ژنان قوربانی یەکەمی قەیرانەکانن

د.محمد ئەمین
لە گەڵ پەیدا بوونی هەر قەیرانێ زۆربەی چین وتوێژەکانی کۆمەڵ ڕووبەڕووی گرفتاری و کێشەی جۆراوجۆر ئەبنەوە هەڵبەتە بە ئاست و کاریگەری جیاواز وەلە گەڵ جیاوازی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر وە لە فەرهەنگ و شارستانیەکەوە بۆ فەرهەنگ و شارستانیەکی تر .
وێنەکانی ناو قەیرانە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و زۆربەی زۆری شوێنەکانی تری جیهان هەڵبەتە بە کوردستانیشەوە نیشان ئەدەن کە ئەوانەی زیاتر ئەبنە قوربانی قەیرانەکان ژنانن لە کاتێکا کە ژنان هیچ بەشدارنەبوون لە تاوانی دروست کردنی قەیرانەکان .
لە ناو قەیرانە هەمە جۆرەکان لەئەمرۆی ئیمەدا وە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژنان لە چەقی قەیرانەکان گیریان خواردوە وە کەوتوونەتە ژێر ِِسەخترین وەقوورس ترین فشار بە هەموو رەهەندەکانی ئا بووری ، دەرونی وە کۆمەلایەتی ئەمە جگە لە بەر پرسیاریەتی گەورەی ژیان و بژێوی وە ئا سایشی مناڵەکانیان لە گەڵ ئەرکی بەرێوە بردنی ماڵ کە ئەبێ بووترێ هەرتواناو هێزی عشق و و سۆزی گەورەی ژنانەکە ئەتوانی َخۆراگرانە بەرەنگاری ئەم هەموو فشارانە ببێتەوە .
ژنان جگە لەوەی کە هەروەکو هەموو کەسەکانی تر بە تایبەت باوکان ئازار ئەبینن لە گەڵ قەیرانەکان چونکە باوک بوون لە کاتی قەیرانەکانا سەخت ترین نەرکە بەلام هەروەکو لە سەرەوە باسمان کرد ژنان لەهەموو تاکەکانی ناو کۆمەڵ زیاتر بەر پرسیاریتی ژیان و ئاساسیشی مناڵەکانیشیان هەیە کە ئەمە وا ئەکات ئازارەکانی خۆیان فەرامۆش بکەن وبەهەموو تواناوە لە کارابن بۆ ئەوەی کاریگەری وەئازاری قەیرانەکان نەکەوێتە سەر مناڵەکانیان ئەمجار کەسە نزیکەکانیان ، کەواتە ژنان لە جارێ وە هەتا لە دووجار و سێ جار زیاتر ئەبنە قوربانی هەر قەیرانێ کە رووبەرووی کۆمەڵگەو وڵات ببێتەوە.
لە کاتی ئیستادا هەریەکێ لە ئیمە لە میدیایی بینراوو نوسراوا هەر لە لیبیاوە تا ئەگاتە عیراق و کوردستان کەم زِۆژ هەیە وێنەی پڕ تراجیدیایی ژنان نە بینین کە بە دەستێ شتێکی نەگرتبێ لە خۆراک یان سوتەمەنی وەبە دەستی تری مناڵێکی نەگرتبێ و یەکێ تری لە باوەش یان لە کۆڵ نەکردبێ ،هەموو ئەم وێنانە دەربری ئەم چیرۆکە راستی و سەختانەن کە ژنان نەک هەر خۆشیان قوربانی قەیرانەکانن بەڵکو خۆشیان ئەکەنە قوربانی قوربانیانی قەیرانەکان .
لە وێنەی تراجیدیای کۆمەڵ کوژی کوردانی یەزیدی بە دەستی داعش وهاوپەیمانانی داعش بینیمان بەشی هەرە زۆری قوربانیە گەورەکان ژنان بوون ، حتماَ ئەگەر ژنانیش ژیان وئاسایش مناڵ وەکەسانی تریان لە ئەستۆ نەبا یە ئەوا ئەوتنیش وەک پیاوەکان ئەیان توانی بە جۆری لە جۆرەکان بەرێژەی زیاتر خۆیان دەرباز بکەن ، هەڵەبەتە ئەمە نموونەیە بۆ تەواوی قەیرانەکانی تر کە ژنان وە هەروەها منالان قوربانی گەورە و هەرەسەرەکین . بەدرێژایی مێژوی مرۆژایەتی و قەیرانە هەمە جۆرەکان ژنان بە تەحەمول کردنی ژیانی پڕ تراجیدیا ڕۆڵی سەرەکیان بینیوە هەم بۆ کەم کردنەوەی و سوک کردنی سەختی تراجیدیایی قەیرانەکان وە هەم بۆ ئا مادە کردنی نەوەی تازە بۆ ولات و نەتەوە .
بە دڵنیایی ،دووبارە وەکو لە سەرەوە ئامازەمان پێ دا ڕۆڵی ژنان لە فەرهەنگ و شارستانیەکەوە ئەگۆڕی بۆ فەرهەنگ و شارستانیەکی تر ، لەم شۆێنانە کە ژن بەشدارە لە بریاری سیاسی و ئابوری وە هەڵی یەکسانی هەیە بۆ پەروەردە و فێر بوون رۆلیان زیاترو کاریگەر ترە بۆ زاڵ بوون بەسەر قەیرانەکانا وەکەم کردنەوەی ئازار و سەختیەکان لە چاو ئەم شوێنانە کە بەشداری راستی ژنان لە ژیانی ئابوری ، سیاسی وە هەلی یەکسان بۆ پەروەرەو خوێندن و بوارەکانی کار بوونی نیە. بۆ نمونە لە کاتی قەیرانەکانی وە شەرەکانی یۆگۆ سلاڤیا ی ئەوسا لە کۆتایی دەییەی سە دەی بیستەم وە قەیرانەکانی ئێستای ئۆکرانیا هە ر چەندە سەخت و خوێناوی بوون و هەن بەلام ئابووری ، ژیان وە کۆمەڵگا بەم ئا ستە ی ولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئە فریقیا و شوێنەکانی تر لە جیهانی سئ تووشی وێرانی و هە لوەشانەوە نەبوون . ئەمەش بۆخۆی بە لگەیە لە سە ر کاریگەری ئاستی رۆلی َژن، فەرهەنگ وە شارستانی لە ماملەکردن لە گەڵ قەیرانەکان کە ئە بوو وە ئەبئ لە سە ر ئاستی ئەکادیمی وە سیاسی شر ۆڤەی زیاتری لە سەر بکرئ.


11/02/2017



وتارەکانی تری نوسەر