ھیچ ڕووبەرێک لە کوردستاندا ھێندەی ئەو ڕووبەرە میدیای بۆگەن و بێمانا و بێدەربەست نەکراوە، کە لە دوای کەوتنی ڕژێمەکەی سەدام حوسەینەوە دروستکراوە.
بەشی ھەرە زۆری ئەم میدیایە میدیایەکی کڕدراوە، خاوەنەکانیان یان حیزبە، یان کۆمەڵێک سیاسیی گەندەڵ و نابەپرسیارە، یاخود ژمارەیەک سەرمایەدارن کە دەزگا میدیاکانیان وەک سەکۆی ماڵەکانی خۆیان مامەڵەدەکەن.
زۆرینەی ئەوانی تریشیان سێبەری ناشیرینیی ئەو کەسایەتییە سیاسیی و کۆمپانیاکانیان و ئە سەرمایەدارانەن کە سپۆنسەریان دەکەن. ژمارەی ئەو سایت و پەیج و دەزگا میدیایانەی لەم دۆخە خنکێەنەردا لانی کەمی سەربەخۆییان تێدایە و بە بەرپرسیاریەتییەوە کاردەکەن، لە ژمارەی پەنجەکانی یەک دەست کەمترە.
پێدەچێت دەسەڵاتدارانی ھەرێم، بە تیپی پێنجەمی ئەو دەسەڵاتەوە کە پەرلەمانی کوردستانە، ئەو چەند دەزگا و سایتە کەمە بە زیاد بزانن و بیانەوێت دەمکوتیان کەن.