*کورد لەنێوان خەلافەت و ویلایەتدا

د.محمد ئەمین


دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت پێش چارەکە سەدەیەک کۆتایی بەجەنگی ئایدۆلۆجی هات کەجیهانی کردبوو بە دوو بەرەوە دوو بلۆکی دژبەیەک .  بەکۆتایی هاتنی جەنگی ئایدۆلۆجی وڵاتان و میللەتان گەرانەوە سەر جەنگی سروشتی کەبریتیە لەجەنگ بۆ بەرژەوەندی میللی و نیشتمانی خۆیان ئیتر لەبری هاوپەیمانی ئایدۆلۆجی ، هاوپەیمانی بەرژەوەندی ئابوری، شارستانی، ئاینی ، ( نەژادی ) بوونە پێوەری پەیوەندی هاوپەیمانیان.  لەگەڵ کەوتنی یەکێتی سۆڤیەت ، وڵاتانی ڕۆژئاوا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا جێگای یەکێتی سۆڤیەتیان لەم شوێنانە گرتەوە کەلەڕوی ئابوری بەتایبەت وزە ، جیۆستراتیجی و جیۆپۆڵەتیک گرنگن وە ئەم داشانەیان لابرد کەببونە سمبولی نوێنەرایەتی بلۆکی روسیای سۆسیالستی لەپێش هەمویانەوە سەدام و عێراق ئەمجار لبیاو قەزافی ، وەک ئێستاش نۆرەی سوریایە کە نازانرێ سەرنەوشتی بەکوێ ئەگا بەهۆی گەڕانەوەی روسیا بەهێزەوە بۆ سەرهێڵ و ڕۆڵ بینینی لەسیاسەتی جیهانی . لەگەڵ ڕوخانی سەدام و قەزافی و لاوازبونی سوریا و مێر بۆشایی هێز لەناوچەکە دروست بوو کە هەموو لایەک هەوڵ دەدەن ئەم بۆشاییە پڕبکەنەوە . لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی لاوازی و کەنەفت بونی وڵاتانی عەرەبی هەریەکە لەتورکیا بەپاشخانی خلافەتی سوننەی ئیسلامی و خەونی ژیانەوەی دەورانی عوسمانی ، ئێران بە پاشخانی شۆڕشی ئیسلامی و هیوای دروست بونی ویلایەتی فقیە لەسەربنەمای مەزهەبی شیعی وە هەروەها ئیسرائل و ڕۆژئاواش بەپاڵنەری ڕاگرتنی هاوسەنگی هێزو ئاسایش و پاراستنی هێڵەکانی وزە ، بەگەرمی لەپێش بڕکێدان و چالاکانە کار ئەکەن بۆ دروستکردنی پایەکانی خۆیان . یەکەم خاڵی نەبەردی یەکلابونەوەی زۆرانبازی هێزە تورکی و ئێرانی و ئیسرائلی لەگەڵ ڕۆژئاواییەکان ئێستا لەسوریا و عێراقە. هەرچی ئێرانە بەهێزو بازوی ئابوری نەوت و گروپە شیعەکان و توانای سەربازی و هەواڵگری لەحاڵی بەرگری دایە لەسوریاو لوبنان و عێراق وە لە یەمەن لە حالی هێرش دایه. ایران بۆ بەهێزکردنی بەرەی سوریا و عێراق راستەوخۆ لەدەرەوەی سنورەکانی خۆی لەجەنگدایە لەگەڵ تورکیای سوننی بەڵام لەگەڵ ئیسرائل و ڕۆژئاوا لە ڕێکەوتندایە چونکە لەهەندێک شوێن بەرژەوەندیان یەکە وەکو لەعێراق بەڵام لەیەمەن و لوبنان بەپێچەوانەوە. هەرچی تورکیای عەلەم داری دنیای سوننەو خلافەتە پشتیوانی قوڵی ستراتیژی گەورەی دنیای سوننەی هەیە ، تورکیا هەمو توانای خۆی بەکاردەهێنێ بۆئەوەی بەشۆڕشی ئیسلامی دنیای سوننە بتوانێ شکۆی خەلافەتی عوسمانی ئیسلامی بۆخۆی بگێڕێتەوە ، کْە ئەمساڵ ئەبێتە 90 ساڵەی نەمانی خەلافەتی ئیسلامی سوننەی عوسمانی. تورکیا بەهۆی ئەندامبونی لەناتۆ ناتوانێت وەکو ئێران لەبریارداندا سەربەخۆ بێ ، بەڵام هیچ گومانی تیا نیە کەبونی گروپە سونیەکان لەوڵاتانی ئیسلامی بۆ تورکیا هیوایەکی زێڕینە و دەستابەرداری نابێت چونکە تورکیا تەنها لە ڕێگەی گروپە سوننە ئیسلامیەکانەوە ئەتوانێ نفوزی خۆی فراوان بکات و خەونەکانی بێنێتەدی بۆیە لەراستی دا گروپە ئیسلامیەکان لەجیهانی سوننەی ئیسلامی دا تەنها گروپێکن کەتورکیا متمانەیان پێ بکات ، وە ئەوانیش زەخیرەی ستراتیجی تورکیان وە تورکیاش لەپێناو ئەم گروپانەدا ئامادەیە هەمو ئەم دەوڵەت و تاقمانە بکاتە قوربانی کەلەوڵاتانی ئیسلامی دەسەڵاتدارن بەڵام بۆ تورکیا جێگای متمانە نین. ئیسرائیل وەک تەنها وڵاتێک بەفەرهەنگ و بەهای ڕۆژئاواییەوە لەناوچەکەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەردو هێزی خلافەتی تورکیاو ویلایەتی فقهی ئێرانی لەڕوبەروبونەوەدایە ، بەڵام لەکاتی ئێستادا هەم هێزی خەلافەت وە هەم هێزی ویلایەت ، وە هەروەها ئیسرائیلیش لەگەڵ هەردووکیان لەقۆناغی پەیوەندی تاکتیکی دان چونکە هیچیان بۆ یەکتر جێگای متمانە نین. هەریەکەیان بچوکترین فرسەتی بۆ بڕەخسێ لایەنی تر لاواز ئەکات وە هە تا لەناوی ئەبات. ئەوەی گرنگە تائێستا روسیاو چین وەک دوو هێزی گەورەی جیهانی زیاتر ڕۆڵی سەیرکەری هەستیار ئەبینن ، وە ئەشێ لەهەر گۆڕانکاریەکی چاوەڕوانەکراو ئەوانیش بەگەرمی بۆ بەرژەوەندی خۆیان بێتە ناو هاوکێشەی هێزو بەرژەوەندیەکانەوە بەدژایەتی خەلافەت و ویلایەت یان پشتگیری یەکێکیان دژی ئەمی تر، . ئەوەی جێگەی باس و لێکۆڵینەوەو شرۆڤە بێ ڕۆڵی گەلی کوردە لەنێوان خەلافەت و ویلایەت. ئایا کەلی کورد هەمان رۆڵی کۆن ئەبینێتەوە کە لەسەدەی (16) وە بینیویەتی ، واتە دابەش بون بەسەر هەردوو هێزی خەلافەت و ویلایەتدا? . تائێستا گەلی کورد بەتایبەت ئەوەی پێی ئەڵێن دەسەڵات و حکومەت لەکوردستانی باشور بەهۆی هەژاری فکری و قاتی بون لەهەموو عەقڵێکی دروست کەر نەیان توانیوە ناسنامە بۆ دەسەڵات و حکومەت دروست بکەن بۆیە بۆ هیچ کام لەهێزەکان وەکو لایەنی خاوەن فکرو ئایدیاو سیاسەت و ئامانج سەیر ناکرێ بەڵکو وەکو ڕاگوزەرێکی بازرگانی قاچاخ سەیری هەرێم و  حکومەتی هەرێم ئەکرێ کەبەگوێرەی بەرژەوەندیان مامەڵەی لەگەڵدا ئەکەن بەڵگەش بۆ ئەمە ئەمەیە: لەعێراق تەنها کورد دژی داعش ئەجەنگێ و قوربانی ئەدا وەکو