دەنگی تەپڵەكەی ترەمپ لەكوێ‌ دەنگ دەداتەوە ؟

د.محمد ئەمین


ترامپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێستای ئەمەریكا لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەكەیەوە توانی بیر و ئایدۆلۆجی پارێزگارانە (conservatism) ی خۆی بە وتاری پۆپیولیست ((populist بكاتە پەیامێكی تازە و هیوا بەخش و وروژێنەر بۆ دەنگ دەران تا لەئەنجامدا كلیلی كۆشكی سپی كەوتە دەست .
یەكەم دەنگدانەوەی دەنگی تەپڵی ترامپ لای زۆری دەنگدەرانی ئەمەریكا بوو كە هەنێكیان بە پاڵنەری ئایدۆلۆجی وە هەندێكی تریان بەهۆی وتارە پۆپیولیستەكانی بوو ,كە  هەتا ئە ما نە ی  لە ڕووی فكری و ئایۆلۆژیەوە لە ترامپ جیاوازبوون بە پا لنەری مە یل بۆ  پەیامە  پۆپیولیستەكەی ترەمپ دەنگیان پێ‌ دا .
بۆ نمونە ترەمپ بەئاشكرا هەڵوێستی خۆی دژی ئازادی ژنان راگەیاند لەسەر منداڵ لەباربردن بەڵام بە وتاری پۆپیولیستی خۆی كە ئامانج و كاری ئەوە ئەبێت كە گەشەی ئابوری وڵات زیاد بكات و شوێنی كار بۆ ملیۆنەها كەس دابین بكات لە رێی داخستنی سنورەكانی ئەمریكا بە دیوار بۆ رێگری لە گەنجانی مەكسیكی لە هاتنە ناو ئەمەریكا وە ناو  بازارەكانی كاری ئەمەریكا وە كەم كردنەوەی هاتنی موسڵمان بۆ ناو ئەمریكا بۆ ئەوەی بە وتەی خۆی رێگری بكات لە كاری تیرۆرستی لەلایەن گروپە تیرۆرستەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توانی دەنگی  ئە ما نەش بۆ خۆی راكێشێ كە لە رووی ئایدۆلۆژیەوە  لە خۆی جیاواز بوون  .
واتە ترس  لە داهاتووی ئابووری و ئاسایش زاڵ بوو بەسەر لایەنی ئایدۆلۆژی بۆیە زۆر لەوانەی كە باسمان كرد كە لەگەلیشیا  جیاواز بوون بەهۆی وتارە  پۆپیولیستە كانیە وە  بۆ سەقام گیركردنی ئاسایشی ئابووری و ژیان توانی كاربكاتە سەر دەرونی دەنگدەران و بڕیاردان لە بەرژەوەندی خۆی .
دەنگ دانەوەی دەنگی تەپڵی ترامپ لەسەر ئاستی ناوخۆ لە ئێستا و داهاتوودا لێكەوتەی جیاوازی لە سەر ئاستی كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سیاسی و ئابوری لێ‌ دەكەوێتەوە كە دەشێ‌ هەندێكیان تازە و بریار دەربن بۆ سیمای گشتی ئەمریكا .
