تیرۆر.. دیارده‌یه‌كه دەکرێت له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا رووبدات ، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی و شێوازی كۆنترۆڵكردنی ده‌گۆڕێت ، هۆكاری به‌رپرسیار له‌هه‌ڵكشان و زیادبوونی تاوانكاری و تیرۆردا له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی دونیادا ئه‌م هۆكارانه‌ن : پەروەردەی فێرکردنی توندوتیژی ئاینی،داب و نه‌ریت ، نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی،په‌روه‌رده‌ی خێزانی ، رۆڵی ده‌سه‌ڵات لهسهروهركردنی یاسا و چه‌سپاندنی سزادا.
وەک دەبینین هەرێمی كوردستان لە جەنگێكی گەورەی تیرۆردایە و لە ناوەختدا ئەو یاسایەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەرکراوە،ماوە یاساییەکەی بەسەر چوە، پسپۆڕانی یاسایی دووپات لەوە دەكەنەوە، بە بەسەرچوونی یاسای تیرۆر، كێشە بۆ تەواوی ئەو كەیسانەی تیرۆر دروست بوە كە لە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەدان و بڕیاریان لەسەر دەرنەچووە، ئەوەش سەرەڕای دروستبوونی كێشە لە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی دۆسیەكانی تیرۆردا.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو نوخبە رۆشنبیروکەسایەتیانەی تیرۆرکراون،بەتەنها خودی خۆیان تیرۆر نەکراون، بەڵکو کەیسەکانیشیان لەدادگاکان واخەریکە تیرۆر دەکرێن.!!
خودی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە ژمارە 3ی ساڵی 2006 لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند كراوە و تا ئێستە سێ جار بۆ ماوەی دوو ساڵ دوو ساڵ لەلایەن پەرلەمانەوە درێژ كراوەتەوە. دوایین جار درێژكردنەوەی كاركردن بە یاسای تیرۆر لە 16ی حوزەیرانی 2014دا بوو، بەڵام ماوەی كاركردن بەو یاسایە لە 16ی تەمووزی 2017دا بەسەرچوو، لەكاتێكدا بەهۆی راگرتنی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە، نەتوانرا ماوەی كاركردن بەو یاسایە درێژ بكرێتەوە.
سەرەڕای ئەوەی هەرێمی كوردستان لە بەسەرچوونی یاسای تیرۆردا، لە ئاستی گشتیدا بۆشایییەكی یاسایی بۆ دروست نابێت و دەتوانێ پەنا بۆ یاسای تر ببات، بەڵام هەندێك لە پسپۆڕانی یاسایی دووپات لەوە دەكەنەوە كە یاساكانی تر لەناویاندا یاسای سزادانی عێراقی، ناتوانێ وەڵامی هەموو وردەكارییەكی پێوەست بە كەیسێكی تیرۆر بداتەوە.چونکە جیاوازی هەیە لە پرانسیپ وجۆری سزاکان،لەبری سزای توندی تیرۆریستان دەبێتە هۆی کار ئارئاسانی بۆیان.
یاسای ژمارە 3 ی بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) لە هەرێمی كوردستان- عێراقدا لە 18 ماددە پێكهاتووە، رۆژی 3-4-2006 لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكراوە، تاوەكو ئێستا 3 جار لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ماوەی كاركردن بەو یاسایە دوو ساڵ، دوو ساڵ، درێژكراوەتەوە. دوایینجار رۆژی 16-6-2014 دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی یوسف محەممەد سادق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ جاری سێییەم ماوەی یاساكەی درێژكردەوە، رۆژی 16-7-2016 ەش بەسەرچوو.
ماده‌ی 4ی ئه‌م یاسایه ده‌ڵێت:-
(١-هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت به‌كاری تیرۆریستی یاخود به‌شداربێت سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه، واته ئه‌وه‌ی به‌كاره‌كه هه‌ڵده‌ستێت یاخود به‌شدارو هاوبه‌شه‌و یان زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌كات هه‌مان سزا ده‌درێت واته سزای له‌سێداره‌دان. 2- هه‌ركه‌سێك تیرۆریستێك یاخود هاوبه‌شێكی بشارێته‌وه‌و هه‌واڵی ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش نه‌دات به‌سزای هه‌تاهه‌تایی زیندانی ده‌كرێت).
بەڵام مادەی ٤ تیرۆر زۆر جیاوازە لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ساڵی١٩٦
ا/یاسای نەهێشتنی تیرۆر یاسایەکی تایبەتە، بەڵام یاسای سزادانی عێراقی گشتگیرەو بە دەق لە مادە یاساییەکەدا مادە شەش فق٣ جێبەجێکردنی یاسای سزادان ئاماژەی پێکراوە.
ب/ یاسای تایبەت بۆ تاو‌و توێ کردنی بابەتێک یاخود تاوانێکی دیاری کراو کە لەلای یاسادەنەر پێناسەکەی بە پێویست دەزانرێت لە هەژمار کردنی کاری تیرۆر وە کەمێک ووردتر لێی دەروانێت.
کەواتە،،لەبەر نەبونی( غیابی )مادە چواری تیرۆر وکار پێ نەکردنی،وەکارکردن بە یاسای سزادانی عێراقی،هەم لەڕوی یاساییەوە کەیسەکان تیرۆر دەکرێن هەم لەڕوی خەم ساردی دەسەڵات وبەهۆی بەسەر چونی یاسای تیرۆریشەوە کەیسەکان جارێکی‌تر تیرۆر دەکرێن.!
ئەمە وێڕای ئەوەی کە تیرۆر..خۆی لە خۆیدا تائێستا هەڵگری پێناسەیەکی گشتگیرنیە،دەیان پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە.!
تەنانەت خودی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا پێناسەی جۆراوجۆریان بۆ کردوە.!
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وای پێناسە کردوە:- تیرۆر واتا " توندوتیژییەکی ئەنقەست، پاڵپشتی دەکرێت بەپاڵنەری سیاسیی، بەکاردەھێنرێت لەدژی ئامانجی دوورە شەڕی کۆمەڵە شێوە نەتەوەییەکان و بەکرێگیراوە نھێنییەکان، ئامانج لێی دروستکردنی کاریگەرییە لەسەر زۆرینەی خەڵک.
کەواتە دەتوانین بڵێن ..تیرۆر لەدەرەوەی بازنەی خۆناساندندایە،بۆیە هەر کەسێک کە خاڵی دەبێتەوە لە ئەخلاق دەستی بۆ دەبات.هەرلایەنێکی سیاسیش پەنای بۆببات دەرەنجامی ئیفلاسی سیاسیە،خەمساردیش لە قەڵاچۆکردنی مانای درێژەپێدانێتی بۆمەرامی تایبەت.!
دەرئەنجامیش ئەوەیە: تیرۆر کاتێک دێتە ئاراوە کەمرۆڤ توشی بەشخوراوی و سەرکوتکردنی بەھێز دەبێتەوە. لەتواناشدا ھەیە کۆتای بەتیرۆر بھێنرێت بە بنەبڕکردنی سەرکوتکردن و ڕێزگرتن لەیاسا وکارکردن بە یاسا کار پێ