د. دارا محەمەد
به‌شێكی زۆری نوسه‌ران و رۆشنبیران و خه‌ڵكی كوردستان ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌و هێزه به‌ره‌نگارانه هه‌ڵچنیبوو هه‌ر له‌سه‌رده‌می دروستبوونی گۆڕانه‌وه تا ده‌گاته نه‌وه‌ی نوێ كه خۆیان وه‌ك هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌ناساند، به‌ڵام له راستیدا هچیان ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنه نه‌بوون كه هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌كی تۆكمه‌و نه‌فه‌س درێژ بن و توانای بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازیان هه‌بێت بۆ سیاسه‌تكردن و مۆبیلیزه‌كردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ری هه‌یانبوو. گرفتی گه‌وره‌ی ئه‌م هێزانه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م چركه‌ساتدا كاتێك خۆیان وه‌ك هێزێكی گه‌وره ده‌بینن راسته‌وخۆ هه‌نگاو بۆ به حیزبیكردنی خۆیان ده‌نێن و هه‌موو چالاكی سیاسیان له گه‌یشتن به په‌رله‌ماندا ده‌بیننه‌وه و پێیانوایه ئیتر ده‌توانن یه‌كێتی و پارتی له‌و رێگه‌یه‌وه له‌سه‌ر حوكم لابه‌رن.
ئه‌مه ئه‌و خه‌یاڵه‌یه كه له‌لایه‌ك جه‌ماوه‌رو له‌لایه‌كی دیكه‌ش به‌شێكی زۆر له رۆشنبیرانی پێ خۆشنود ده‌كرێت. ره‌نگه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ساڵانێكه بووه‌ته قوربانی هه‌ژمونی دوو حیزبی وێرانكه‌ر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه‌وه دڵخۆش بێت به گوتار‌و قسه ره‌نگاوره‌نگه‌كانی ئه‌م هێزه ئۆپۆزسیۆنانه و بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریان و پێیوابێت ئه‌مانه له‌گه‌ڵ گوتار‌و دروشمه‌كانیاندا راستگۆن و لێره‌وه ده‌توانین تا راده‌یه‌ك له‌مه تێبگه‌ین. به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه نوسه‌رو رۆشنبیرانێك به‌هه‌مان ئه‌ندازه بكه‌ونه ژێر هه‌مان كاریگه‌ریه‌وه و توانای خوێندنه‌وه‌یه‌كی پێشینه‌یان بۆ ئه‌م هێزانه نه‌بێت و ببنه به‌شێك له دروستكردنی ئه‌و ئومێده‌ی كه خه‌ڵكانێكی زۆر بخاته ژێر كاریگه‌ریه‌وه. كاری رۆشنبیری جیدی تێگه‌یشتنێكی فیكریی و سیاسی واقیعیانه‌یه به‌دوور له حه‌ماسه‌ت و سۆزی سیاسی كه توانای له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و راڤه‌كردنی ئه‌م هێزانه‌ی وه‌ك گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێی هه‌بێت.
مردنی ئه‌م هێزانه ئه‌و كاته دێت كه ناتوانن وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری درێژه به خۆیان بده‌ن و ته‌ماحی په‌رله‌مانتاری و سیاسی بوون و ده‌ستكه‌وتی دارایی به‌ره‌و به حیزبی بوونیان ده‌بات.
دوایتر له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌ی زیاترم هه‌یه...