وتارە پۆپیولیستەكانی ترامپ ئەوەی پەیوەندی بە كۆچبەران و موسڵمانانەوە هەیە لە ئەوروپا گەورەترین دەنگ دانەوەی  لێ‌ كەوتەوە وە زیاتریشی لێ‌ ئەكەوێتەوە  چونكە هەم ئەوروپا  ئەمرۆ بە ئەندازەیەكی زۆر بۆ خۆی هەمان كێشەی كۆچبەرانی هەیە لەگەڵ  زۆر بوونی ئاڵۆزیە  كەمەڵایەتیەكان  بەهۆی بونی زۆری كۆچبەران و كرداری ترۆریستی لەلایەن گروپە ئیسلامیەكانەوە بەڵام بەم جیاوازیانە:
1- مێژوی ئەوروپا لەگەڵ بیری توندرەِوی  كە بووە  هۆی كۆمەڵ كوژی جولەكەكان بە دەستی نازیەكان  وا ئەكات ڕای گشتی وە بە تایبەت نوخبەی سیاسی ئەوروپا بە ئاشكرا ئەم دەنگەی ترامپ قبوڵ نەكەن وە نمونەش لێكدوانەكانی  سەرۆكی فەرەنسا و سەرۆكی حكومەتی ئەڵمانیایە  كە دژ بە هەڵوێستەكانی ترامپ دەریان بری ٫ وە لە سەر ئاستی گشتی وە  شەقام زیاتر لە 2 ملیۆن واژو كۆكرایەوە لە بەریتانیا دژی سەردانی ترامپ بۆ وڵاتەكەیان بەڵگەیە بۆ كە دەنگدانەوەی دەنگی تەپڵەكەی ترامپە لە ئەوروپا گەرمە جا چ بە قبوڵكردنی لەلا یەن  راست رەوەكانەوە  یا قبوڵنەكردنی بێ‌ لەلایەن  بەشێ‌ لە  نوخبەی سیاسی و  لیبرال و چەپ  رەوەكانەوە . راست رەوەكان لە  ئەوروپا كە ئارەزووی هەمان دەنگ و پەیام و سیاسەتی ترامپ ئەكەن لە كۆبونەوەی  خۆیان  لە ئەڵمانیا لە مانگی ڕابردودا واتە مانگی یەكی 2017 بە ئا شكرا لایەن گری خۆیان بۆ ترامپا دەربری كە  دوبارە بەڵگەی ئەم وتەیە كە لە ئەوروپاش كەم  یان زۆر  ئارەزووی سیاسەتەكانی ترامپا هەیە  .
2- مێژوی ئەمریكا وە پێكهاتەی ئەمریكا بۆ خۆی لەسەر بنەمای كۆچبەریە  بۆ ئەم كیشوەرە هەروەكوو لە دوا وتاردا لەسەر كایگەری قەیرانەكان لە سەر دیمۆگرافیا باسی ئەم حاڵەتە تایبەتەی ئەمەریكام كردبووكەلەئەنجامداهەمووكۆچبەران لەبۆتەی فەرهەنگی ئەمەریكی دا خۆیان ئەگونجێنن(integration ) یان ئە توێنەوە (assimilation ) بە لەبەرچاو گرتنی هەندێ‌ لایەنی ئاینی كە ئەمەش لە چوارچێوەی فەرهەنگی گشتی وە بەها كانی   ئەمریكادایە كە پەیوەندی بە ئازادی بیر و را ٫ئاین وە هەلی  یەكسانە وە هە یە  بۆ ژیان ٫كار وە خۆێندن بۆ هەموان كە ئەم بەهایانە بۆ  خۆیان ناسنامەی ئەمەریكان .
بەڵام لە ئەوروپا ناسنامەی نەتەوایەتی وە فەرهەنگی نەتەوایەتی وە مێژووی نەتەوایەتی لە چوارچێوەی سنورێكی دیاریكراودا دروستكەری قەوارەی  وڵاتەكانە وە دروستكەری دەوڵتی نەتەوەیە بە هەموو ڕەهەندەكانی سیاسی ٫  ئابوری ٫ كۆمەڵایەتی  ٫ فەرهەنگی وە  مێژووییەوە بۆیە لە ئەوروپا كۆچبەران بە ئەستەم تر دەگەن بە قۆناغی خۆ گونجا ندن و  توانەوە  لە چاو ئەمریكا بە تایبەتیش بۆموسڵمانان بەهۆی مێژووی ئەوروپا لەگەڵ موسڵمانان وە تێروانینی موسڵمانان بۆ ئەوروپا وە بە پێچەوانەشەوە كورت كراوەتەوە بۆ پا شخانی  مێژووی  ئاینی و فەرهەنگی  .
