یٔەوانەی لەسایەی بنەماڵەو تەوریسەوە پلەو پۆستیان بەدەستهێناوە جێگای ئومێدنین

سالار مه‌حمود

کورد بەم کەرەستە سیاسیەی یٔێستاوە یٔەبەد ناگاتە مەقسەدی نیشتمانی.

کورد کوشتەی خێڵایەتی و ناوچەگەریی و ریشی باوک و باپرن، تێکۆشەرانیش  باجی سازشکردنی دەدەن بۆ رازیکردن و بەدەستهێنانی درۆو دراو..
حەتمیەتی مێژووە هەرگیز باڵۆن و فوتێکراوان نابنە فریادڕەسی دۆزی نیشتمانی و نەتەوەی کورد.
وەک یٔەو وتە یٔینگلیزیەی ( یٔەوانەی بە یٔاسانی دێن بە یٔاسانی یٔەڕۆن).
دۆخی نیشتمان لە رۆخی داڕمان و داوەشینە لە سایەی یٔەم بەناهەق پیاهەڵکواتوانەی سیاسی یٔەمڕۆوە.
سومعەی مرۆڤ هەرگیز بە پلەو پۆستەوە نیە
لە ناو ژینگەیەکی پڕ غەدرو خۆویستی.
سومعەی مرۆڤ بە خۆ پارێزیە لە تێوە نەگلان بە گەندەڵی و خزمەتکردن بە یٔەجندای خێڵ و بنەماڵەو، هەڵگەڕانەوە لە پرەنسیپە بنەڕەتیەکانی نیشتمان و کوردەواریی..
سالار مەحمود

15/03/2021



وتارەکانی تری نوسەر