دوای ٣٧ ساڵ لەسەر هەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران،تازە بەم دواییەدا حەسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبراو بۆچەواشەکردنی ڕای گشتی جیهانی وناوخۆیی، لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت: هەموو خەڵکی ئێران لە جێ بەجێ کرانی قانوندا یەکسانن و ئەو ڕاستیە، بەئاشکرا لە یاسای بنەڕەتیدا باسکراوە.!
حەسەن ڕوحانی سەرلەبەیانی ١٩/١٢ /٢٠١٦ڕۆ دووشەممە لەجڤینی "قانونی بنەڕەتی و مافەکانی گەل" لەتاران پێی داگرت لەسەر ئەوەی: یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکسان دەڕوانێتە خەڵکەکەی.!
بۆ ئەوەی وڵات و حکومەتێکی یاسامەندمان هەبێ، هیچ کەس، هیچ دەزگەیەک، هیچ تاک، هیچ گروپ، هیچ پارت وهیچ میدیایەک نابێ حاشیەی هێمنایەتی هەبێ.!
ئەم تازە بە ئاگا هاتنەوەیەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتێکدایە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وسەرجەم ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لەجیهاندا،زۆر لەمێژە ئێرانیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا ئاگادار کردۆتەوە.
ناوبراوهەروەک بۆ هەمیشە بەفەخرەوە باس لە شۆرشی ئیسلامی ئێران دەکات،بێ ئاگالەوەی یاخود ڕاستتروایە بڵێن خۆی لە گێلی دەدات لەوەی کەهەمو سەرهەڵدانی شۆڕشێک بۆگرتنەدەستی دەسەڵات،پێش هەمووشتێک مافی هاوڵاتی بونە کەدەبێت بەپەلە بڕیاری لەسەربدرێت.
هەروەک لەشۆڕشی فەرەنسیدا دەردەکەوێت، کەیەکێ لە دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی فەرەنسی بریتیە لە راگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی بون ئەم مافانە گەرچی کۆمەڵێ مافی سروشتین و تایبەتە بە هەمو کۆمەڵگەو دەوڵەتێک هەر دەسەڵاتوحیزبێک لە سەریەتی ئەم مافانە پشتگوێ نە خات.
ئاشكراشه كه هاوڵاتیبون پێش دیموكراسیهت دێت، كهواتا پێش ئهوهی قسه لهسهر دیموكراتیهت بكرێت، پێویسته ماناو چهمكی هاوڵاتیبون شرۆڤه بكرێت، راستیهكی بهڵگه نهویستیشه كه دیموكراتینایهتهدی تا چهمكی هاوڵاتیبون به تهواوی واتاوه پراكتیزهنهكرێت.کەئەم چەمکە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەک هەر کاری پێنەکراوە،بەڵکو بەپێچەوانەوە لە لایەن کەمینەیەکی سەردەستەی مەزهەبی وەک نەتەوەی فارس خۆسەپێنی وباڵادەستی بەسەر سەرجەم جومگەکانی دەسەڵاتەوەدا گرتوە،ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤە کە بەپێی مادەی۱۹ جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی رادەربڕینی هەیە،هەر وەها لە بەندی۱مادەی۹ پەیمانی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی وسیاسیدا هاتووە; هەمو تاکێک مافی ئازادی وئەمنیەتی تاکاکەسی هەیە، هیچ مرۆڤێک نابێت کەسێک بەهۆی باوەڕەکانیەوە ئازار بدات.
لەبەندی دووهەمی مادەی۱۹دا ئاماژە دەکات : هەر تاکێک مافی ئازادی بەیانی هەیە، دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی وتەکان و باوەڕەکانی بە هەرچەشنێ هەوڵ بدات وەک لەچاپ دان، بڵاوکراوەی هۆنەری، ریکلام، خوێندن و هەر چەشنە بەشوێنداچووندا ئاساییە بۆ باوەڕەکانی.
هەر وەها لەمادەی۲۲دە هاتووە هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئەوەی هەیە ئەمنیەتی لەکۆمەڵگا ببێت ولە رێگای هەوڵ دان لە پانتای نەتەوەیی یارمەتی نێو نەتەوەیی بە بەرێخستن کردنی سەرچاوەکانی نێونەتەوی،مافی بزرنەبوونی ئابووری،کۆمەڵگایی وکلتووری خۆی بو پاراستنی پێگە وکەسایەتی خۆی بەکار بهێنێت. وبەپێی بەندی ۵ هیچ کەس مافی ئەوەی نییە تاکێک ئەشکەنجە ،ئازار،سزا بدات یان بە شیوەگەلی نامرۆڤانە سەرکوت بکات.
بە پێی جارنامە گەردوونیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەر تاک و کۆمەڵگایەک مافی هەیە بۆ مافە سروشتی و پێناسە کراوەکان تێکۆسان بکات و هەوڵ بدات کۆمەڵگایی خۆیی بنیاد نێت، هیچ ناوەندێک مافی ئەوەی نیە مافی ئەوانی تر پێشێل بکات و نایەکسانی بەرهەم بهێنێت.
كهواتا لە بنەماداهاوڵاتیبون: كۆمهڵێك ماف و ئهركه، ههموانیش لهو ماف و ئهركدا (لهبهردهم یاسا و بهشداربون له سیاسهت وپاراستنی بهرژهوهندی گشتی و سودمهندبون له خۆشگوزهرانیهكان) چونیهكن وبێ جیاوازی.
كهواتا هاوڵاتیبون بهمانای ئهندامێتی تهواو و یهكسان دێت له كۆمهڵگادا، ئەم چەمکە لەژێر سایەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەک هەر جێبەجێ نەکراوە بەڵکو لەنێو دەستوروی ئەو وڵاتەدا نەتەوەو پێکهاتەکانی تری ژێردەستی کۆماری ئیسلامی ئیراندا نە هاونیشتیمانیان وهك یهكن و بەڵکو جیاوازییهكی بەرچاو لهسهر بنهمای (ئاینی، رهگهزی، ئینتیمای سیاسی و.....هتد) لهژێرسایەی دەسەڵاتدارێتی ئەو ڕژێمەدا بونی ههیە.!!