سزادراوان لەدوای چاکسازی چۆن دەگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگا!!

لوقمان مستەفا ساڵح


لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمداولەکۆتایی هەموو ساڵێکدا، وەرزی دروێنەی ئاماری ساڵی هەموو ئەو تاوانبارانە رادەگەیەنرێن،کەلەپارێزگاکانی هەرێمدا سزادراون،بەتایبەت ئەو ئامارانەی لە پارێزگای سلێمانی لە تاوان و کوشتن سەرجەم تاوانەکانیترکە دوایین سزادراویان ناردووەتە نێوبەندیخانەی چاکسازی،واتە بینای چاکسازی گەوران لە سلێمانی.

"بەرپرسانی ئەم گرتووخانەیە دەڵێن ژمارەی ئەو تاوانبارانەی دادگا سزای داون ئەمساڵ کەمتربوون لە چاو ساڵی پاردا". بەڵام،،ئاماژەیان بە هۆکارەکەی نەکردووە.! ئایا تاوان کەم بۆتەوە؟یان بەهۆی کەمی دەوام وبایکۆت کردنەوەبوە کەیسەکانیان لەدادگاماوەتەووە.!

بەپێ ئەو ئامارانەی ساڵی ٢٠١٦ کە چاکسازی گەورانی سلێمانی خستیەڕوو تەنیا لەم ساڵدا" ١١٥٥ " تاوانبار لە سنووری پارێزگای سلێمانی سزادراون و نێردراون بۆ ئەم گرتووخانەیە.

لەنێویاندا زۆرترین تاوانەکانی کوشتن، بازرگانیی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوەن، بەجۆرێک تەنیا لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٣٣٥ کەس بەتاوانی کوشتن سزادراون هەروەها ٢١٨کەسیش بەتاوانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە زیندانیکراون.

سروشتی زیندانیکراو وەهایە کە ساڵ دەژمێرێ بۆ تەواوکردنی ماوەی سزادانەکەی، بەشێکی زۆریشیان چاوەڕێی لێبوردنی گشتین، بەڵام لە هەرێمی کوردستان چونکە پەرلەمان لە کارخراوە، ئەمساڵ لێبوردنی گشتی هەواڵی نەبوو.

لە ئامارەکەی چاکسازیی گەوران هاتووە، لەمساڵدا شەش سزادراو لەناو زیندان بە هۆکاری جیاواز گیانیان لە دەستداوە ٢ سزادراویش بە لێبوردنی تایبەت ئازاد کراون. هەروەها ٩٩٧ سزادراویش وادەی حکومەکانیان تەواو بووە و ئازاد کراون، بەڵام هێشتا ١١٥٥ سزادراو لە گرتوخانەکەدا ماونەتەوە.

هەڵبەتە ئامانجی هەر گرتووخانەیەك، چاكسازیی ئەو تاكانەیە كە تاوانیان بەسەردا ساخ دەبێتەوە، هەموو ئەو ئامانجانەن كە بەكاردەهێنرێن، بێگومان دەبێت لە بیرۆكەی چارەسەركردنی زانستی و سەردەمیانە بێت.

واتە درووست وایە کە گەڕانەوە نێوکۆمەڵگا وەک هەرکەسێکی ئاسایی ژیانێکی نوێ دەست پێبکەن بەوپەڕی بڕوابەخۆبونەوە ژیان بگوزەرێنن.

هەر چەندە هەرلە سەرەتادا گرینگترین شت ئەوەیە كە رێگایەك پیشانی تاوانبار بدرێت و ئامادە بكرێت بۆ وەرگرتنی ئەزموونی گۆڕان و چارەسەركردن، بێگومان كاریگەری ئەم چارەسەركردنە دەكەوێتە ئەستۆی تێگەشتن و بڕوای تاوانبار كە بەتایبەتی ئەو چارەسەركردنەی بۆ دانراوە، چونكە زۆرجار تاوانبار بۆ وەرگرتنی ئەم رێگایانەی بۆ چارەسەركردنی دەگیرێنەبەر ئامادەيي نییە، بەڵام بەپێچەوانەی ئەم بۆچونەش کەسانێک هەن لەسەر سەرپێچیەکی ئاسایی سزادراوە.

چونکە کەسی سزادراو مل کەچی یاساکانی چاکسازی نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا چاکسازیەکەی بەدیوە نەرێنیەکەی وەرگرتووە،کاتێک دەگەرێتەوە نێوکۆمەڵگا کۆمەڵێک کاری نەشیاوهەڵسوکەوتی نامۆ فێردەبێت.بێگومان ئەوکارمەندانەی چاکسازی بەڕاپۆرتی تایبەتی سەروی خۆیان لەومەترسیە ئاگادار دەکەنەوە.

هەربۆیە پاش ئازادکردنیشی لەلایەن دەزگاتایبەتمەندەکانەوە چاودێری وردی دەخرێتەسەر،بۆئەوەی نەبێتە هۆی زەرەروزیان گەیاندن بە هاوڵاتیان.

چونکە گرنگی چارەسەركردنی تاوانبار خۆی لەوەدەبینێت كە تا چەند ئەو پڕۆگرامەی کە بۆی دانراوە لەگەڵ تاوانبار دەگونجێت، بە شێوەیەك كۆمەڵگە بپارێزرێت، لەلایەكی دیكەوە دەبێت تاوانبار ئامادەبكرێت بۆ ژیان، ئەمەش بەبێ بوونی پڕۆگرامێكی هەمە جۆر و پلانێكی ورد نایەتە دی، بۆیە دەبێت پڕۆگرامەكە وا دابنڕێت كە سادە بێت و كاریگەری هەبێت لەسەر تاوانبارەكە، هاوكات دەبێت ئەو پلانەی كە دادەنرێت بڕەخسێت لەگەڵ ئەو هۆیانەی كەوا تاوانبار بۆ ژیانێكی چاك و پابەند بە یاسا پێی دەگۆڕدرێت، هەربۆیە دەبێت بە بەردەوامی چاودێری ئەو رێگایانە بكرێت كە لە پلانەكە هەیە و هاوكات گۆڕانكاری تێدا بكرێت، تاكو كەسی گیراو ببێتە ئەندامێكی چالاك بۆ كۆمەڵگە.

ئەوەی لێرە گرنگە ئەوەیە كەوا تاوانبار بۆ كاتی ئازادكردنی ئامادەبكرێت و یارمەتی بدرێت لە هەموو قوناخەكانی ژیانی توانای بەرەنگاربوونەوەو چارەسەركردنی گرفتەكانی هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ كۆمەڵگە خۆی بگونجێنێت، كە ئەمەش دەبێت بە ئامۆژگاری و ڕێگا پیشاندانی تاوانبار پێش ئازادكردنی، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت پەنا ببڕێتە بەر بنچینەی ڕێزبەندی و، لە قۆناخێك لەم قۆناخانە ئەگەر بینرا تاوانبار بەرەو چارەسەركردن دەڕوات، دەكرێت سزاكانی لەسەر سووك بكرێت بە جۆڕێك كەئازادیەكی دیاری كراوی لە هاتووچۆی لە نێو بەندیخانە هەبێت، تا پێش ئازادكردنی تێبینی ئەوە كرا بێت كە ئەو تاكە دەتوانێت لە نێو كۆمەڵگەش بە ئاسایی هەڵسوكەوت بكات، هاوكات ناشبێت كۆمەڵگە بەرامبەر تاوانباران بێ ئومێد بێت، چونكە چاكبوونەوەیان مەحاڵ نییە.

بەم شێوازە دەتوانیین دڵخۆشبین بەشانازیەوە بڵێین ئاماری تاوان لەم ساڵدابەپێی ئەم پەیڕەوو پرۆگرامە و جێبەجێ کردنی تەواوی یاسا لەنێوگرتوخانە چاکسازیەکانی هەرێم وبەتایبەت پارێزگای سلێمانی ڕوی لەکەمی کردوە.


19/01/2017



وتارەکانی تری نوسەر