ره‌نگه په‌رله‌مانتاره پارتیه‌كان ده‌نگیان به فواد مه‌عسوم دابێت ، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به‌رهه‌م ساڵه‌حیان زۆر له فواد مه‌عسوم پێباشتر بوو.
پارتی دڵنیابوو له‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی رێگه ناده‌ن به‌رهه‌م ساڵه‌ح ببێته سه‌رۆك كۆمار، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كوتله كوردستانیه‌كانیش ده‌نگی پێبده‌ن و بیكه‌نه ته‌نها كاندیدی كورد.
ره‌نگه لێره‌دا پرسیارێك بێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵه‌ح ببوایه‌ته كاندیدی كورد، بنه‌مای تاڵه‌بانی چۆن و به‌چی رێگه‌یه‌ك ده‌یانتوانی رێگری له گه‌یشتنی به‌كورسی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕوونه و ئه‌وه‌یه خۆ كاندیدكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له بنه‌ره‌تدا سیناریۆ بوو ، نه‌جمه‌دین كه‌ریم به خۆ كاندیدكردنی له مه‌كته‌بی سیاسی یاخی نه‌بووبوو ، به‌ڵكو به‌ئیعازی مه‌كته‌ب سیاسیه دهسترۆیشتووهكان خۆی كاندید كردبوو ، باشترین به‌ڵگه‌ش كشانه‌وه خێراكه‌ی بوو دوای كاندیدكردنی فواد مه‌عسوم ، هه‌روه‌ها وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی مه‌لا به‌ختیار و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان بوو له‌لایه‌ن نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه.
كاندیدكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دوو مه‌به‌ستی له پشته‌وه بوو ، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو كارتێك به‌رانبه‌ر به‌رهه‌م ساڵه‌ح به‌كاربهێنرێت تا بكشێته‌وه ، دووه‌میان بۆ ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر كوتله كوردیه‌كان به‌رهه‌م ساڵه‌ح كاندید بكه‌ن ، له‌ولاوه بنه‌ماڵه له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا رێبكه‌وێت و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا نه‌جمه‌دین كه‌ریم دهرچێنرێت ، به‌كورتیه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی كوتله كوردیهكانیشدا به‌رهه‌م ساڵه‌ح كاندید بكرایه ، له‌ولاوه نه‌جمه‌دین كه‌ریم ی به‌رانبه‌ر قوت ده‌كرایه‌وه و ده‌كرایه سه‌رۆك كۆمار.
پارتی كه زۆر نه‌یاری نه‌جمه‌دین كه‌ریمه هه‌ر زوو له سیناریۆكه تێگه‌یشت ، تێگه‌یشت ئه‌گه‌ر لێره ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵه‌ح بدات له‌ولا نه‌یاره سه‌خته‌كه‌ی كه نه‌جمه‌دین كه‌ریمه ده‌كرێته سه‌رۆك ، بۆیه له رێگه‌ی دهنگدانیهوه به فواد مه‌عسوم كۆتایی بهگهمهكه هێنا..