سزای لە سێدارەدان واتە (اعدام)لە هەرێمی کەردستان وەک یاسا.. کاری پێدەکرێت، بەڵام.. لەڕوی کرداریەوە جێبەجێ ناکرێت،ئەویش لەژێر فشاری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وهەروەها بۆ ڕازی کردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، وەک ئاماژەیەک بۆ مرۆڤ دۆستی وپاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی لەهەرێمی کوردستان.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازی هەرێمی كوردستان و دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم تائێستا زیاد لە ٢٣٨ كەس لەو هەرێمەدا سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، زۆربەی ئەو سزادراوانەش سزاكەیان بە مادەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوەیە.
هەڵبەتە لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەهۆی چەند تاوانێكەوە سزای لە سێدارەدان بەسەر تاوانباران دەسەپێنرێ، زۆرترین سزای لە سێدارەدانیش بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مادەی 4ی ئەو یاسایەیە.
ماده‌ی 4ی ئه‌م یاسایه ده‌ڵێت(1-هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت به‌كاری تیرۆریستی یاخود به‌شداربێت سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه، واته ئه‌وه‌ی به‌كاره‌كه هه‌ڵده‌ستێت یاخود به‌شدارو هاوبه‌شه‌و یان زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌كات هه‌مان سزا ده‌درێت واته سزای له‌سێداره‌دان. 2- هه‌ركه‌سێك تیرۆریستێك یاخود هاوبه‌شێكی بشارێته‌وه‌و هه‌واڵی ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش نه‌دات به‌سزای هه‌تاهه‌تایی زیندانی ده‌كرێت). بێگومان كاتێك سه‌یری ئه‌م مادده‌یه ده‌كه‌ین له‌ڕووی یاساییه‌وه، ئه‌وه به‌دی ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ناڕۆشن و تێكچرژاو نووسراوه، واته هێنده بۆشایی و كه‌لێنی تێدایه به‌ئاسانی ده‌توانرێت به‌مه‌به‌ستی سیاسی به‌كاربهێنرێت، چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌م مادده‌یه بۆ مه‌رامی سیاسی نووسرابێت.
هەروەها سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو كەسانەش دەردەچێ كە تاوانێكی كوشتنی بە مەبەست یان كردەوەی تیرۆركردن یا تاوانی هاوشێوە ئەنجام دەدەن.
ئەویش به‌پیی سایای سزادانی عێراقی ماده(406) فقرە 1 له‌یاسای سزادانی عێراقی 9 جۆر کوشتن سزاکه‌ی\له‌سیدارادانه واتا اعدام که‌ئه‌مانه‌ن:
کوشتن به‌هۆی (السبق الاصرار) و الترصد ١-
سبق الاسرار: واتا بیرکردنه‌وه‌و تیفکرینی که‌سی تاوانبار پیش تاوانی کوشتن به‌شیوه‌یه‌کی هیمن و به‌بێ تووره‌بون و هه‌لچونی ده‌رونی به‌شیوه‌یه‌کی تر واتا که‌سیک تاوانی کوشتن بکات به‌بی ئه‌وه‌ی له‌حاله‌تیکی تووره‌بون بیت و بچیه‌ماله‌وه‌بیر بکاته‌وه
الترصد :تاوانی کوشتن ئه‌گه‌ر هاتوو الترصدی له‌گه‌ل بیت سزاکه‌ی له‌سێداره‌دانه
الترصد: واتا تاوانبار پێشوه‌خته‌تاقیبی بکات و فرسه‌تیکی مناسب استغلال بکات واتا تاقیب کردن...
٢- تاوانی کوشتن به‌هۆی به‌کارهینانی ژه‌هر یان به‌کارهینانی ئاله‌تی ته‌قینه‌وه(المواد المتفجره‌او مفرقعە)
٣- تاوانی کوشتن به‌هۆی ژه‌هر:ژه‌هر هه‌ر ماده‌یه‌ک ببیته‌هۆی خیرا کوشتنی مرۆڤ ئه‌مه پیی ده‌لین ژه‌هر که‌دوو جۆره
ێ- ژەهری ئاسایی(الگبیعی): بریتیه‌له‌و ژه‌هرانه‌ی که‌له‌دره‌خته‌کانه‌وه‌دروست ده‌بیت به‌بی ده‌ستکردی مرۆڤ.
