سەرسام بوون بە دیکتاتۆر.!!

لوقمان مستەفا ساڵح


مەخابن قەیران وکێشەو ململانێ سیاسیەکان ونایەکسانی ونادادپەروەری دەسەڵاتی سیاسی وخراپ بەکار هێنانی بەڕێوەبردنی کاروباری ئیداری، هاوڵاتیانیان بەجۆرێک توشی گرفتی قورسی وزەحمەتی ژیان کردوە، ئینتیمای نەتەوەیی ونیشتیمانیان لە ناخی تاکی ئەم وڵاتەدا کوشتوە، بێ ئەوەی ئاوڕ لە رابردوی پڕ تراژیدیای خۆیان بەنەوە،سەرسامن بە دیکتاتۆرێک کە پێشتر ئەتکی کردون.!!

ئەگەر گوزەرێک بە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بکەین توشی شۆک دەبیت.! کۆمەڵەکەسانێک دەبینیت،وێنەی دیکتاتۆرە ترسناکەکەی رژێمی بەعسی نەفرەتیان لە ئاکاونتنەکانیان داناوە.! وەک سیمبوڵێک لێی دەڕوانن.!

ئەم دیاردە قێزەون وبێ مانایەی بە شێک لە بەشداربوانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان،ئەگەر هەندێکی وەک پەرچەکردار پەیوەندی بە بەوكێشانەوەهەبێت کە لە ئێستادا لەهەرێم دەگوزەرێت،ئەوا بەشەکەی تری پەیوەندی بەو بارگراوەندە بەعسیزمە وەهەیە کە پێشتر بەهەر هۆکارێک بوبێت لەبەرژەوەندیان دراوەو ئەم دەرفەتە نەخوازراوەی هەرێم دەقۆزنەوە بۆجوانکردنی ئاغاکەیان، خۆیان گوتەنی بابە صدام،وەک پیاهەڵدان بەسەروو گوێلاکیشیا هەندێ رستەی هەڵ بەستراوو دروست کراویشی بۆ دادەتاشن ولەسەروی وێنەکەیەوە دەی ڕازێننەوەوهەڵیدەواسن.!

ئەم جۆرە هەڵس وکەوت و رەفتارانە لەگەڵ ئەوەی نامۆن بە داب ونەریت وبەها ئەخلاقیەکان، لەهەمان کاتیشدا دەبێتە هۆی کولانەوەی برینەکانی دایکی شەهیدان وزیندو کردنەوەی تازێ باری کەس وکاری قوربانیانی ڕێگای ڕزگاری نیشتیمانی لەهەرێمی کوردستان.

هەرچەندە بە پێچەوانەی هەندێ لەیاسای ووڵاتان،بەشێوەیەکی ڕوون هیچ دەقێکی مادەی یاساییمان نیە کە بتوانرێت سکاڵایان لەدژ تۆمار بکرێت وبدرێنە دادگاکان.

بەڵام لەڕوی( یاسایی)ەوە دەچێتە چوارچێوەی خیانەتی نەتەوەیی ونیشتیمانیەوە.دەکرێت لەورێیەوە بتوانرێت سکاڵایان لەدژ تۆمار بکەیت.

لە زۆربەی ووڵاتانی دونیا بۆ پاراستن وبەرژەوەندی ئاسایشی ووڵاتەکانیان یاسای تایبەتیان هەیە، هەرکەسێک هەستێت بە بەبەکارهێنانی دروشم و وێنەی کەسایەتیە قەدەغە کراوەکان، ئەوا سزا دەدرێت.

نمونەی ووڵاتی: نەمسا،ئەڵمانیا، لەساڵی ١٩٤٥ هەر لە دوای ڕوخانی نازیەکان، بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی پارتی توند ڕەوی نازیەت،لەدوای بڕیارەکەوە پارتی ناوبراوبە نایاسایی ناوزەند کرا، هەر کەسێک فیکری ئەو پارتە یاخود دروشم ووێنەکانیان بەکاربێنێت وبڵاویان بکاتەوە ئەوا بە پێی یاسا دوچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.

هەروەها لە ووڵاتی ئیسرائیل هەر کەسێک نکوڵی لە هۆڵۆکۆست بکات ئەوا بە هەمان شێوە دوچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.

لە هەرێمی کوردستانیشدا گرنگە یاسایەکی لەو جۆرەمان هەبێت، بۆ ڕوبەڕوبونەوەو نەهێشتنی ئەو دیاردانە.

دەبێت لەگەڵ دەست بەکار بونەوەی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان، بە هەمان شێوەی وڵاتانی دونیا پرۆژەیاسایەک گەڵاڵەبکرێت وبکەوێتەکار، پاشان داواکاری گشتی دەتوانێت سکاڵایان لەدژ تۆمار بکات،تابەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنێت.


17/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر