د. دارا محەمەد
پەیوەندی نێوان دەوڵەت و حکومەت - ”هونەری حوکمڕانی"
سەیری هەموو ئەو دەوڵەتانە بکەن کە سیستمی حوکمڕانی تیایاندا سیستمێکە نادیموکراسیە، ناشەفافە، بەدەست گەندەڵی سیاسی و ئابوریەوە دەناڵێنێت، خاوەنی دامەزراوە حکومیەکان نیە، بەڵکو حیزب کۆنترۆڵی ژیانی سیاسی کردووە یان دیکتاتۆرێک کۆنتڕۆڵی کردووە یان نوخبه‌یه‌ك و خێزانێك ده‌ستی به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیدا گرتووه. هەموو ئەمانە ئەو دەوڵەتانەن کە بە سەرەڕۆ و دوڵەتی مافیا و دەوڵەتە شكستخواردوو دژ بە به‌ها مرۆیی و ئازادیه‌كان دادەنرێن. پەیوەندیەکی بەهێزو توندوتۆڵ لە نێوان دەوڵەتسازی و هونەری حوکمڕانیدا هەیە. واتە بنەمای هەر دەوڵەتێک کە بتوانێت خۆی لەسەر بنەما جێگیرەکان رابوەستێنێت بریتیە لە هونەری حوکمڕانی. واتە بە بێ بوونی سیستمێکی حوکمڕانی باش دەوڵەت بریتیە لە دەوڵەتێکی بێهێز کە یاسا تیایدا بە هێچ شێوەیەک سەروەر نیە و کۆمەڵگە بەرەو جەنگی ناوخۆ دەبات. سەیری دۆخی ئێستای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکەن کە بریتیە لە گۆمێک خوێن، ئه‌مه‌ش دەرئەنجامی ئەو سیستمی حوکمڕانیەیە کە نزیکەی سەدەیەکە لەم ناوچەیەدا باڵادەستە. كه‌واته ئه‌مه بۆ خۆی بوونی ده‌وڵه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م گومان و كۆمه‌ڵێك پرسیاری گرنگه‌وه.
گرنگترین خاڵێك كه ده‌بێت له میانه‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ئاماژه‌ی پێبدرێ بریتیه له كۆنتێكسته سیاسیه‌كه. مه‌به‌ستمان له‌مه ئه‌وه‌یه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه خوازیاری دروستكردنی ده‌وڵه‌ته له چ ژینگه‌یه‌كی سیاسی‌دا ده‌ژی و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ده‌یه‌وێت لێی جیاببێته‌وه چ جۆره سیستمێكی سیاسی و حوكمڕانی به‌ڕێوه‌ده‌بات. واته جیاوازیه‌كی گه‌وره له نێوان ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا هه‌یه كه له ژینگه‌یه‌كی دیموكراسیدا ده‌ژی و ده‌یه‌وێت له ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی دیكه جیاببێته‌وه و ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی له ژینگه‌یه‌كی نادیموكراسیدا ده‌ژی و ده‌یه‌وێت له ده‌وڵه‌تێكی نادیموكراسی دیكه جیاببێته‌وه. ئه‌مه جیاوازیه‌كی گرنگه و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ئه‌م جیاوازیه فه‌رامۆشبكات، مه‌به‌ست لێی چه‌واشه‌كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌و هاوڵاتیه‌كانێتی بۆ شاردنه‌وه‌ی كرۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌ی دروستده‌كرێت. بێگومان ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌توانێت بناغه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م تێزه دابمه‌زرێنێ كه مه‌به‌ست دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسیه‌و جیابوونه‌وه‌یه له ده‌وڵه‌ته نادیموكراسیه‌كه. به‌ڵام بێگومان ئه‌مه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای دیبه‌یتێكی گشتی بكرێ و سه‌رجه‌می هاوڵاتیان به‌شداری سیاسی خۆیان هه‌بێت و، دواجار ئه‌مه هێزێكی دیموكراتخواز و پێشكه‌وتنخواز به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێ كه به‌شێوه‌یه‌كی روون به‌رنامه‌و ستراتیژه‌كانی ده‌خاته به‌رده‌م هاوڵاتیان و هه‌وڵی داڕشتنی به‌رنامه‌كارێك یان مانیفێستۆیه‌ك ده‌دات له رێگه‌ی پرس و راوێژه‌وه. ئه‌وه چه‌واشه‌كاریه‌كی فیكریی و سیاسیه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌ی له كوردستاندا به‌ڕێوه‌ده‌برێ هاوشێوه بكرێ به‌و پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌ی له هه‌ندێ وڵاتانی ئه‌وروپادا رووده‌ده‌ن، ئه‌ما‌نه له دوو كۆنتێكستی سیاسی ته‌واو جیاوازدا رووده‌ده‌ن و ناكرێت وه‌ك یه‌ك سه‌یریان بكرێت. بۆ نمونه سیاسیه‌كان و بیرمه‌نده‌كان و شاره‌زایانی بواره جیاجیاكانی كاتالۆنیا چه‌ندین كتێب و وتار‌و تێزی نوێیان به‌رهه‌مهێناوه بۆ پێدانی پاساوی سیاسی و مۆراڵی به جیابوونه‌وه‌ی كاتالۆنیا له ئیسپانیا. هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و پرسیاره گرنگ و هه‌ستیارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسپانی رووبه‌ڕوویان ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه به چ شێوه‌یه‌ك كاتالۆنیا گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی فره‌گه‌ر دروستده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان جێگه‌ی هه‌موو ئایین و ره‌نگ و كولتوره‌كان ده‌كاته‌وه و مافی هه‌موو تاكه‌كه‌سێك وه‌ك یه‌ك پارێزراو ده‌بێت. لێره‌وه ئه‌م پرۆسه‌ی ریفراندۆم و جیابوونه‌وانه به ته‌واوی جیاوازن له یه‌كتری.
گرفتی گەورەی دەوڵەتی کوردی کە هێزێکی وەکو پارتی و بارزانی دەیانەوێ دروستیبکەن ئەوەیە کە له‌لایه‌ك ئه‌م هێزه به هیچ شێوه‌یه‌ك هێزێكی دیموكراتخواز نیه كه ستراتیژی سیاسی بریتی بێت له فراوانكردنی ئازادیه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانی سیستمێكی حوكمڕانی دیموكراسیانه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌م فۆرمه‌ی ئێستایه‌وه بە تەواوی پێچەوانەی چەمک و کارەکتەری سیاسی دەوڵەتە وەک بوونێکی سیاسی كه دامەزراوە سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داده‌مه‌زرێنێ و سه‌قامگیریی سیاسی دروستده‌كات.
دەوڵەت وەک بوونێکی سیاسی لەسەر پرۆسەیەک کاردەکات کە پێیدەوترێت "دیپێرسۆنالیزەیشن”، واتە پرۆسەی بە "ناکەسایەتیکردنی” دەوڵەت، ئەمەش بە مانای ئەوەیه کە دەوڵەت یەکسان نیە بە پادشا و میر و سەرۆک. دەوڵەت لە جەوهەریدا کار لەسەر پرۆسەیەك دەکات کە ئامانج لێی په‌كخستنی جه‌وهه‌ریبوونی ئەم تاکەکەسه‌یه لە ناو بوونی دەوڵەتدا. ئەمە گرنگترین کارێکە کە دەبێت بەئەنجام بگەیەنرێت لە پرۆسەی دەوڵەتسازیدا. به مانایه‌كی دیكه، چۆن ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌توانێ به‌رده‌وامی به خۆی بدات له‌گه‌ڵ نه‌مان و گۆڕینی سه‌رۆكدا. پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه ده‌بێت كه بونیادی ده‌وڵه‌تێك دروستده‌كه‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر كه‌سێتی سه‌رۆكێك. ئەگەر ئەم پرۆسەی به‌ناكه‌سایه‌تیكردنه