ب.ژه‌هری کیمیاوی:بریتیه‌له‌و جۆرە ژه‌هره‌ی که‌ده‌ستکردی مرۆڤه
هۆی تاوانی ژه‌هر سزاکه‌ی قورسه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌کارهینانی ژه‌هر ده‌لیلیه بۆ خه‌دروخیانه‌ت وهه‌روه‌ها تاوانبار استخلالی عیلاقه ده‌کات له‌لایه‌کی تره‌وه‌به‌کارهینانی ژه‌هرزۆر ترسناکه‌له‌وانه‌یه‌سه‌دان که‌س بکوژیت وه‌ک بخریته ناو رووبار‌و بیر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه یاسادانه‌ر سزای کوشتن به‌هۆی ژه‌هر له‌سیداره‌دانه.
ب.کوشتن به‌هۆی ئامیری ته‌قینه‌وه(ێ‌لات المتفجره):ئه‌و جۆره‌ئامیرانه‌وا ده‌ناسرین که‌سریع ده‌ته‌قن و زۆر زۆر ترسینه‌رن وه‌ک قومبله‌و هاوه‌ن و هتد....بۆچی سزاکه‌ی له‌سیداره‌دانه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاله‌تانه‌خۆیان قه‌ده‌غه‌ن و مه‌ترسی کوشتنی خه‌لکی به‌کۆمه‌ل هه‌یه
أ_ ئەگەر کوشتنەکە پاڵنەرێکی پوچی (کەم_ سوک_ رسوایی) لە پشت بێت، وەک کوشتن وەك كوشتن بۆ بردنی سعاتی دەستی یان بۆ بردنی جزدان و كیسە باخەڵی كەسیك.
ب_ یان كوشتن بە كرێ بەرامبەر بەپارە...
ج_ کوشتن به‌ریگای وه‌حشیانه:ئه‌و جۆره‌کوشتنه‌یه‌که‌وا ئاسه‌وار به‌جه‌سته‌ی کوژراو دیاره‌وه‌ک کوشتن به‌قامه چه‌قوی قه‌ساب یاخوت پارچه‌پارچه‌کردن یان سوتاندن.
تیبینی بۆ ئه‌وه‌ی سزای له‌سیداره‌دان بسه‌پی به‌سه‌ر که‌سی تاوانبار ده‌بیت پیش کوشتن کاره‌وه‌حشیگه‌ریه‌کهی ئه‌نجام دابێت واتا دوای کوشتن بیسوتینیێ له‌سیداره‌نادریت سزاکه‌ی جیاوازه...
٤- کوشتنی دایک و باوک: به‌پیی یاسای سزادانی عیراقی هه‌ر که‌سیک هه‌لبستیت به‌کوشتنی دایک و باوکی به‌هه‌ر شیوه‌یک بیت ئه‌وا سزاکه‌ی له‌سیداره‌دانه.
دایک و باوک ئه‌و که‌سانه‌ن که‌منداله‌که له‌وان بوه نه‌وەک سه‌رپه‌رشتیارو به‌خیوکه‌ر واتا ده‌بیت دایک و باوکی راستی (حه‌قیقی)بن.
.٥- کوشتنی فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت (موڤف) : سزای له‌سیداره‌دان ده‌سه‌پی به‌سه‌ر هه‌ر که‌سیک هه‌لبستیت به‌کوشتنی فه‌رمانبه‌ریک له‌کاتی ده‌وام هه‌لبستی به‌کوشتنی فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت.
فه‌رمانبه‌ر کییه: هه‌ر که‌سیک ده‌وام بکات و مووچه‌له‌حکومه‌ت وه‌ر بگریت فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ک پۆلیس؛ مرور؛ پاریزگار؛ مامۆستا..... هتد
ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانه‌ریکی خانه‌نشین بکوژێ سزاکه‌ی هه‌مان سزای فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ته؟
نه‌خیر... چونکه‌ته‌نیا مووچه‌وه‌رده‌گریت ده‌وام ناکات
٦- ئەگەر تاوانبار مەبەستی بوو دوو كەس یان زیاتر بە یەك كردار( فعل) بكوژێت , وەتاوانەكەی ئەنجام دا.
لیرەدا مانای ئەم تاوانە ئەوەیە تاوانبار بیەویت دوو كەس بە یەك كردار, بە یەكەوە بكوزیت. وەك بە 1 گولە 2 كەس یان زیاتر بكوژێت, لیرەدا مەرجە بە یەك كردار بیت, ئەكەر بە دوو كردار بیت ئەوا نایكریتەوە, وە ئەبیت كاتیك كەسیك بە چەک بە دەستڕێژ پەنجەی پێدائەنێت و چەند کەسێک ئەکوژێت.
