ئەگەر پێشتر هەر دوو هێزی ئیمپریالیستی جیهانی
بە تایبەتیش – وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕوسیا و وڵاتە ئەوروپییەکان،بەمەبەستی
پاوانخوازی دەسەڵاتیان وچاوچنۆکیان، بە هێزە تۆتالیتاریە ملهوڕەکانیان هێرشی
زەمینی وئاسمانی ودەریاییان کردبێتە سەر ئەو ووڵاتانەی کەچاوی تەماعیان لەسەرەو توانی
بێتیان بە زەبری هێزداگیری بکەن ودەستبگرن بەسەر ئابوریاندا،ئەوا لە پاش جەنگی
جیهانی دووەمەوە بەتایبەتی لەدوای دەرکردنی بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکانەوە کە
رێکخراوێکی جیھانی نێونەتەوەیییە، بیرۆکەی درووست بوونی دەگەرێتەوە بۆ ١٢ ئۆگستی
١٩٤١ واتە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم.
هەروەها گەشەسەنی بیرۆکەی دیمۆکراسی ودامەزراندنی چەندین
ڕێکخراوی مرۆیی ( جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ )وایان کرد تواناو هێزی ئەم ووڵاتە
ئیمپیریالیستیانە قەتیس کرێن.
چونکە ئامانجەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەمەبەستی:-
- ئاشتی و ئاسایشی تێونەتەوەیی، بۆ
پاراستنی ئاشتی لەسەر ئاستی جیھانیی
بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکی برادەرانە لەنێونەتەوەکان.لە نێوان نەتەوەکان
- یارمەتی دانی
نەتەوەکان بۆ کارکردن لەگەل یەکدا بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی هەژاران ،سەرکەوتن
بەسەرنەخوێندەواری ونەخۆشی وبرسیەتی
یەکتر.وە
بۆ ھاندانی ڕێزبۆماف وئەرکی
- ببێ بە مەڵبەندێک بۆ یارمەتی دانی نەتەوەکان
بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە.
هەروەها هۆکارێکیتری ڕێگری کردن لە وجۆرە
هێرشانە بۆ سەرووڵاتان
دامەزراندنی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ بوو،کە
ئامانج لێی:-
پارێزگاری له مافی مرۆڤ و بهرگری له ڕوودانی
شهڕێکی تری وهک شهری دووی جیهانی، که پتر له 60 میلیون ئینسانی تێدا کوژرا،
ههروهها بۆ ئهوهی جیهانێکی نوێ، له سهر بناغهی ئازادی و یهکسانی و
ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ دابمهزرێ و تهنگ و چهڵهمهکانی نێوان گهلان و دهوڵهتان
له ڕێگای وتوووێژ و حاکمییهتی یاساوه چارهسهر بکرێ..
له یاسای نێو نهتهوهیی دا، حوکمی ئهم بانگهوازه،
له سهرهوهی یاسای ههموو ئهم وڵاتانهیه که ژێرهکهیان ئیمزا کردوه.
هەروەها هۆکارێکیتری ڕێگری کردن لەو
هێرشەعەسکەرتاریانە،پەرەپێدانی دیموکراسیەت بوو، کە هاتنە کایەى ئەم جۆرە ژینگەیە بەبێ سیستەمێکى
سیاسى دادپەروەرانە مسۆگەر نابێت،بە تاییبەتى لەو کاتەى مرۆڤ بەهۆى دەسەڵاتى یەک
جەمسەرى کە خۆى بەسەر جیهاندا سەپاندووە لە بۆشاییەکى گەورەدا دەژێت، هەرچەندە
زاراوەى ( دیموکراسیەت ) چەندین جار شیکراوەتەوە بەڵام لێرەدا بە پێویستى ئەزانم جارێکیتر
شی بکەمەوە هەڵیەنجێنمە نا باسەکەمەوە ئەم زاراوەیە ( دیموکراسیەت ) زاراوەیەکى یۆنانى کۆنە لە دوو
برگە پێکهاتووە، برگەى یەکەمیان ( دیمو ) واتە گەل یاخوود خەڵک، برگەى دووەم (
کراتوس ) واتە ( حوکم یان دەسەڵات ) هەردوو برگە پێکەوە بە ماناى ( حوکمى گەل )
یاخوود ( دەسەڵاتى خەڵک ) دەبەخشێت.
ئەمانەو لەگەڵ چەندین
ڕێکخراویتری مرۆیی لەسەر ئاستی جیهانی و ناوخۆیی وەک داکۆکیکارلەمافەکانی مرۆڤ
فشاریان درووستکردو بونە ڕەقیب لەسەر دەوڵەتە داگیرکەرەکان.
بەڵام،، لەگەڵ هەموو ئەم بەربەستانەدا نەتوانرا
وەک پێویست رێگری بکەن لە ووڵاتانی ئیمپریالیزمی جیهانی، تەنها ئەوەندە نەبێت کە
شێوازی هێرشە کەیان گۆڕی و بە جۆرێکیتر هەنگاوی داگیرکاریان دەست پێکرد،ئەم
جارەیان بە کۆنترۆڵکردنی زەوی وشوێن نەبوو،بەڵکو بە شێوەیەکی سیستەماتیکی بەرنامە
بۆ داڕێژراو، بە دوو شێوە:-
- درووستکردنی جەنگ وبشێوی بۆ ساغ کردنەوەی ئەو
چەک وتەقەمەنیەی کەلە کۆگاکانیان هەڵچنراوەو بێگومان پێویستیان بە بازاڕێکە بۆساغ
کردنەوەی بەرهەمەکانیان.
- پاش
تەواو بوونی جەنگەکەش و وێران کردنی شاروو شارۆچکەکانی پاشماوەی شەڕ،ئەوا کۆمپانیا
زەبەلاحەکانی خۆیان سازوو ئامادەدەکەن و ڕەوانەی وووڵاتە وێرانکراوەکەدەکەن بە
ناوی بنیاتنانەوە.!!
هەروەها بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئیمپریالیستە
ناوچەییەکانی وەکو عەرەبی سعودی، قەتەر، تورکیا و ئێران.
ئەم
جەنگان پێک دەهێنا لە دوو جۆری جیاواز لە شۆڕشی چەواشە: دیکتاتۆرە لۆکالی یەکان و
ڕژێمەکانی شۆڕشی چەواشە لە لایەک وهێزە بەناو ئیسلامی یە کۆنەپەرستەکانی وەکو داعش
لە لایەکی ترەوە. سووربوونی هێزە سەرەکی یە نێودەوڵەتی و هەرێمی یەکان بۆ بە زۆر
سەپاندنی هەیمەنەی سیاسی و ئابووری و خۆیان بە سەر ناوچەکەدا، لە گەل ئەوەشدا ئەم
هێزانە هۆکاری سەرەکین لەم تراژیدیایەی ئێستادا کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیان
بەرەونائارامی تەواوو ڕوبەڕوی کوشت وبڕو قات وقڕی کردۆتەوە.!