بە ئەنجام نەگات، واتە تاکەکەسەکە یان سه‌رۆك توانای پەکخستنی دەوڵەتی هەبوو ئەوا بە نەمانی تاکەکەسەکە دەوڵەتیش پەکی دەکەوێت یان لەناو دەچێ یان دەکەوێتە جەنگێکی ناوخۆوە. نمونه‌كانی ئه‌مجۆره ده‌وڵه‌تانه زۆرن، هه‌ر له ده‌وڵه‌ته سته‌مكار و دیكتاتۆر و تۆتالیتاره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریكا تا ده‌گاته به‌شێكی ئاسیا نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌ن له ده‌وڵه‌ت كه سه‌رۆك تیایاندا هه‌میشه‌ییه و كاركردنی ده‌زگاكانی هه‌میشه به ئاراسته‌ی چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك دێت و له بری ئه‌وه‌ی سێنتراڵێتی ده‌سه‌ڵات خۆی له هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی حوكمڕانیدا ببینێته‌وه (واته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان و جێبه‌جێكردن) و به‌رده‌وامی خۆی له دابه‌شبوونیدا بدۆزێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵات خۆی له كه‌سێتی سه‌رۆك و نوخبه‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه. لێره‌دا ده‌وڵه‌ت یه‌كسان ده‌بێت به سه‌رۆك و سه‌رۆكیش یه‌كسان ده‌بێت به ده‌وڵه‌ت. ته‌نها له ده‌وڵه‌تێكدا ئه‌م پرۆسه‌ی نابه‌كه‌سایه‌تیكردنه به ئه‌نجامده‌گات كه خۆی له‌سه‌ر پایه‌كانی سیستمێكی دیموكراسی بنیات بنێت و ئه‌و هێزه‌ی پێشڕه‌وی ئه‌م كاره ده‌كات هێزێكه له‌ناو مێژوویه‌ك له گه‌نده‌ڵكاری و حوكمڕانیه‌كی شكستخواردوو خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنێكی حیزبیانه‌ی ژیانی سیاسی‌دا نه‌هاتبێته ده‌ره‌وه.
بەڵام دەوڵەت وەک چەمکێکی سیاسی کە هەوڵی بە ناکەسایەتیکردنی خۆی دەدات و وەک بونەوەرێکی سیاسی هەوڵی درێژەپێدان بە خۆی دەدات لە دەرەوەی هەر کارەکتەرێکی کەسێتی وەک سەرۆک له پەیوەندیەکی توندوتۆڵدایه لەگەڵ هونەری حوکمڕانیدا و پێکەوە دەتوانن ئەم پرۆسەی بە ناکەسایەتیکردنە بە ئەنجام بگەیەنن، كه خۆی له په‌كخستنی سێنتراڵێتی سه‌رۆكدا ده‌بینێته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت یه‌كسان نابێت به سه‌رۆك و سه‌رۆك ناتوانێت بڵێت ”من مانای ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تیش مانای من".
پەیوەندی هونەری فەرمانڕەوایەتی یان ”عەقڵانیەتی حوکمڕانی" له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا ئەوەیە کە پێکەوە لە کارلێکێکی دوو لایەنەدان:
یەکەم - دەوڵەت وەک بوونێکی سیاسی پێویستە خۆی لەسەر کۆمەڵێک دامەزراوە بنیات بنێت و ئەم دامەزراوانە دەبێت بە پێی سیستمێک بەڕێوەبچن کە دواجار توانای هێشتنەوەو درێژەپێدان و گەورەبوونی ئەم دامەزراوانەی هەبێت. ئەم جۆرە لە سیستم دەبێت تۆڕێک لە پەیوەندی و هێزو زانیاری و مەعریفە بهێنێتەکایەوە کە دەوڵەت وەک بوونێکی سیاسی پشتی پێ دەبەستێت.
دووەم - ئەم سیستمی پەیوەندی و مەعریفەیە کە دەوڵەت هەوڵی بنیاتنانی دەدات بریتیە لە هونەری حوکمڕانی و بەڕێوەبردن، واتە بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو پەیوەندیانەی کە لەنێوان کایە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکاندا دروستدەبێت.