هه‌ر که‌سیک هه‌ڵبسێت دوو که‌س یان زیاتر به‌یه‌ک( فعل )بکوژێت سزاکه‌ی له‌سیداره‌دانه وه‌ک ده‌سترێژی گووله له‌کۆمه‌لیک که‌س یان فریدانی دوو که‌س له‌سه‌ر چیا.
٧- که‌سیک دوو تاوانی کوشتن ئه‌نجام بدات به‌دوو کردار (فعل)
وه‌ک: ئه‌وه‌ی دوو تاوانی کوشتنی جیاواز ئه‌نجام بدات. یان شروع بێت لە تاوانێك, شروع واتەکەسەکە بیەوێت تاوان نجام بدات بەڵام نەتوانێت ئەنجامی بدات بە هۆی هۆكاریك لە دەرەوەی ویستی تاوانبار... وەك: دەمانچەی لە سەر سەر دا بنێت وپەنجەی پێدابنێت بەڵام چروک بكات.
٨- تاوانی کوشتنله‌ناو زیندان (سجن): ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێک سجن کرابیت و لە سەر تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست سزا درابیت و له‌ناو زیندان هه‌لبستی به‌کوشتنی زیندانیه‌ک ئه‌وا سزاکه‌ی له‌سێداره‌دانه, یان شروع بیت لە تاوانیك. وەك: بیەوەیت حەرەس بكوژێت.
.٩- تاوانی کوشتن ئه‌نجام بده‌ی بۆ ده‌سپێكێ تاوانیکی تر
لیره‌دا که‌سی تاوانبار دوو تاوان ئه‌نجام بدات لیره‌دا عقوبه‌که‌ی اعدامه
وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک هه‌لبستیت خاوه‌ن مالیک بکوژێت تاکو تاوانی دزی بکات لێره‌دا سزاکه‌ی له‌سیداره‌دانه.
یاخود ئافره‌تێک مێڕده‌که‌ی خۆی بکوژێت تاکو به‌دوای پیاویکی تر بکه‌ویێت.
دەق ومادەکانی ئەم یاسایە بەگشتی ڕەفزە لەلایەن ڕێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی و ڕێكخراوی ڕێككەوتنی جیهانی دژی سزای لەسێدارەدان،هەر لە ساڵی ٢٠٠٢ دا، ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبر(١٨ی ڕەزبەر)ی، وەك ڕۆژی جیهانیی خەبات لە دژی سزای لەسێدارەدانیان ڕاگەیاندوە. ئامانج لەو بڕیارە ئەوە بوو كە هەوڵ بدەن سزای لەسێدارەدان لە هەموو وڵاتانی جیهاندا ڕاگرن. بە پێی هەواڵی لێبووردنی نێونەتەوەیی، زۆربەی وڵاتانی جیهان سزای لەسێدارەدانیان لە یاساكانی خۆیان سڕیوەتەوە و هەندێك وڵاتیش هەن كە لەو ڕاستایەدا هەنگاو هەڵدەگرن.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ، لە هەندێك لە وڵاتانی جیهاندا هەر ساڵ بە هەزاران كەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێ و ئێستاشی لەگەڵدابێ، ٥٨ وڵات هەن كە سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەكەن و زۆربەیان لە وڵاتانی وەك چین و ئێران و كۆرەی باكوور و عەرەبستان و پاكستان و ئامریكادا بەڕِێوە دەچن. ئەو وڵاتانە بەرپرسیاری بەڕێوەبردنی لە سەدا ٩٥ ی ئێعدامەكانن لە جیهاندان.
بەڵام ئەم ڕێکخراوانە تائێستا نەیانتوانیوە ڕێگری لە حکومەتی عێراقی بکەن بەهەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان،یاخود بەلای کەمەوە جێبەجینەکردنی سزاکە،وەک ئەوەی کەلەهەرێمی کوردستان فشارەکەیان تاڕادەیەک ئامانجەکەی خۆی پێکاوە.
بەڵام یەکلا نەکردنەوەی چارەنوسی ئەم(٢٣٨) کە سە سزادراوە بەسزای لەسێدارەدان کە ڕەنگە ڕێژەکەی تادێت لەبەرزبونەوەدابێت،کەتیایاندایە چەندین ساڵە لە چاوەڕوانی مەرگدایە.! نەیاساکە هەموار دەکەنەوە وەنەسزاکەشیان بەسەردا جێبەجێ دەکەن.!