- شاعیروسەرکردە ڕیلایڤ.. كه رۆلێكی به‌رچاوی
هه‌بوو له ڕیكخستنی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا له پو‌تر‌سبۆرگ له ١٤ دیسه‌مبه‌ری
١٨٢٥ دا
له ڕۆژی جێبه‌جێ كردنی
سزاكه‌ی په‌تی خنكاندیان كرده مڵ و كورسیه‌كه‌ی ژێر پێیان ڕ‌اكێشا ، به‌لام له‌به‌ر
قه‌له‌وی و قوڕسی كێشه‌كه‌ی په‌تی سێداره‌كه‌ی پچڕا و ڕیلایڤ ڕمبه‌ی له زه‌وی وه‌هێنا
بێگومان (ڕوداوی له‌م جۆره وه‌كو نیشانه‌ی به‌زه‌یی خواوه‌ند پێناسه ده‌كرا كه
ده‌بوو به‌پێی عورف و نه‌ریت ببه‌خشرێت) له‌وكاته‌دا ڕیلایڤ هه‌ستاوه سه‌ر پێی و
هه‌ستی كرد سه‌رو ملی تێك نه‌شكاوه خێرا ڕۆی له حه‌شامه‌ته‌كرد و هاواری كرد ده‌بینن
له‌روسیادا ناتوانن هیچ شتێكی باش و ڕێك‌و پێك دروست بكه‌ن ته‌نانه‌ت په‌تی سێداره‌ش.
یه‌كسه‌ر نامه‌به‌ر به‌ره‌و
كۆشكی زستانه‌ی تزار ڕۆیشت و هه‌واڵی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ باس كرد .. تزار هه‌رچه‌ند
زۆر توڕه‌و نیگاران
بوله ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان، له‌و كاته‌ی خه‌ریكی ئیمزاكردنی بڕیاری لێ بوردنی بو له
نامه‌به‌ره‌كه‌ی پرسی:
هه‌لوێستی ئه‌و پیاوه
چی بوو كاتێ كه موعجیزه‌كه ڕویدا؟ نامه‌به‌ر كتومت ووته‌كه‌ی ڕیلایڤی بۆ
گێراوه كه ووتبوی له ڕوسیا ته‌نانه‌ت ناتوانن په‌تێش دروست بكه‌ن، نیكۆلاس ووتی زۆر باشه با ئێمه
پیچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنین و نامه‌ی لێبوردنه‌كه‌ی پچر پچڕ كرد ووتی: بڕۆن چۆنی ویستوه په‌تێكی وای بۆ دروست بكه‌ن،
ڕۆژی پاشتر بردیانه به‌ر په‌تی سێداره‌و به په‌تێكی ئه‌ستور هه‌لیان واسی.!
- جۆرج بوشی کوڕ..هەر لەدوای روداوە مێژووییەکەی
یانزەی سێپتەمبەرەوە،ئەگەر بیرتان بێتەوە،جۆرج بوشی کوڕ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕای
گشتی وهاوڵاتیان ئەمریکا بەڕاشکاوی ووتی: ئەم شەڕە (شەڕی شارستانیەتیەکانە)واتە
(حرب الحظآرات) تەنها ووتنی ئەم ووشەیە زۆر لەسەر خودی سەرۆک ووڵاتە یەکگتوەکانی
ئەمەریکا کەوت،لە پاش سەرکۆنەکردنی لەلایەن کۆنگرێس وئەنجومەنی پیران ووڵاتانی
عەرەبی وئیسلامی و ڕکابەرەکانی،هەرزوو پەشیمان بۆوەو ووتی ببورن هیچ نیەتێکی سیاسی
وئاینیم نەبوە بەڵکو تەنها زمان گەستنێک بو(زلەلیسان)بەڵام نەیتوانی دۆست
ونەیارەکانی قەناعەت پێبێنێت وهەتا لاچونیشی لەسەردەسەڵات،وەک لەکەیەک
دەدرابەرویا.
- صدام حسین..لەکۆتایی
هەشتاکاندا،تازە جەنگی(عێراق،ئێران )کۆتاییهاتبوو لەسەردانێکیدا بۆ زانکۆی تەکنەلۆژیای بغداد،هەروەک پیشەی ئاسایی خۆی
لەپێش چاوی رای گشتی جیهان وچاوترساندنی نەیارەەکانی ویستی کەشوفش بکات،ئەویش
بەبەرزکردنەوەی دوو پارچە ئامێری بچوک بوبەدەستەکانی زۆر بە فیزەوە ووتی ئەم چەکە
کە پێشتر هاوردەمان دەکرد، بەڵام ئێستا عێراقیەکان بەدەستی خۆیان دروستی
دەکەن،لەگەڵ ئەوەی هەرەسەیەک بو بۆ سەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەهەمانکاتیشدا بێ
منەتی پێشاندا بەرانبەربەدونیا،ئەوەبوکۆمەڵگای نێودەوڵەتی ولەسەروی هەموشیانەوە
ئەمەریکای دوڕدۆنگ کرد،کاتێک کەتوشی کێشەی قورسی دارایی دوای جەنگ بۆیەوە،کەس
هاوکارینەکرد،کاتێک هەستی بەهەڵەکەی خۆی کرد،کارلەکارترازابو هیچ پەشیمانیەک
دادینەدا.!
- معمرقەزافی..سەرۆکی
لیبیا،کاتێک لەلایەن میللەتەکەیەوە دەنگی ناڕەزایی لەبەرانبەری بەرزبۆوە،بەمەبەستی
چاکسازی وگۆڕانکاری لەدەسەڵات،بەڵام وەڵامی قەزافی بۆمیللەتەکەی،هەڕەشەو کوشتن
وبڕین بو.!
لەکۆتایی دەسەڵاتەکەیدا
کە لەلایەن جەماوەری ڕاپەڕیوی وڵاتەکەیەوە دەستگیرکرا پەشیمان بو داوایی بەزەیی
دەکرد.!
بەڵام پەشیمانی هیچ
دادی نەدا.!
بەڵێ زۆر جار سەرکردە سیاسیەکان لەکاتی
وتاردانیاندا دەکەونە هەڵەی کوشندەوە،پاش وتارەکە کاتێ هەست بەهەڵەکانی خۆیان
دەکەن ودەکەونەبەر تانەوتەشەنەی ڕایگشتی و جەماوەرەکەی بەتایبەتی هیچ پەشیمانیەک
دادیان نادات ولەبری ئەوەی داوای لێبوردن بکەن،دەڵێن..نەیارەکانم وتەکانم
بەهەڵەلێک دەدەنەوە.!
یاخود
دەڵێن.. مەبەستی من ئەوەنەبوە.! عەرەب گوتەنی (المعنی فی القلب الشاعر).