هەروەكوو لە سەرەوە ئاماژەمان پی كرد٫  لە ئێستادا لەسەر ئاستی نوخبەی سیایسی وە هەتا رای گشتیش دەنگی ترامپ زۆر قبوڵ نیەلە ئەوروپا بەڵام ئەگەر سیاسەتەكانی ترامپ ئەنجامی باشی  هەبیَِ لە هە مان كاتا  كۆچی موسڵمانان بەرەو ئەوروپا بەردەوام بێت وە گروپە تەندڕەوە ئیسلامیەكان بتوانن كاری تیرۆرستی زیاتر ئەنجام بدەن ئەوا بێگومان مۆدێلی ترامپ لە ئەوروپا ئەبێتە ئارەزووی هەرە زۆری گەلانی ئەوروپا كە لەئەنجامدا ئەشێ‌ بوومەلەرزەی سیاسی لە ئەوروپا دروست بكات بە بردنەوەی راسترەوەكان لە   هەڵبژاردنەكانا لە زۆربەی هەرەزۆری  وڵاتانی ئەوروپا  كە ئەوكات بە دڵنیاییەوە رۆژو سەردەمێكی نوێ  دەست پیدەكات نەك هەر بۆ ئەوروپا بەلكو  بۆهەموو  جیهان .   .
ئەوەی كە پەیوەندی بە وتاری دیاری ترامپەوە هەبێ‌  لە مەر شەڕی  را گەیانراوی  دژی تیرۆر و گەندەڵی ئەوا بێگومان وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم شوێنەیە كە گەورەترین دەنگ دانەوەی لێ‌ ئەكەوێتەوە٫  لە ناو وەڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە تایبەت كەنداو ٫عیراق وە ایران  وە  بەتایبەت تریش  ایران دەبێ‌ باش لە پەیام ودەنگی ترامپ تێبگات وە هەر هەڵەیەك لە تێگەشتنی پەیامەكە دەبێتە هەڵەیەكی كوشندە بۆ ایران  .چونكە پەیامی ترامپ  دەرهاویشتەی هەموو یان ئەنجامی هەموو ئەم كارلێكە جێوسیاسی ٫  جێوسترا تیجی  ٫  ئابوری ٫  وە هە تا دەرونی ٫   نەژادی ٫  رەگەزی و ئەو گۆرانە كۆمەڵایەتیانەیە كە
-  لەم 16 سا لە ی  دواییدا  روویان داوە  لە  گەڵ شە ری وە دیاردەی تیرۆریزم .   
- لەم  28 ساڵەی ڕابردوو٫ واتە پاش ڕووخانی كۆمۆنزم و  گۆران كاری  لە  هاوسەنگی  هێزە ناوچەیی و    جیهانیەكان  .   
- لەم 70 ساڵەی كۆتایی جەنگی دوەمی جیهان كە بووە هۆی دابەش بوونی جیهان وە  دروست بوونی بلۆكی سیا سی  ئابوری وە هاو پەیمانی جیاواز بە بەرژەوەندی جیاواز  ٫   وە ئیستا بە حوكمی گۆرانكاری مێژویی و رووداوەكان  لەم كاتەدا گۆرانكاری بەسەر كۆی رەگەزەكانی  گۆرانا دێت كە هە موویان لە كەسایەتی  وە خیتا بی ترامپا بەرجەستە بوون  .
هەموو ئەم گۆرانكاریانەی باس كران بوونە هۆی بەرهەمهێنانی ترس , واتە ترسی ئابوری , سەربازی , كۆچبەر , وە ترس لە موسڵمان و تیرۆر , وە هەموو  ئەم ترسانەش بوونە پێكهاتەی پەیام و دەنگی ترامپ . هەرشتێ‌ لە سروشت و  ژیانا  ڕەنگی پێكهاتوەكانی  ئەداتەوە ,  لێرەدا پێكهاتەی بوونی ترامپ بە هەموولایەنەكەوە  ترسە بۆیە  ترامپ  وە پەیما می ترامپ    ڕەنگی ترسی داوەتەوە هەم لە سەر ئاستی ناوخۆ وە هە م سەر  لە ئاستی  دەرەوە .
ئەگەر ئیستا دەنگی تەپڵی ترامپ تە نها لە هەندێ‌ شوێنی دیاریكراو دەنگبداتەوە ئەوا بە دڵنیایی لە داهاتویەكی نەچەندان دوور ئەم دەنگ دانەوە فراوانتر و فراوانتر ئەبێ‌ , وە بۆ پرسیاری ئەمەش چی رووئەدات ؟ دوبارە لە كات  و داهاتویەكی نەچەندان دوورا وەڵام ڕوونتر  ئەبێت .


05/02/2017



وتارەکانی تری نوسەر