لە شەقامەوە بۆمزگەوت
د.محمد ئەمین
شوێن بەڕەھەندی (جوگرافی. سیاسی. ئابوری. کۆمەڵایەتی. فەرھەنگی زانستی. سەربازی), تا دەگاتە شوێنی ڕێکخراوەیی و دامەزراوەیی, مانا و تێگەیشتن و فرە ڕەھەندی ھەیە, شوێن ناسنامەی کەسەکان و کۆمەڵگاکانە بۆھەریەکێ لەو ڕەھەندانەی ئاماژەی پێ در..
بۆنمونە ئەگەر بڵێین فڵانە گەل لەفڵانە شوێنی دنیا دەژی, یان فڵانە کەس لەفڵانە شار یان گەڕەک دەژی, یان ھەروەھا لەفڵانە دەزگا و دامەزراوە کاردەکات, یان بڵێین فڵانە دەزگا یان ڕێکخراو کاردەکات لەفڵان شوێنی وڵات, ئیتر ھەر بە زانینی شوێنەکەوە پەی بەناسنامەی ئەو کەس و کۆمەڵگا یان دامەزراوە دەبەین.
شوێنەکان ڕاستەوخۆ ئیان ناڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەرھەستی بەئاگا و نائاگای, وە کاردانەوە دەرونی و ( سلوک), ھەتا فیزیکی ێمه وە ھەیه
شوێن نەک ھەر ئاماژەیە بۆناسنامە و کەسایەتی, بەڵکو شوێن دەتوانێت ھەڵگری پەیامیش بێت, دیسان بەنمونە ئەگەر چەند که سێ لەشوێنێکی ئاسایی باسی بابەتێکی دیاریکراوی سیاسی یان کۆمەڵایەتی و ئابوری بکەن, ئەوا ھەرلەچوارچێوەی باسی ناو ئەم چەند کەسەدا دەبێت, بەڵام ئەگەر ھەمان باس بۆدامەزراوەیەکی میدیایی بکر ێ ئەوا ئەم باسە دەبێتە پەیام, واتە شوێنەکان ئەندازە و کاریگەری پەیامەکان دیاری دەکەن.
ھەمیشە شوێنەکان پلە و ئاستی کۆمەڵایەتی , ئابوری, ھێز , سیاسی , سەربازی فەرھەنگی وه ھەتا ته مه ن و ناسنامەی کەس ی و کۆمەڵه كا نیان دیاری کردوە و دیاری دەکەن, بە پەیامەکانیانەوە لەسەر ئاستی, خێزانێکی بچوکەوە تادەگاتە ئاستی جیھانی, بۆئەوەی باس زۆر درێژنەکرێتەوە بەباسی ھەموو ڕەھەند و ئاستەکان, کەدەشێ ببێتە کتێبێک نه ك وتار ێ, بەکورتی بابەت کورت دەکەینەوە سەر ئاستی دوو شوێن, (شەقام و مزگەوت) پەرستگاکان لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و سیاسی
.
ئامادەبونی کەسێک یان گروپێک بۆنمونە لە(شانۆ. کتێبخانە. یان زانکۆ و فێرگەیەک), پەیامی ئاستی کۆمەڵایەتی چینایەتی وە فەرھەنگی دەدات, وە بە ئاسایی وەردەگیرێت, بەھەمان جۆر بونی کەسانێک یان کۆمەڵێک لەبازاڕێکی کاڵادا یان بازاڕی کاڵایەکی دیاریکراودا, پەیامی ئابوری وەیان توانای ئابوری کەس و گروپەکانی دەدات, کە ئەمانەی لەم بازاڕەدان چ چالاکیەکی ئابوریان ھەیە, وەھەروەھا توانای ئابوریان, واتە سەربە چ چینێکی کۆمەڵگان بەڕەھەندی (ئابوری. سیاسی. کۆمەڵایەتی), وەھەتا لەھەندێ حاڵەتدا کەسایەتی و فەرھەنگیش.
بۆنمونەی ئەم شرۆڤه ی سەرەوە زۆربەمان لەشوێنێکی دیاریکراودا, وەک شانۆ , پێشه نگا یه کی ھونەری یان کۆڕێکی فکری, دیاریکراودا ھاوڕێ یان ناسیاوێک ببینین, کەئەم شوێنە یەک بگرێتەوە لەگەڵ پیشە و توانا و بەھرە و مێژووی چالاکیەکانی ئه وا دەپرسین تۆش لێرەی؟, واتە چاوەڕوان کراوە کە ئەم, لەم شوێنە بێت, وه به پێچه وانه وه ئه گه ر به رێكه وت رێگه مان بكه وێته شو ێنێ ھاوڕێه ك یان ناسیاوێک ببینین, لەبری ئەوەی بپرسین تۆش لێرەی؟ دەپرسین چی دەکەی لێرە!!؟, واتە ئێرە یان ئەم شوێنە لەگەڵ(پیشە. چالاکی) وە ھەتا ھەندێک جار کەسایەتی ئابوری سیاسی کۆمەڵایەتی ئەم یەک ناگرێتەوە.
لەسەر ئاستی سیاسی کۆمەڵایەتی, وەفەرھەنگی ئەگەر باسی(شەقام و مزگەوت)یان پەرستگاکان بکەین, وەک دووشوێنی ھەرەگرنگ کە ڕۆڵیان ھەیە لەسەر ھەردوو ژیانی ماددی و مەعنەوی کەسەکان دەبینین بەشێوەیەک لەزۆر شوێندا پەیوەندی تەواو کەری یەکتریان ھەیە, بەڵام بە شێوەی جیاواز.
چۆن؟
ھەرکاتێک کەسەکان کۆمەڵگاکان وەیان کۆی گشتی کۆمەڵگا ھەستی بەترسێکی ھاوبەش کرد, ئەوا لەشەقامدا کۆدەبنەوە بۆنمونە کۆمەڵێک لەناو کۆمەڵگا لەترسی ڕوداوێک یان قەیران و کەمی و ھەڕەشەی ئابوری بۆدەربڕینی ترسی ھاوبەش, لەشەقامەکاندا کۆدەبنەوە وەک خۆپیشاندانی(کرێکاران. خوێندکاران. مامۆستایان. فەرمانبەران), ھەرکات ھێزی ترسی ھاوبەش وە شەقامەکان بەھەرھۆیەک بێت نەیان توانی ئارامی و ئارامش بەرھەم بھێنن بۆبەدەست ھێنانی داواکان ئەوکات نائومێدی وە بێ ھیوایی, ھاوبەش دروست دەبێت, لەکاتی دروست بونی یان ھاتنەکایەی نائومێدی ھاوبەش ئەوا شوێنی کۆبونەوەی کەسەکان لە شەقامەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆمزگەوتەکان (پەرستگاکان)
بۆنمونە پاش شکستی شەقام لەسەدەی ڕابردوو لەوڵاتانی بەناو سۆسیالیستی لە ئەوروپای ڕۆژھەڵات, ھەرچی دەسەڵاتدارانی دیکتاکتۆر لە ھەر یەک لە ھەنگاریا لەساڵی 1956 لەچیک لەساڵی 1968 کە بە بەھاری (پراگ)ناسراوە, لەبێ ھیواییدا سەرئەنجام (کەنیسە)بو بە شوێنی کۆبونەوەی خەڵک, لەپۆڵۆنیالەساڵی ١٩٨٩لەوێوە بەسەرکردایەتی(لیچ ولسا)لەڕێگەی ڕێکخراوی ھاوکاری (هه م به سته گی )کۆتاییان بە دەسەڵاتی حزبی تاک ڕەوی کۆمۆنیستی ھێنا!!, ئیتر ئەم سەرکەوتنە ھەموو وڵاتانی تری بەناو سۆسیالیستی ئەوروپای ڕۆژھەڵاتی گرتەوە!!.
ئەمڕۆ لەکوردستان بەھۆی ترسی ھاوبەش لەداھاتوی ئابوری, شەقامەکان کەم یان زۆرچالاكن لە خه لكی بەش خوراو و بێ موچە, لەھەمان کاتتدا مامۆستایانی ئاینیش وە مزگەوتەکانیش چالاکیەکی ڕێژەییان تیادەبینرێت بەکۆبونەوەی زیاتری خەڵکی بێ هیوا لەشەقام.
ئێستا خەڵک لە نێوان شەقام ( ترسی ھاوبەش), وە مزگەوتەکاندا (بێ ھیوایی ھاوبەش)دایە, تاشەقام بێ کاریگەرتربێت, ئەوا مزگەوتەکان چالاکتر و کاریگەرتردەبن!!, بونی ئەم حاڵەتە لەھەرشوێنێک, بە بەڵگەی مێژوویی و حەتمیەتی ژیان چارەنوسی دەسەڵاتداران بەجددی دەخاتە ژێرپرسیارەوە, کە دەشێت تراژیدیابێت بۆیان.
دەسەڵاتدارانی خاوەن فکر, ده رك وه شعوری سیاسی هه وڵ دەدەن, چارەی وە ئیدارەی ترسی ھاوبەشی خەڵک (شەقام)بکەن بەتەسلیم بونیان بەداواکانی شەقام, ئەگەر ئەمە نەگەن ئەوا شەقام (ترسی ھاوبەش) دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکیتر کە مزگەوت و پەرستگاکانن (بێ ھیوایی ھاوبەش) کەئیترلەوێوە بواری لێکتێگەیشتن و دیالۆگ نامێنێت, کەسەرئەنجامەکەی ئەوەبو, لەپۆڵۆنیا بینیمان وە لەنزیک جوگرافیای خۆشمان شۆڕشی (خومەینی)یەکانی ئیران لەساڵی ١٩٧٨زدا, ھیوادارم ئەم حاڵەی کوردستان لەئێستادا بەرە و ھیچ داڕمانێکیتر نەڕوات ئەگەرنا ھەموومان بەھاکەی دەدەین.
29/02/2016
وتارەکانی تری نوسەر