قەیرانی گەنج لە قەیرانا

د.محمد ئەمین


نەتەوەکان چەند لە یەکتر جیاواز بن لە رووی فەرھەنگی و شارستانی , ئاینی وە عەقڵیەت بەڵام لە ھەندێ بابەتی سەرەکی ژیان وە تێروانینیان بۆ ئەم بابەتانە کە گرنگی ژیانیان ھەیە لە رووی فتری ھەروەھا بەرژەوەندی و ھەوڵ بۆ مانەوە لە ژیان و شکۆمەندی ئینسان و نەتەوە و نیشتیمان یەکە و جیاوازی جەوھەریان نیە , ھەرچەندە لە ھەندێ حاڵا بەھۆی جیاوازی فەرھەنگیەوە وە جیاوازیەکانی ترەوە ئەشێ لە فۆرما وە لە ئامرازا جیاوازی ھە بێ , بۆ نمونە ھەموو ئینسانەکان لەھەر نەتەوەیەک بە شێوەیەکی فتری بێت یان بە حو کمی عا دەت و فەرھەنگی کۆ مە لا یە تی بێ حەز ئە کەن لە شو ێنێکا بژین کە ناوی خێزانە ئە مە وەک غەریزە یا ن ئا رەزوو بەلام فۆرمی ژیان و پە یوەندی خێزانی لە نەتەوەو کۆمە لگا یە کە وە لە گەل نەتەوەو کۆمە لگا یە تر جیاوازە.


بۆ نمونە, ئە گەر لە رووی پەروەردەی کۆمەلایە تیەوە بۆ نمونە تەنھا گەنج وەربگرین وەکو چینێکی دیاری کراوی کۆمەلگا بۆ تەمەنێکی دیاری کراو ئە بینین کە تا ئیستاش ئە م تئ روانینە ھاوبەشە بۆ گەنج ھە یە کە گە نج ھێزی دینامیکی بەردەوامی ژیا نی ماددی و معنوی ولات و کۆمەلگایە بەلام فۆرمی ماملەو تئ گەیشتن لە گەنج دووبارە جیاوازە لە کۆمەلگە یەکەوە بۆ کۆمەلگەیەکی تر .

بۆ روو بەرو بوونەوەی قەیران و تحدیەکان لەھەر شوێنێ لە دنیا پەنا بۆ ھێزی گەنج وە عەقڵ و ئەزمونی زانا و شارەزاکانی وە بەحەق سیاسی و بیرمەندانی نەتەوە ئەبردرێ .


ئیتر پرسیار ئەمەیە , ئایا قەیرانەکان قەیرانی گەنج دروست ئەکەن یان قەیرانی گەنج ئەبێتە ھۆی دروست بونی قەیرانەکان ؟؟

چی بکرئ ئەگەر ھەم گەنج لە قەیرانا بوو وە قەیرانەکانی تریش لە ناو کۆمەلگە بوونیان ھەبوو؟؟


زۆرێ لە برادەرانی فەیس بووک بۆ وەڵامی ئەمە پێیان وابوو کە قەیرانەکان دروستکەری قەیرانینن بۆ گەنج.

بۆ وەڵامی ئەم بۆچونە ئەبێ پرسیاری شیاو ئەمە یە چی بکرئ بۆ ئەوەی لە قەیرانا ھە م قەیرانی خۆی ھەم قەیرانە کان چارە سەر بکات؟.


ھەروەکو لە شوێنێکی تریشا ئەمەم وتوە و نوسیوە کە ( قەیران دروست بوون لەھەر بوارێکا لە ئەنجامی ئەنجامدانی ھەر چالاکیەکدا لە یەکێک لە قۆناغەکان ئەشێ دروست ببێت وە ھەم ئەشێ بەکەڵک بێت بۆ دارشتنەوەی کارو بەرنامەو دوبارە خوێندنەوە و ناسین و ئەمجا فێر بوون و ئەزموون وەرگرتن )

ھەڵبەتە کە ئەڵێین قەیرانی گەنج لە کۆمەڵگای ئێمەداوەک بەشئ لە جیھانی سئ یان کۆمەڵگە ئیسلامیەکان مەبەست لەمە نیە کە کەمی گەنجمان ھەبێ وەکو وڵاتانی پیشەسازی رۆژئاوا کە قەیرانی گەنجیان ھەیە لە رووی ژمارەییەوە واتە کەمی گەنج بە پێوەری دیمیگرافی و ھێزی کار لە بازاری کارا , بەڵکو لای ئێمە کە باسی قەیرانی گەنج ئەکرێت مەبەست لە نەبوونی رۆڵی گەنجە لە رووی فکری, سیاسی وە کۆمەڵایە تیەوە وە ھەروەھا نەبوونی گەنج خۆیەتی وەک کەسایەتیەکی ئازاد , خاوەن بریار و روانگە وە سەربەخۆبوونی .

