مەترسی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم

لوقمان مستەفا ساڵح
لە هەموو ئەوکۆ مەڵگایانەی کە لەسەر سیستەمێکی درووست دام و دەزگاکانی بە دامەزراوەیی نەکراون،خاوەنی یاساو رێسایەکی پتەوو تەندرووست و نیشتمانی نین،هەمیشە هەڵبژاردن بە ئیفلیجی لەدایک دەبێت،بە مانا دروستەکەی نە بەرێوە دەچێت و نە ئەنجامێکی باشیشی لێ چاوەڕوان دەکرێت، هەمیشە لەم کۆمەڵگایانەدا قۆناغی بەر لە هەڵبژاردن  قۆناغێکی ناجێگیرو نا ئارامە، لەگەڵ خۆیدا جۆرێک لە دڵەڕاوکێ و بێ متمانەیی دێنێت و دامودەزگاکان جۆرێک لەئاڵۆزی و نارێکی و خراپ بەرێوەبردن بەخۆوە دەبینن، تا ئاستێک لە هەندێکیاندا مەترسی شەڕو پێکدادان دەکرێت و دوور نیە لە جیاتی دەستاودەستکردنی دەسەڵات وبەرێوەبردنی پرۆسەیەکی دێموکراسی بەکارهێنانی هێزو سەرکوتکردن و دیکتاتۆریەتی لێ بکەوێتەوە، زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵات لەم جۆرەن و بێشک کۆمەڵگای کوردیش بەشێک دابڕاونیەلەم کلتورە ...سەقەتە. ئەزموونی ئەو وڵاتانەی کە لەسەر بنەمای دێمۆکراسی بنیات نراون و بە پێچەوانەوە هەڵبژاردنەکانیان لە وادەی خۆیاندا بەڕێوەدەچن هەمیشە پێشەنگن لە ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ و دەستاودەستکردنی دەسەلات،هەروەها خۆیان بە جێبەجێکاری گەڵاڵەکردنی فکر و هزری هەڵبژاردنەکان دەزانن کە لە لایەن دامەزراوە جیهانییەکانەوە پوختە کراوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە هەڵبژاردنێکی (ئازاد، تەندروست و دادپەروەرانە) کە زامنی کۆمەڵگایەکی شارستانی هاوسەنگ بە مافی ڕەوای مرۆڤەکان پێوەری  بنە ماسەرەکیەکانی دیموکراسیەتە،دوا کەوتنی کاتی هەڵبژاردن لە ووڵاتانی پێشکەوتو دیموکراسی بوونی نیە مەگەر کارەساتێکی سرووشتی و هێزی لەڕادەبەدەر (قوە قاهرە)ببێتە ڕێگر لەبەردەم نەکردنی هەڵبژاردنەکاندا،بەڵام مەخابن هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دواکەوتنی بووەتە نەریت،بەهۆی کێشمەکێشی لایەنە سیاسیەکان لەلایەک و سیاسەتی سازش کردن بە تایبەتی دوای شکستی ١٦ ئۆکتۆبەر بەرانبەر بەغدا لەلایەکیترەوە، بەوەش شەرعیەتی یاسا و پەڕلەمان تەنانەت حکومڕانیەکەشیان نەک تەنها کەوتۆتە ژیر پرسیارەوە بەڵکو متمانەی لای هاوڵاتیەکانیشی لەدەستداوە. لە هەموو دونیادا وادەی هەڵبژاردن  لە سەر بنەمای  ڕێککەوتنە کە هەڵبژاردنەکان بە پێی ساڵ و ڕۆژ وتەنانەت کاتەکەش بە پێی یاسا بەڕێوە دەچێت ،پاشان هاووڵاتیان ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن و نوێنەری متمانە پێکراوی خۆیان هەڵدەبژێرن ودەسەڵاتەکان دەستاودەست پێدەکرێن،تەنها لە هەرێمەکەی  ئێمە نەبێت بە درێژایی حوکمڕانیەکەی هیچ هەڵبژاردنێک لە کاتی خۆیدا نەکراوە و بووە بەنەریت ئەبێ هەردوا بکەوێت،هەروەها تائێستا دیار نیە کەی کاتی هەردوو هەڵبژاردنی پەڕلەمان و سەرۆکی هەرێمە.!.. ئەوەش بەهۆی  زیاتر گرنگی دان بە هەهەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ،عێراقی بوونیان بەلاوە گرنگترە، هەرێمی کوردستانیان  لە بارودۆخێکی ناجێگیرو ناهەمواردا چەقاندووە.هەر بۆیە بە فەرمی هیچ جوڵەو هەوڵێک نابینین لەلایەن وحیزبەکان ودەسەڵاتەوە بۆ ئامادەکاری دانانی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەردووهەڵبژاردنە نادیارەکەی هەرێم. لەهەر وڵاتێک کە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان کە دەگاتە بنبەست بەتایبەتی لەسەر پرسە سیاسییەکان و پێکهێنانی کابینەی حکومەت، ئەوا پەنا بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەبەن گەرچی هەندێک جار چەند مانگێکە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەپێچەوانەی ئەوانەوە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو ساڵە لایەنە سیاسییەکان ناکۆکن و پەرلەمانیش وەک پێویست نیە، بەڵام لایەنە سیاسییەکان نەک داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت ناکەن، بگرە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامنادەن و دوایدەخەن. بێگوومان مەترسیەکانی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان زیانی ئەبێ بۆ پرۆسەی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات، لسنی کەم ئەبێتە هۆی بێبەشکردنی خەڵکی کوردستان لەمافی دەنگدان و هەڵبژاردن و خۆپاڵاوتن، زیانە گەورەکەشی ئەوەیە، کە لەو کاتەدا بۆشایی درووست دەبێت و پێشێلکاری یاسایی روودەدات و شەرعیەتی یاسا و پەڕلەمان و خودی حوکڕانیەکەش ئەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.!...................بەشێک لەچاودێرانی سیاسی باروو دۆخەکە ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن مەترسی دواخستنی  هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی دەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانە لەناو خۆی ووڵاتدا لەلایەن هاوڵاتیەکانیەوە بەهۆی دواکەوتنەکەیەوە ، هێندەی ئەوەش زیان بە ناوبانگی هەرێمی کوردستان دەگەینێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.


17/02/2018



وتارەکانی تری نوسەر