وێڕای ئه‌وه‌ی تیرۆرلەسەر ئاستی جیها دیارده‌یه‌كی كۆنه و مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت قسه‌كردن له‌سه‌رچەمکی تیرۆر و پێناسه‌كردنی درێژه‌ی هه‌یه و له گۆشه‌نیگای جیاجیاوه ده‌یان و بگره سه‌دان و هه‌زاران پێناسه بۆ ئه‌و چه‌مكه دژ بە‌مرۆڤایەتیە كراوه.
به گوێره‌ی قۆناغه‌كانی مێژووی توندوتیژی گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر چه‌مك و پێناسه‌ی تیرۆر له لایه‌ك و شێواز و میكانیزمی ئه‌نجامدانی له لایه‌كی دیكه‌وه هاتووه و ئامانجه‌كانیشی گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه و به گوێره‌ی قۆناغه‌كان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه گۆڕاون.
چه‌مكی تیرۆر به‌ربڵاوترینی ئه‌و چه‌مكانه‌یه، كه توێژه‌رانی بواره‌كانی یاسا، یاسای نێوده‌وڵه‌تی، زانستی تاوانناسی، فه‌لسه‌فه و زانستی كۆمه‌ڵناسی، توێژه‌رانی فیكر و كایه ئاینییه‌كان و ده‌روونزانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه.
ڕاستە ھەندێجار تیرۆر سەرکەوتنی کاتی بەدەست دەھێنێت،بەڵام زۆربەی کاتەکان شکستخواردو بووەو بکەرەکانیشی توشی دەرئەنجامێکی پێچەوانە بونەتەوە،لەگەڵ ئەوەشدا تیرۆر دیاردەیەکی بەردەوامە و ھەمیشەش بەردەوامی دەبێت ئەگەر بێت و دەستیشی بەسەردا بگیرێت و لەکاتێکی تردا ھەر سەرھەڵدەداتەوە.بۆیە دەبێت بۆ بەرنگار بونەوەی ڕێوشوێنی جدی بگیرێتەبەر،تابتوانرێت لەرەگ وڕیشەوە نەی هێڵیت،پیویستە بە میکانیزمێکی نوێ وداڕشتنی پلان وتۆکمە هەیە کاری جدی بۆ بکرێت لەسەرکاڵبونەوەی فیکرە توندرەویەکان وپاشان نەهێشتن وبنەبڕ کردنیان لەڕیی یەکە سەربازی وهێزەتایبەتمەندەکانی تری دامودەزگا دەوڵەتیەکانەوە.
نامانەوێ زیاتر ڕۆچینە نێو مێژوو پێناسەکانی تیرۆری نێودەوڵەتیەوە بەقەد ئەوەی مەبەستمانە مەترسیەکانی تیرۆر لەنێوخۆی هەرێمەکەمان بخەینە ڕوو،چونکە واخەریکە دەبێتە دیاردە.!! لەگەڵ سیاسەتی برسی کردن ونەبونی کار‌و نایەکسانی ونادادپەروەری دا بەبەردەوامیش دووبارە
بونەوە تیرۆری کەسانی ڕۆژنامە نوس ومیدیاکاران وکەسایەتیە ئاینیەکان لە زۆربەی شاروو شارۆچکەکانی هەرێم بە تایبەتیش هەولێری پایتەخت بوونی هەیە، دووبارە بوونەوەی ئەم حاڵەتانە ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ لەبار بردنی ئەزموونی دەسەڵاتی حوکم ڕانی کوردی لەباشوری کوردستان، لەلایەکی تریشەوە کۆی پرۆسەی بەناو دیموکراسی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهانی وناوخۆیی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.!؟
هەرچەندە تیرۆر مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ئەمن وئاسایشی هەر نەتەوەو ووڵاتێک،بەڵام لەوە مەترسی دارتر تیرۆری ناو خۆییە.! بەتایبەت ناڕونی و نا دیاری سەرچاوەی تیرۆرەکەو نەدەۆزینەوەی بکەری تاوانەکە ودەستنەگیر نە کردنیان لەلایەن خودی دەسەڵاتی حوکم ڕانی هەرێم، ئەوەتاکەکانی کۆمەڵگا دەخاتە قەلەقی ودڵەڕاوکێوەو ئەگەری گومانی زیاتر لەلای هاوڵاتیان درووست دەکات کە ئایا دەسەڵاتی هەرێم دەتوانێت ئەمن وئاسایشی ووڵات بپارێزێت.!؟ یاخود دەتوانێت ئەوشک وگومانە کاڵکاتەوە ببێتەوە جێی بڕواومتمانەیان یاننا.!؟
چونکە تیرۆر لەکاتێکدا دێتە کایەوە کەدەسەڵاتی ناوەندی لاواز بێت، یاخود ووڵات نغرۆی گەندەڵی لەسەر جەم بوارەکاندا بوبێت.! یاخود دەسەڵات لە بنەمادا ھەربوونی نەمابێت.!! ئەوکات یاسای دارستان پیادەدەکرێت ومافیا ووڵات دەبات بەڕێوە.!!
هەرچەندە لەهەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت هەیە بەمەبەستی سزادانی ئەوکەسانەی کە تێوەدەگلێن لەکاری تیرۆریستی ئەویش یاسای چواری تیرۆرە، ماده‌ی 4ی ئه‌م یاسایه ده‌ڵێت(1-هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت به‌كاری تیرۆریستی یاخود به‌شداربێت سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه، واته ئه‌وه‌ی به‌كاره‌كه هه‌ڵده‌ستێت یاخود به‌شدارو هاوبه‌شه‌و یان زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌كات هه‌مان سزا ده‌درێت واته سزای له‌سێداره‌دان. 2- هه‌ركه‌سێك تیرۆریستێك یاخود هاوبه‌شێكی بشارێته‌وه‌و هه‌واڵی ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش نه‌دات به‌سزای هه‌تاهه‌تایی زیندانی ده‌كرێت.)
بەڵام مەخابن ئەم یاسایە لەتۆڕی ڕاوچیەکانی ماسی دەچێت تائێستا ئەوەی پێوەدەبێت ماسیە بچوکەکانەو گەورەکانیش لەدەرەوەی تۆڕەکەدا شایی و لۆغانیانە.!!
واتە بوونی بۆشایی سیاسی و یاسایی... لەهەر ووڵاتێکدابێت بێ‌شک دەرەنجامەکەی بێ سەروبەری وکوشت وبڕو ماڵوێرانی وتیرۆر بەرهەم دێنێت.!