لە کۆمەلگە بەستراوەکان/پەت کراوەکان لە رووی فەرھەنگی , شارستانی , سیاسی , ئابوری وە کۆمەلایەتیەوە گەنج چەندەھا پەتی کورتی لە مل کراوە بە جۆرئ کە ھە نا سەی ھەموو گەشەیەکی فکری , عقلی وە فەرھەنگی لئ براوە , ئەمەش وای کردوە کە کەسایەتی سەر بەخۆی خۆی نەبئ واتە خاوەنی چارونوسی خۆی وە خاوەنی خۆی نەبئ .لە بەر ئەوە گەنج لەم کۆمەلگایا نەدا شێواو کراوە deformed.


ئەم شێواو کردنە لە مالەوە دەست پئ ئەکات تا قوتابخانەو زانکۆ و شو ێنی کار ئە مجار لە ناو ھە موو کا یە کۆمەلایەتیە کان , لە بەر ئە وە ئە بینی کە گەنج جگە لە تا ک تاک بەشێکە وە کۆپیە لە رەوتە تقلیدی و کلاسیکە کۆ مە لایەتیەکان بە ھەموو رەھەندە فکری و کلتوریەکانیەوە , ھەر لە بەر ئەمەشە کە ئە بینین لە کاتی قە یرانەکانا مەگەر دەگمەن ئەگەر نا گەنجیش وەکو ھە موو چینە کانی تری کۆمەلگا گوتارو دەربرینیکی تازەو جددی و یەک لا کەرەوەی لا نیە.


لەم کۆمەلگایا نەدا کە سەروەری تاک ھەیە وە دەسەلات دەسەلاتی خەلکە , کە گەنج توشی ھەر قەیرانیکی ئە بئ دام و دەزگای پە یوەندی دار لە سەر ھە موو ئا ستەکان کار ئەکەن بۆ چارەسەری قیران و کئشەکانی گەنج , بە ھەمان جۆر کاتئ گەل و ولات توشی ھەر قەیرانئ ببئ گەنج بە ھاوکاری خەلکانی بە ئەزمون و خاوەن فکری خلاق دیسان لە ریگەی دامەزراوەکانەوە بەشداری کارا ئەکات لە چارەسەری قەیرانەکان.


لەم شوێنانە وەک جیھانی سئ وە اسلامی بە کوردوستانیشەوە کە ھە م ولات ھەم گەنج لە قەیرانان , بۆ نمونە کە وەلات لە قەیرانی ئابوری , دارایی , سیاسی وە کۆمەلایەتدایە وە بۆ گەنج جگە لە ھەمان ئەم قەیرانانە قەیرانی فکری, فەرھەنگی وە نا سنا مە /شوناسیشی ھە یە

ئە م حالەش واتای ئەمەیە , کە قەیرانەکانی ولات و کۆمەلگە قەیرانەکانی گەنجیان زۆرتر کردوە وە قەیرانەکانی گەنجیش بە ھە موو رەھەندەکانیەوە قەیرانەکانی ولاتیان درێژ خایەن ترو بئ چارە تر کردوە.

بۆیە لەم شوێنانەی کە باس کرا واتە کاتئ کۆی ولات و کۆمەلگا لە قەیرانایە بە گەنجیشەوە وە ھەروەھا قەیرانەکانی گەنج خۆشی پێویستی بە فکری داھێنەر سیا سە تی نیشتیمانی گشت گیر وە شۆرشی فکری, فەرھەنگی وە گۆرانی سستەمی سیاسی و ئابوری و اداری ھەیە بە وزەی گەنج وەک رەگەزی سەرەکی بۆ گۆرانکاری ,وە ئە بئ ئەمە بزانرئ کە گۆرانکاری بنەرەتی بۆ بن بر کردنی قەیرانە کانی گەنج لە قەیرانەکانا ئە بئ لە دەرەوەی ژیانی ئەم واقعە سیا سی و ئا بوریو کۆمەلایەتی و تئ گەیشتنە فەرھە نگیەی ئیستا بئ لە ھەر یەکئ لەم شوێنانە لە دنیا کە قەیرانەکان لەوانە قەیرانەکانی گەنجیش بوونەتە کا بوسی خەلک و ولات .


03/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر