لهدوای راپەرینەوە
ههرێمی كوردستان وهك قهوارهیهكی نیمچه سهربهخۆ سیستهمی بهڕێوهبردنی
حوكمڕانی خۆی پیادە کردوە، كرانهوهی سنورهكانی هەرێم بهڕوی دهوڵهتاندا،
لەگەڵ ئەوەی سودی گەورەی بۆ هەرێمەکەمان دەستەبەر کردوە لەهەمانکاتیشدا بەدەر
نەبوە لەوزەرەرو زیانەی کەبەر کۆمەڵگاکەمان کەوتوە، یەکێک لەوزیانانەی کە جێی
باسەکەی ئێمەیە لەشفرۆشی وبازرگانی کردنە بەژنانەوە، بەبەردەوامیو رۆژ لهدوای
رۆژ لهشفرۆشی روی لەزیاد بونە، لهشفرۆشی لهئێستادا واخەریکە دەبێتە دیاردهو لەزۆربەی شارووشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندابونی هەیە.
ئهمه لهكاتێكدایه
كه لهشفرۆشی زیانی گهورهی مادیو مهعنهوی بهكۆمهڵگا دهگهیهنێت، دهبێته
هۆی وێرانكردنی بهها كۆمهڵایهتیو مرۆڤایهتیهكان، لەلایەکی تریشەوە دەبێتە
بڵاوبونەوەی چەندین نەخۆشی مەترسیدار. وەهەروەها لهڕوی ئابوری و تهندروستیو
ئاینیهوه زیانی گهورهی بهمرۆڤ دهگهیهنێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێچهوانهی
دابونهریتی كوردهوارییه، بواریش خۆش دهكات بۆ سیخوڕیكردن لهسهر ههرێمی
كوردستان، چونكه ههندێ لهباندهكانی لهشفرۆشی خهریكی كاری سیخوڕی کردنن.
لهشفرۆشی وێرای ئهوهی
دژ بهبنهما بنچینهییهكانی دهستوری عێراقو یاسای سزادانی عێراقیو لهیاسای
ژماره 8ی ساڵی 1988ی قهڵاچۆكردنی لهشفرۆشیدا بهتاوان ناسراوهو لهههردو
یاساكهشدا سزای توند بۆ ئهنجامدهر و هاوكاران و خاوهن ئهو شوێنانهی كهئهم
كارهی تێدا ئهنجام دهدرێت دانراوه.
ئاخر لە کوێی
بەندەکانی مافی مرۆڤدا جێگای دەکە یتەوە! وەک مێگەلە مەر لە باشووری عیراق و
وڵاتانی ترەوە ژنان بە لێشاو بێنیتە ناو وڵاتەوە! لەیانە شەوانیەکاندابەرانبەر بە
برێک پارە سێکسی لەگەڵدا بکرێت! سەیر لەوەدایە زۆرترین بری پارەکە بۆ خاوەن
کۆیلەکەیەولەشفرۆشە کۆیلەکەش کەمترین بری پارەوەردەگرێت! بێ سڵ کردنەوە لە هەمو
بەها کٶمەڵایەتیەکانو دابونەریتێک بەئاشکرا کرین و فرٶشتنی پێوەبکرێت! کە بەداخەوە
کەس بە ناو دەستەو لیژنەو…و،،،،،کۆمەلگەی مەدنی و مافی مرۆڤ باسی لێوە ناکەن!
واخەریکە دەبێت بە
دیاردە هەر هە مو بێ دەنگن! بەڵام..سەیر لەوەدایە عیراق بەووەزعە نالە بارەی
خۆیەوە بێ ئاگانیە لە و کێشە ترسناکە کە خەریکە دەبێت بە دیاردە ئەوەتا بزانەکە :
وهزارهتی مافی مرۆڤی
عێراق رایدهگهیهنێت: بازرگانیکردن بە مرۆڤهوه بوونی هەیە لە عێراق، بەڵام
هێشتا نەبووەتە دیاردە بەوردی چاودێری باروودۆخەکەدەکەین.
بەڵام وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا بەپێچەوانەی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقەوە لە دوایین راپۆرتیدا
لەبارەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە جیهان لە ساڵی ٢٠١٢، ئاماژەی بهوهكرد کردووه،
كه عێراق بەدەست دیاردەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە و بازرگانی سێکسی بەزۆرە ملێ
و بەکارخستنی مرۆڤەکانەوە دەناڵێنێ. ئەوەشی
خستەڕوو: "لە عێراق، ژنان و منداڵان بە زۆر کاری لەشفرۆشییان پێدەکرێ لە کاتێکدا
ژنانی عێراق رەوانەی دەرەوە دەکرێن بە مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ لەشفرۆشی”.کە
گومانی تێدانیە ئەم بازرگانی کردنە بە ژنانەوە بەتایبەتی بەرەو دیاردەبون دەروات
وکۆمەڵگای عێراقی لەلێواری هەڵوەشاندنەوەی خێزانیدایە.
ئەمە سەرەرای ئەوەئ
ئەم بارە نالەبارەی کەرووی لەعێراق کردووە لەلایەک و هێرشی تیرۆریستانی داعشیش
لەسنووری موسڵ ودەوروبوری لەلایەکی ترەوە بازرگانی کردنەکەی ئەوەندەی تر گەرم وگور
ترکردووە، هێرشەکانی تیرۆرستان بەرانبەر بە یەزیدیەکان لە سەرەتاکانی مانگی ئۆگستی
٢٠١٤ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە پەلاماردران و دووچاری گەورەترین کارەساتی کوشتن
و برێن و کۆچکردن بوونەوە، بە سەدان هەزاریان ڕوویان لە چیاکان کرد و بە سەدان
کەسیشیان بوونە قوربانی کردەوە تیرۆریستیەکانی ئەم ڕێکخراوە، سەدان ژن و منداڵانی
بێتاوان وەک دەستکەوتی جەنگ ڕەوانەی موسڵ کران.