میلەت بەڵام هەموو مامەڵە سیاسی و ئابوری و ستراتیجیەکان لەگەڵ بەغداو ئە نقە رە و تارانا ئەکرێ وه هه ر  وه ك ئیستا /ئه مرۆ  20-7-2016 كه  له ئه مر یكا  کۆنفڕانس ئـەکرێت به به شداری 66 ولات و46   وەزیری  بەرگری بۆ بەرەنگابونەوه‌ی داعش بێ بەشداری کورد له كا تیكا هه م  قوربانی  وه هه م   شه ركه ری  هه ره   سه ره كی  دا عش  له سه ر  ئا ستی دنیا   كورده   كه ئه مه ش  بۆ خۆ ی  شكسته     بۆ  ده سه لا ت و   حكو مه تی  میلشیا یی كوردی  گه ند ه ل   وه   بئ با ك    به رامبه ر ژیا ن و داها تووی     گه ل و  ولات    ۰دابه ش  بونی هەرێم به سه ر میلشیا ی حز بی و  نه بوونی هیچ  یه كییه تیه كی نه ته وه یی و نیشتیمانی  وه به ر ژ ه وه ند ی ها و به شی  میللی   هه روه ها نه بوونی هیچ  خا وه نداریه تی و به ر پرسیا ریه تیه ك  به را مبه ر  خه لك  وولا ت   وای  كردوه  كه به   حوكمی جغرا فیا هه ر یه كه  له   میلیشیا ی كوردی رۆلی مر ته ز قه ببینێ جا هه یه  كه م  هه یه  زۆر مر ته زبقه یه (جاشه) بۆ خلا فه تی  تازه ی  عشمانی توركیا    یا  ویلا یه تی فه قهی ایرانی  ، واتە کورد دیسان یا لەخەلفی خەلافەتایه  یا لەوەلائی ویلایەتایە وە له هه ندێ كا ت وشوێنا  لە خزمەتی هەردوکیانا  وه یا ن  هەموو لا یەکا  لەیەک کاتا وه هه تا  بۆ زۆر هێزی  تر نه ته نها  خلا فه ت و  ویلا یه ت  ۰ لەکاتی ئیستادا  نەبونی هیج ئامانح و پێنا سه یه ك  بۆ  به ناو  ده سه لا ت و  حكو مه تی هەرێم   بۆخۆی شکستێکی گەورەی بەناو ئه م حکومەتی هەرێمە یه  له هه موو  روو یه كه وه  ، بۆیە ئەگەر ئەم سستەم و حوکمڕانیەی کوردستان هەرچی زوتر گۆڕانی  ریشەیی بەسەرا نەیەت  ئەوا کورد ئەبێتەوە قوربانی کێشەی وه شه ری  نێوان خەلافەت و ویلایەت  کەهەردوکیان بۆ کورد یەک تێڕوانینیان هەیە ئەمەش ئەمەیە کە کورد وەکو مرتەزەقە /جاش بەکاربێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان وە وەک هەمیشە کورد ببێتەوە قوربانی جەنگێک کە خێری بۆ کورد نیە لەسوتان زیا تر كه به دا خه وه  له مه دا  ئه زمونی تالمان  زۆره   له  مێژویی  تا زه و   كۆنمانا   ، بۆ یه  ئه بێ  ئیستا  هه موان  به م  ئا را سته یه كا ر  بكه ن  كه ئیترجا رئ تر   كورد  نه بێته  جا ش و وه  سو ته مه نی و  قوربا نی   به ر بەرژەوەندی  هیچ هێزو  ولا تێ
۰
* ئه م  بابه ته   یه كه م جار  له  2014   له رۆزنا مه ی  هاولاتی بلاو  كراوه ته وه  به هه ندئ  ده سكارییه وه  دوباره   بلاوئه كرئیته وه .      


21/07/2016



وتارەکانی تری نوسەر