هەرجار نەجارێ لەگەڵ ئاڵۆزبونی پەیوەندیە سیاسیەکانی هەرێم ودەوڵەتی ناوەند لەلایەک وکێشە سیاسیەکانی ناوخۆی هەرێم لەلایەکیتر،باس و خواسی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان زیاتر بازاڕی گەرمتر دەبێت.!!
زۆرکاتیش بێ گوێدانە دەرهاویشتەکانی هەستیاری بابەتەکە،فڕێدانی قسە بەمەبەستی ئامانجی سیاسی، بە شێوەی نادبلۆاسیانە بازنەو بەرەی شەری دژە کورد تادێ فراوانتر دەکات.
کاتێک باس لە بابەتێکی واگرنگ دەکرێت کە چارەنووسی میللەتێکە، دەبێت رق وقکینەو بە شەخسەنەکردن بخرێتە لاوە، نەوەک بە پێچەوانەوە، هەروەک بەڕێز بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر نوری مالیكی ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ كه‌سێك ده‌وڵه‌تی كوردی راده‌گه‌یه‌نم، چیش رووده‌دات با رووبدات"، دواتر نووری مالیكی، له چاوپێكه‌وتنێكدا وه‌ڵامی بارزانی دایه‌وه.
مالیكی، كه هاوكات جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراقه له‌و باره‌وه رایگه‌یاند "چۆن راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌به‌سرێته‌وه، هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كه‌سێك، له‌كاتێكدا بارزانی تاكلایه‌نه بڕیار ده‌دات و له‌بڕیاره‌كانیش بۆ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك، ته‌نانه‌ت حزبه‌كه‌شی ناگه‌ڕێته‌وه.!
ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه، ره‌خنه‌ی توندیشی له بڕیاره‌كانی بارزانی گرتووه‌و ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه‌سێك ناتوانێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت، كه به بڕیارێك په‌رله‌مانی په‌كخستووه و رێگه به سه‌رۆكه‌كه‌ی نادات بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر".
مالیكی قسه‌كانی بارزانیشی "به‌نالۆژیكی" ناوبردووه‌و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه "ئه‌و جۆره لۆژیك‌و قسه‌كردن‌و سیاسه‌تكردنه‌ی بارزانی پێویستی به‌وه‌ڵامدانه‌وه نییه.
جەنابی بارزانی خۆی خستە زاوێیەکەوە،هەر لە خۆڕا بوە ئامانجی تانج وتوانی مالیکی وهاوشێوەکانی،ئەم جۆرە لێدوانانەی بەڕێز بارزانی لەبنەمادا نەک خزمەتی بە کێشە رەواکەمانی گەلە کەمان نەکرد بەڵکو کێشەکانی بەرەو ئاڵۆزی زیاتر برد.!!
لە لێدوانێکیدا ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان وەک پشتگیریەک بۆ لێدوانەکەی بەڕێز بەرزانی و لە هەمان کاتیش‌دا وەڵامێکە بۆمالیکی باس لە هەندێک مادەو بڕگەی یاسایی دەکات ودەڵێت:- ''وه‌ڵامێكی یاسایی ده‌خه‌ینه به‌رده‌می مالیكی، كه خۆی له ماوه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌یدا هه‌ر به نایاسایی كاری كرد و، پێی ده‌ڵێین، هه‌رێمی كوردستان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا پشت به یاسا ده‌به‌ستێت".
ئەم خاتونە یاساناسە پاڵپشت بە هەندێک مادەی یاسایی نێودەوڵەتی و نێەخۆیی ئاماژە بەودەق و مادە یاساییەکان دەکات بۆ نموونە:-
ماده‌ی (8)ی ده‌ستووری عیراق كه ئاماژه به پابه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق به ئیلتیزامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانییه‌وه ده‌كات.
هەروەها ماده‌ی (1)ی هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ساڵی 1966، كه عیراق پێشتر ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داون.
هەروەها "ماده‌ی (1) و مادده‌ی (55)ی په‌یماننامه (میساق)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه عیراق تیایدا ئه‌ندامه و، جگه له‌وه‌ش كه ماده‌ی (56)ی په‌یماننامه (میساق)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وڵاتانی ئه‌ندامی ناچار ده‌كات به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی سنووری وڵاته‌كه‌یانه‌وه پابه‌ند بن، بۆیه ده‌ڵێین، ئه‌م مافه له عیراقدا مافێكی ده‌ستوورییه.''
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان : ''زیاتر رۆده‌چیته ناو یاسا عیراقییه‌كانه‌وه، مه‌به‌ستی یاسای ئاسایییه (القانون العادی)؛ مادده‌ی (1)ی هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ساڵی 1966 كه تایبه‌تن به مافه‌گه‌لی مه‌ده‌نی، سیاسی (ICCPR)، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری (ICESCR) پێداگریی له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌ن، كه له سنووری وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌دا ده‌ژین"
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "عیراق، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، ئه‌و مافه‌ی كردووه به یاسا و، به‌پێی یاسای ژماره (193)ی ساڵی 1970 كه له وه‌قایعی عیراق، ژماره (1927)ی رێكه‌وتی 7-10-1970دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و مافه له ده‌وڵه‌تی عیراقدا بووه به مافێكی یاسایی و سیفه‌تی ئیلزامیی وه‌رگرتووه، به شێوه‌یه‌ك كه حكومه‌تی عیراق ناچار ده‌كات رێز له ئیراده‌ی گه‌لانی وڵاته‌كه‌ی بگرێت، ئه‌وكاته‌ی كه بریاری سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن.
"هه‌ڵوێستی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین روونه، به شێوه‌یه‌ك كه به‌پێی مادده‌ی (53)ی په‌یماننامه‌ی ڤییه‌نا، له ساڵی 1969 دا ئه‌و مافه بووه به رێسایه‌كی ئه‌مرپێده‌ر، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رپێچیكردن لێی به‌رپرسیاره‌تی به‌دوادادێت.
ئەم بەڕێزە وەک یاساناسێک و هاوکات سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی کوردستانیشە، مافی خۆیەتی تەرکیزی تەواو بکاتە سەر مادەیاساییەکانی نێودەوڵەتی ونێوخۆیی بۆ جێگیرکردنی سەرجەم مافەکان وەک پاڵپشتیەک بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان.
بەڵام..مەخابن بێ ئاگایە لەوەی کە بەڕێز( فواد حسێن) ڕاوێژکارو قسەکەری دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمە کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەدەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە ووتی: ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان لەڕێی بەغداوە دەبێت.!!
هەروەها بێ ئاگاشە لەوەی لەووڵاتی ئێمەدا لۆژیکی یاسا تەنها بۆ جوانکردنی قسەی سەر مێزی سیاسیەکانە،ئەوە لۆژیکی سیاسەتە لەسەرووی یاساوە کاری پێدەکرێت و دەستورو سەرجەم مادە یاساییەکانی مل کەچ دەکرێن بۆ ڕێکەوتننامەی سیاسی چ بە شێوەی ئاشکراو چ بە شێوەی نهێنی.!!
لەکۆتاییدا دێتەوە یادیان، کە بێجگە لە ڕێکەوتنامەی سیاسی شتێک هەیە پێی دەوترێت دەستوور و یاسا، کە بێگومان بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌كرێن و دادەڕێژرێن، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕێز له‌یاسا بگرن‌و پێوه‌ی پابه‌ندبن.لەبەر ئەوەی لەدونیادا سەروەری یاسا بووە بە بنەمایەکی باو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ لە نێوان ووڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهاندا.