌دا كه‌سی دزه‌كردوه ناو
كۆمپیوته‌ره‌كه، ده‌توانێت به‌ئاسانی فرمان ئاراسته‌ی ئه‌و پارچانه بكات كه له
كۆمپیوته‌ره‌كه به‌سرا‌وه وه‌ك پرێنته‌رو سكانه‌رو ... هتد ، هاوكات ده‌توانێت
فرمانێكی دیاریكراو له به‌رنامه‌یه‌ك بگۆڕێت و توانی دزینی داتا‌و زانیاریه‌كانی
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی به‌گشتی هه‌یه بێ ئەوەی بەكارهێنەرە بنەڕەتیەكەی كۆمپیوتەرەكە
ئاگاداری كارەكە بێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاككردن بریتیه له كرداری
جاسوسی كردن و هاتنه ناو كۆمپیوته‌ری كه‌سێك له لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه بێ ئه‌وه‌ی
ڕە‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ربڕیبێت.
بەڵام ئەوەی جێی داخە ئەوەیە کە لە هەرێمی
کوردستان تا ئێستا یاسایەکی تایبەت بە هاککەرەکان نیە.!
بەڵام،،یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی
ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن له هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق،هەیە کەبە پێی یاساکە جۆری
سزاکەی دیاری کردووە،بەم شێوەیە:
یاسای ژماره (6) ساڵی 2008 مادده‌ی دووه‌م هه‌ر
كه‌سێك ئه‌گه‌ر به خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی(مۆبایل) یان ئامێرێكی په‌یوه‌ندی كردن
ته‌لدار یان بێ ته‌ل یان ئه‌نته‌نێت یان پۆستی ئه‌لكترۆنی بێ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن
یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌كارهێنا
كه ترس په‌یدا ده‌كات یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد یان وێنه‌ی چه‌سپاو و جوڵاو یان
كورته‌نامه بڵاوكره‌وه كه له‌گه‌ڵ خوو ڕه‌وشتی گشتیدا ناگونجێن یان به‌بی روخسه‌ت
و مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات یان هانی ئه‌نجامدانی
تاوان یان كاری به‌دڕه‌وشتی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ست به نهێنی ژیانی
تایبه‌ت یان خێزانی بۆ تاكه‌كان بڵاوبكاته‌وه كه به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك ده‌ستی كه‌وتبێت
هه‌تا ڕاستیش بن، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان سووكایه‌تی
یاخوود زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه به‌ند(حبس) ده‌كرێ كه له شه‌ش
مانگ كه‌متر نه‌بت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به‌غرامه‌یه‌كیش سزا ده‌درێ كه
له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زاتر نه‌بێ یان به یه‌كێك
له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێ.
بەڵام بۆ ئەوەی خۆمان بەدوور بگرین ونەکەوینە
داوی هاککەرەکانەوە کە دەبینین ەدەبیسین ڕۆژانه هه‌زاران که‌س له سه‌رانسه‌ری
جیهاندا هه‌وڵی هاککردن و هێرشکردنه سه‌ر ئه‌کاونته‌کانیان ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی
هاک ده‌کرێن هۆکاره‌که‌ی بۆ بونی خاڵی لاوازی خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ڕووی
پاراستی ئه‌کاونته‌کانیانه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاره‌زایان ڕێنماییمان ده‌که‌ن
ڕه‌چاوی چه‌ند هه‌نگاوێک بکه‌ین بۆ پاراستی ئه‌ژماره‌که‌مان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
هاککه‌ران، له‌وانه :
١/ مامه‌ڵه‌کردنێکی هۆشدارانه له‌گه‌ڵ ئیمه‌یڵه
گوماناوییه‌کان: کاتێک ئه‌کاونتێک ڕوبه‌ڕوی هاککردن ده‌بێته‌وه هاککه‌ره‌که پشت
به بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆگرامێکی ڤایرۆسی جیاواز ده‌به‌ستێت و ئاڕاسته به‌کارهێنه‌ری
ده‌کات له شێوه‌ی نامه و ئیمه‌یڵدایه و دواتر داوای پاره ده‌کات، بۆیه ده‌بێت
به هۆشداریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و نامانه‌دا بکرێت.
٢/ وریا بوون له‌کاتی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێتدا:
هه‌ندێکجار پڕۆگرامه ڤایرۆسیه‌کان ده‌بنه‌هۆی وه‌ستانی کتوپڕی هێڵه‌کانی ئینته‌رنێت
یان خاوبونه‌وه‌ی هێڵه‌که‌یان، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه له‌کاتی ئینته‌رنێتدا چاو
کراوه‌بیت و تێبینی ئه‌و گۆڕانکاریانه به‌وردی بکرێت و به‌خێرا پشکنین بۆ فایله‌کانی
نێو کۆمپیوته‌ر بکرێت.
٣/ گۆڕینی پاسۆرد: له‌و کاتانه‌ی گومانی هاککردن
یاخود هێرشکردن بۆ سه‌ر ئه‌ژماره‌که‌ت دروستده‌بێت پێویسته به‌خێرایی پاسۆرده‌که‌ت
بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ زیادکردنی چه‌ند چینێکی پاراستن، وه‌ک پێکه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌کاونته‌کان
به ژماره‌ی مۆبایله‌که‌ته‌وه و به‌کارهێنانی وشه‌ی نهێنی ئـاڵۆز
٤/ ئه‌پده‌یتکردنه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌کان: له‌و
کاتانه‌ی که په‌یامێک دێته سه‌ر شاشه‌ی ئامێره‌که‌ت و داوای ئه‌پده‌یتکردنه‌وه‌ی
پڕۆگرامت لێده‌کات بێ دودڵی ئه‌پده‌یتی بکه، چونکه ئه‌و که‌لێنانه پڕده‌بێته‌وه
که ده‌بێته هۆی دزه‌کردنی هاککه‌ران.
٥/ کارپێکردنی پڕۆگرامه‌کانی خۆپاراستن: له‌وکاتانه‌ی
هه‌ست ده‌که‌یت به‌ر هێرشی هاککردن که‌وتویت پێویسته به‌خێرایی پڕۆگرامی
خۆپاراستن چالاک بکه‌یت و پشکنین بکه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی پڕۆگرامی زیانبه‌خش.
٦/ دڵنیابونه‌وه له‌ئاماده‌کارییه‌کان: به‌ته‌نها
گۆڕینی پاسۆرد گرنگ نیه له‌کاتێکدا گومانی هاککردنی ئه‌ژماره‌که‌ت لادروست ده‌بێت،
به‌ڵکو ده‌بێت چاوێک به ئاماده‌کارییه‌کان بخشێنیته‌وه تاکو دوربیت له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی
ئه‌و کرداره.