لێرەوە دەبێت قسە لەسەر ئەوە بکەین کە چۆن کایەی ئابوری لەگەڵ کایەی سیاسی‌دا کاردەکات، ئەوەی لە ئابوری کوردستاندا روودەدات، هه‌روه‌ك له وتاری پێشودا ئاماژه‌مان پێدا، دۆخێکی ئابوریە كه به‌ته‌واوی پشت به فرۆشتنی نەوت ده‌به‌ستێ و له‌سه‌ر ئابوری به‌كرێدان دامه‌زراوه كه ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بووه هۆی دروستبوونی جۆرێك لە گەشەی ئابوریی و دواجار گەورەبوون و فراوانبوونی شارەکان لە رووی ”عیمرانیەوە" و بەرزبوونەوەی هێزی کڕینی تاکەکەسەکان. بەڵام ئەوەی ئەم گەشە ئابوریە بەرەو ناسەقامگیریی و هەڵەی کوشندەو چەقبەستنی ئابوریی دەبات ئەو ژینگە سیاسیەیە یان، وردتر، ئه‌و سیاسه‌ته ناعه‌قڵانی و بێبه‌رنامه‌ییه کە ئەم کایە ئابوریە بەڕێوەدەبات. کاتێک سیستمی حوکمڕانی لە کوردستاندا سیستمێکی ئۆتۆکراسی بێت، واتە لەلایەن کەسێک یان نوخبەیەک یان خێزانێکەوە بەڕێوەده‌برێت، ئەوا چەند گەشەی ئابوریی لە ساتێک لە ساتەکاندا ئاوابێت، ئەمە بە هیچ جۆرێك گەرەنتی بەردەوامبوونی ناکات. بەڵکو ئەم جۆرە لە عەقڵانیەتی حوکمڕانی کە حیزب خاوەنی سەرچاوەکانی داهاتی وڵات بێت و خاوەنی هێزی سەربازی و ئاسایش بێت و خاوەنی كۆمپانیاكان و میدیا و دەزگاگانی دروستکردنی رای گشتی بێت و، لەمەش زیاتر خاوەنی بڕێکی زۆری بیناو موڵک و تەنانەت شاخەکان بێت، ئەم دۆخە سیاسیە ناتەواوە رێگە بە دروستبوونی ئەو کایە ئابوریە نادات کە بکەوێتە ژێر چاودێریی و پشکنین و یاسا و رێساکانی دەوڵەته‌وه.
كه‌واته ناتوانین هونه‌ری حوكمڕانی له ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی داببڕین. هونه‌ری حوكمڕانی باس له‌و میتۆد‌و سیستمه ده‌كات كه له‌رێگه‌یانه‌وه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت توانای به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م كایه سیاسی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌یه. ئه‌گه‌ر سیستمی حوكمڕانی لێوانلێوبێت له شكست له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان و گه‌نده‌ڵی دامه‌زراوه‌یی و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نوخبه حیزبی و فه‌رمانڕه‌واكه، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌بێته ئه‌و ده‌سته سیحراویه‌ی كه ئه‌م هه‌موو ناڕێكیه راستده‌كاته‌وه؟ بێماناترین قسه كه له هه‌ندێك ده‌نگه‌وه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێ ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت ده‌رفه‌ت بۆ سیستمێكی دیموكراسی ده‌ڕه‌خسێنێت. له ماوه‌ی ٢٦ ساڵی رابردوودا مۆدێلێك له حوكمڕانی هێنراوه‌ته‌كایه‌وه كه مۆدێلێكی نادیموكراسیه‌و ته‌نها كار له‌سه‌ر دروستكردنی نوخبه‌یه‌كی سیاسی ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه كه سه‌رجه‌م داهاتی وڵاتیان له‌ژێرده‌ستدایه و كار له‌سه‌ر لاوازكردنی حكومه‌ت و یاسا و به‌هێزكردنی حیزب كراوه. له‌م دۆخه سیاسیه شێواو و ناته‌ندروسته‌دا قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بریتیه له درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆدێل و سیستمه له حوكمڕانی. له وتاری داهاتوودا له‌سه‌ر سروشتی ده‌وڵه‌ت ده‌دوێم كه چۆن ده‌وڵه‌ت سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیبوونی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێ.