ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 200 خۆپیشانده‌ری عه‌ره‌ب هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای ناحیه و ئه‌نجومه‌ن و كۆمیته‌ی مه‌نده‌لی یه‌كێتی و ئاڵای كوردستانیان هێنایه خواره‌وه، داواكاری خۆپیشانده‌رانیش ره‌تكردنه‌وه‌ی بریاره‌كه‌ی ئیداره‌ی ناحیه‌كه بوو بۆ ئه‌نجامدامی ریفراندۆم له‌و شارۆچكه‌یه.
مه‌نده‌لی نزیكه‌ی 90 كم له خانه‌قینه‌وه دوره، پێشتر قه‌زا بووه و سه‌روی 70%ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورد بووه، به‌ڵام ساڵانی هه‌فتاكان رژێمی به‌عس دانیشتوانه كورده‌كه‌ی راگواست و قه‌زاكه‌شی عقوبه‌داو كردی به‌ناحیه، له‌ئێستاشدا سه‌روی 20%ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورده.
مه‌نده‌لی هه‌رچه‌نده ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌سته و له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه شیعیه‌كاندایه، به‌ڵام كاتێك ده‌چیته نێویه‌وه جیاوازتر له زۆرێك له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی تر سیمایه‌كی كوردستانیانه‌ی پێوه دیاره، له‌ناو جه‌رگه‌ی بازاردا په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی شه‌هید ( مولازم جوامێر ) دانراوه و ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستانیش به‌ڕاسه‌ری په‌یكه‌ره‌كه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه.
دانیشتوانه كورده‌كه‌شی شانازی به‌كوردبوونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و كاتێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، شانازی به هێز و باز و قاره‌مانێتی باوباپیرانیانه‌وه ده‌كه‌ن، عادات و ته‌قالیدیان زیاتر له كوردی فه‌یلیه‌وه نزیكه وه‌ك له دانیشتوانه كورده‌كه‌ی خانه‌قین.
دوای روخانی رژێمی به‌عس و ئه‌وكاته‌ی شیرازه‌ی عێراق تێكچوو، حكومه‌تی تێدا نه‌ما، كورد تا راده‌یه‌ك باڵاده‌ست بوو به‌سه‌ر مه‌نده‌لی دا، هه‌ربۆیه پۆسته ئیداریه‌كانی ناحیه‌كه ( به‌رێوه‌به‌ری ناحیه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه) كه‌وتنه ده‌ست كورد، هه‌روه‌ها دانیشتوانه كورده‌كه‌شی هه‌وڵیان له‌به‌غداو ناحیه‌ی كه‌نعان و به‌له‌دروزه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام روداوه‌كه‌ی گوندی حه‌مید شه‌فی كه گروپه چه‌كداره‌كان له‌یه‌ك جێگه‌دا نزیكه‌ی 15 پیاوی كوردیان گوله بارانكرد، جارێكی تر ناچاری كردن به‌كۆچی پێچه‌وانه.
ئێستاش هه‌رچه‌نده ناحیه‌كه حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی خۆجێی دیاله‌ی به‌سه‌ردا باڵاده‌سته، به‌ڵام پۆسته گرنگه‌كان ( به‌رێوه‌به‌ری ناحیه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه) به‌ده‌ست كورده‌وه‌ن و حسابیان بۆ ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا دیاله زۆر كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئیداریه كورده‌كانی مه‌نده‌لی دا نه‌بووه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو كاتێك ئیداره‌ی ناحیه‌كه بریاری ریفراندۆمیاندا، حكومه‌تی دیاله و هێزه شیعیه‌كان راچڵه‌كین، به‌شێوه‌یه‌ك راچڵه‌كین و كه‌وتنه خۆیان كه پێده‌چێت ئه‌م بریاره‌ش كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌و ناحیه‌یه بهێنێت، چونكه روداوه‌كه‌ی ئه‌مرۆ و داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه پلانی پارێزگاری دیاله بووه.
زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ره‌كان له‌شاره‌بان و ناوچه‌ی نه‌داوه براونه‌ته مه‌نده‌لی، به‌شێكی زۆریشیان چه‌كداری عه‌سایب ئه‌هلولحه‌قی شیعی بوون و خۆیان به خۆپیشانده‌ر وێنا كردووه، هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه ناو مه‌نده‌لی و داگرتنی ئاڵای كوردستان، حاكم شاهۆی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و ئازاد حه‌مید شه‌فی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیان گه‌مارۆ داوه و نیازیان خراپ بووه به‌رانبه‌ریان، به‌ڵام هێزێكی سه‌ر به به‌در فریایان كه‌وتون و ده‌ربازیان كردوون.
وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكرد پیلانه‌كه‌ی ئه‌مرۆ، پیلانی پارێزگاری دیاله و هێزه شیعیه‌كان بووه، بۆیه خێرا پارێزگار خۆی گه‌یاندۆته مه‌نده‌لی و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناحیه‌كه و 10 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران دا به جیا كۆبوه‌ته‌وه، به‌ڵێنی به نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران داوه به‌رپرسه كورده‌كان بگۆرێت گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویش نیه.
پاشان له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه كورده‌كان، هه‌وڵیداوه به‌رێوه‌به‌ری ناحیه رازی بكات بۆ ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت و بڕواته ماڵه‌وه، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری ناحیه ره‌تیكردوه‌ته‌وه، ئینجا داوایانكردووه یه‌كێك له‌به‌رپرسه كورده‌كان ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بۆ شیعه‌یه‌ك هه‌ڵبگرێت.
به‌هه‌رحاڵ روداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكی خراپی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی كورد له‌مه‌نده‌لی ده‌بێت، له‌پێشیانه‌وه ئه‌م روداوه كۆتایی نایه‌ت تا ئه‌وكاته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یه‌كیان لاده‌برێت و شیعه‌یه‌ك ده‌خرێته جێگه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها به‌رپرسه كورده‌كانیشی چاوترسێن كرد كه جارێكی تر نه‌وێرن هه‌نگاوی تاكلایه‌نه بێ حساب كردن بۆ هێزه شیعیه‌كان هه‌ڵبگرن.
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ركام له به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش كه كوردن لاببرێن، كورد به‌یه‌كجاری ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ده‌دات، چونكه ئه‌وان گه‌ر به‌رێوه‌به‌ری ناحیه ببه‌ن كه‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاره ئه‌وكات بێ حساب كردن بۆ ئه‌نجومه‌ن كه لای كورده كارده‌كه‌ن، گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش ببه‌ن بریاره‌كان له‌نێو ئه‌نجومه‌ندا به‌خواستی خۆیان ده‌رده‌كه‌ن و به‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌دا فه‌رزی ده‌كه‌ن.
هیچ گومانی تێدا نیه كه شیعه رازی نابێت جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتی ئیداری مه‌نده‌لی به‌م پێكهاته‌وه بمێنێته‌وه كه‌كورد به‌سه‌ریدا زاڵه، به‌تایبه‌ت مه‌نده‌لی بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه، چونكه له‌لایه‌ك هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و له مه‌نده‌لیه‌وه قوله سه‌ربازیه‌كانی سه‌رسنوری ئێران دیاره، له‌لاكه‌ی تریش باڵاده‌ست بوون به‌سه‌ر مه‌نده‌لی دا، به‌واتای باڵاده‌ستبونه به‌سه‌ر ناوچه‌ی نه‌دای سونه نیشین و پاراستنی سنوره‌كانی ئێرانیشه.
بۆیه ده‌كرێت بوترێت مه‌نده‌لی یه‌كه‌م قوربانی ریفراندۆمه، مه‌نده‌لی یه‌كه‌م ناوچه‌یه كه به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ماڵئاوایی لێده‌كات.