د. هێرش ره‌سوڵ
له چه‌ند رۆژی رابردودا، بڵاوبونه‌وه‌ی لیستی ناوی 404 خانمی خانه‌نشین به پله‌ی سه‌ربازی و، دواتر لیستێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵێ ناوی به‌رپرس به پله‌ی باڵای کارگێڕی، بوه بابه‌تی سه‌ره‌کیی (فه‌یسبوک) و رایگشتیی کوردستانیان به‌خۆوه سه‌رقاڵکرد.
لێره‌دا، ده‌مه‌وێ به چه‌ند خاڵێک هه‌ندێ سه‌رنجی تایبه‌تی خۆم ده‌رباره‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و لیستانه و هۆکار و لێکه‌وته‌کانی و، پاشان رێوشوێنه پێویسته‌کانی دوای ئه‌و هه‌نگاوه بخه‌مه‌ڕو:
1. بڵاوکردنه‌وه‌ی لیستی 404 خانمه خانه‌نشینه‌که‌ی یه‌کێتیی نیشتمانی له‌لایه‌ن پارله‌مانتارێکی گۆڕان-ه‌وه (ئه‌گه‌رچی به گوێره‌ی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار لیسته‌که کۆنه و ئیستا گۆڕانکاری تێدا کراوه، هه‌روا هه‌ندی له‌و ناوانه ئێستا له‌ناو ریزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا کارده‌که‌ن و هه‌مان موچه‌ش وه‌رده‌گرن)، خۆی هه‌نگاوێکه جێی ده‌ستخۆشییه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌م ساته‌وه‌خته‌دا وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک نه‌بێت به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی دو ههڵسوراوهکهی گۆڕان له نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی، که ئه‌ویش هه‌رایه‌کی به دوای خۆیدا هێنا و دواتر یه‌کێکیان ده‌ستیکێشایه‌وه.
2. کاره‌که ته‌نها له بڵاوکردنەوەی ئەو لیست و ناوانه کۆتایی نه‌یه‌ت و، دواتر فەراموش بكرێت، چونکه له‌م ئاستانه‌دا ئه‌رکی پارله‌مانی کوردستان قورس‌تر ده‌کات له چاودێریکردنی حکومه‌ت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌یکاته دامه‌زراوه‌یه‌کی 'کارتۆنی'.
3. پێش هه‌مو لایه‌ن و فراکسیۆنه‌کانی تر، پێویسته یه‌کێتی و فراکسیۆنه‌که‌ی له پارله‌مانی کوردستان، به‌دواداچونی ورد و جیددی بۆ ئه‌م بابه‌ته بکه‌ن و، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وت ناعه‌داله‌تی له ناو و پله و موچه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا هه‌یه، هه‌ر خۆیان ده‌ستپێشخه‌ر بن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ههڵپهساردندنی، تاکو به یاسا رێکده‌خرێت.
4. ئه‌وجۆره کارانه چیتر نه‌بنه مایه‌ی قوڵکردنه‌وه‌ی ململانێ 'ناته‌ندروست'ه‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان و، رێگه‌نه‌درێت به ئاراسته‌ی دیکه ببرێت و، دواجار به قازانجی هێزی ' کۆنه‌پارێز و نادیموکراس و ناداپهوهر' ته‌واو ببێت.
5. هه‌نگاوی گرنگی تر له‌م ئاستانه‌دا له‌سه‌ر شانی پارله‌مانتارانی فراکسیۆنه‌کانی دیکه‌یه، بۆ ئاشکراکردن و لێکۆڵینه‌وه له لیستی خانه‌نشینانی خۆیان، چونکه هه‌مومان دڵنیاین، که هه‌مو حزبه‌کانی تر، هه‌ریه‌ک به پێی قه‌باره و ده‌رفه‌تی خۆی، کادرانی خۆی به‌وجۆره پله و پایانه خانه‌نشینکردوه. به‌مجۆره له لیستی هه‌مو حزبه‌کاندا، پێویسته هه‌ر ناوێک به‌ده‌ر بو له یاسا و رێنمایی و پێوه‌ره‌کان ده‌ربهێنرێت، یان ئه‌گه‌ر پێویستبو پله‌که‌ی نزم یاخود به‌رزبکرێته‌وه. هه‌روا زیادکردنی ناوی تری 'موسته‌حه‌ق'، که پێشتر به هه‌ر هۆیه‌ک بوبێت له‌و لیستانه‌دا جێیان نه‌کراوه‌ته‌وه.
6. کاری له‌وجۆره وردی و به‌دواداچونی جیددی پێویسته، بۆیه تاکو ساغکردنه‌وه‌ی راستی و دروستیی ناوه‌کان و پێوه‌ری وه‌رگرتنی ئه‌و پله و موچانه، ده‌بێت په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ که‌س درێژ نه‌که‌ین، به تایبه‌ت خۆدورگرتن له گاڵته‌پێکردن، جنێوپێدان، ناوزڕاندن و تێرۆرکردنی که‌سێتییان.
7. له هه‌مو ئه‌گه‌ره‌کاندا ئێمه پێویسته سیستم و بکه‌رانی کاره‌که ئیدانه بکه‌ین پێش ناوهێنانی ئه‌و که‌سانه، هه‌روه‌ک بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازیی ریشه‌یی له‌مکاره و له سه‌رجه‌می بواره‌کانی تردا، ده‌بێت روبه‌ڕوی سیستمه‌که ببینه‌وه و هه‌وڵی چاککردنی بده‌ین.
جه‌ختده‌که‌مه‌وه، هه‌ر هه‌وڵێک بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاکسازیی بنه‌ڕه‌تی، جێی ده‌ستخۆشی و ستایشه، ئیتر له‌لایه‌ن هه‌ر که‌س و لایه‌نێکه‌وه بکرێته کردار، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان بیربچێت، ئه‌مکاره مه‌زنه، له‌خۆبردویی و دڵسۆزی و نیهتپاکیی هه‌موانی ده‌وێت.