ڕێکخراوەکانی مافی
مرۆڤ لە چەند ڕاپۆرتی خۆیاندا باسیان لە بەکۆیلەکردنی منداڵان و ژنانی دیل کردووە
لەلایەن داعشەوە ، کچانی گەنجیان لە خێزانەکانیان دابراندووە و لە بازاڕەکاندا
کڕێن و فرۆشتنیان پێوەکردوون.
گۆڤاری دابق کە
گۆڤارێکی رێکخراوی بەناودەوڵەتی ئیسلامی یە لەعێراق وشام نوسیویەتی” پاش
دەستگیرکردنی منداڵان و ژنانی یەزیدییەکان حوکمی شەریعەتیان بەسەردا سەپێنراو بەسەر
ئەو چەکدارانەی دەوڵەتی ئیسلامیدا دابەشکران کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی
شەنگالدا کردبو، دواتریش یەک لەسەر پێنجی ئەو دیلانەیان ڕەوانەی دەسەلاتدارانی
دەوڵەتی ئیسلامی کرد ” کە مەبەست لەشاری موسڵە.
سەیرلەوەدایە گوتهبێژی
فهرمی وهزارهتی مافی مرۆڤی عێراق دەڵێت : ” راستە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە
بوونی هەیە لە عێراق، بەڵام هێشتا نەبووەتە دیاردەیەک مەترسی لەسەر وڵات دروست
بکات.!! دیارە جەنابیان دەیەوێت وەک سەردەمی جاهلی لەسەرتەختەی شانۆو بازاراکاندا
ئاژەڵ ئاسا ئاڵوو وێری پێوەبکرێت ئینجا مەترسی دروست دەکات!
بەڵام هێشتا حکومەتی
عێراق سەرەرای ئەو هەموو قەیران و کێشە وململانیەی نێو خۆی وڵات دەربارەی رەوشەکە
واتە رەوشی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە بەتایبەت ژنان لانی کەم بەرنامەی هەیە وخۆیان
گوتەنی لێژنەیان درووست کردوەو چاودێری باروو دۆخەکە دەکەن بەپێی یاسا مامەڵە
لەگەڵ کێشەکان دەکەن.
بەڵام لەهەرێمی
کوردستاندا دۆخەکە لەوە مەترسی دارترە کە لەعێراقدا دەگوزەرێت، نەیاسایەک هەیە بۆ
کۆنترۆڵ کردنی باروو دۆخەکە وەنە لەبەرنامەی حکومەتیشدایە بۆرووبەروو بونەوەی ئەم
دیاردە ترسناکە کەلەزۆربەی شارو شارۆچکەکاندا بەشێوەی نهێنی کرین وفرۆشتن بەژنانەو
دەکرێت لەژێر پەردەی هێنانی کرێ کاری بیانی وکارکردنیان لە هۆتێل وبارەکان و یاخود
یانە شەوانەییەکاندا …هد ئەمە وێرای مەترسی گەورە دەکرێت کە لەرووی تەندروستیەوە پێش
بینی دەکرێت کە جەندین جۆری نەخۆشی بڵاو بکاتەوە لەناو ووڵاتداو وە بوونی جەندین
کێشەی تری کۆمەڵایەتی.
بۆیە دەبێت هەرچی زووە
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی فشاری جدی درووست بکەن لەسەر پەرلەمان وحکومەت تا
بەرنامەیەکیان هەبێت بۆ نەمانی ئەم دیاردە مەترسیدارە،بەراستی خەجاڵەتیە لەم چەرخە
نوێیەدا بازرگانی کردن بەژنانەوە ئەوپەری شەرمەزاریە ،چونکە لەشفرۆشی ناچاری
بەشێکە لە توندووتیژی کەرووبەرووی مێینە دەبێتەوە، زیندوکردنەوەی کۆیلایەتی
وئاڵووێرکردن وبەسووک تەماشاکردنی مرۆڤی مێینە پەڵەیەکی رەشە بەنێوچەوانی
مرۆڤایەتیەوە.
ئەوەی گرنگە بۆ
پاراستنی کۆمەڵگەی کوردستان لە بڵاوبونەوە ی لەشفرۆشی و ڕێگرتن لە تێوەگلانی کچان
و ژنانی کورد و یارمەتیدانی ئەوانەی توشبوون بۆ گەڕانەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی ناو
کۆمەڵ، دابینکردنی هەلی کار بۆ بێکاران و دابینکردنی بیمەی بێکاری ئەوانەی توانای
کاریان نییە و لەپێش هەموویانەوە ئەوانەی سەرپەرشتی خێزانیان لە ئەستۆدایە
بەتایبەتی بێوەژنان. هەروەها زۆر گرنگە کە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و
دەروونی و یارمەتیدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاوسەرگیری و نەهێشتی توندوتیژی
خێزان و یارمەتیدانی لاوان بە پێشینەی هاوسەرگیری و دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون
بۆ کەمکردنەوەی گوشاری بژێوی ژیان. لەلایەکی ترەوە بایەخدان بە هۆشیارکردنەوەی تەندروستی
و کۆمەڵایەتی لە ڕێی کەناڵەکانی میدیا و پەروەردە وفیرکردنەوە ڕٶڵیکی گرنگی هەیە
لەو بوارەدا.