تاكو ئێستا هه‌ردوو داگیركه‌ره له مێژینه‌كه‌ی كوردستان، واته عوسمانی نوێ و سه‌فه‌وی و قاجاری نوێ، وه‌ها سه‌یری باشووری كوردستان ده‌كه‌ن، كه جوگرافیایه‌كی بێ شووناسه له رووی ده‌سه‌ڵاته‌وه. راسته ئه‌م جوگرافیایه بووه‌ته بازاڕێكی گه‌وره بۆ هه‌ردوو داگیركه‌ر، راسته هه‌ردوو داگیركه‌ر هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك سوودمه‌ندن له نه‌وت و سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی تری باشووری كوردستان، به‌ڵام دیسان وه‌كو بۆشاییه‌كی ده‌سه‌ڵات لێی ده‌ڕوانن و كه‌ی ئاره‌زوو بكه‌ن هێزه‌كانیان ته‌راتێن به كوردستاندا ده‌كه‌ن، به ئاشكرا‌و به نهێنی پێشێلی سه‌روه‌ری ئه‌م خاكه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت ناوی سه‌روه‌ری بێت. فرۆَكهو تۆپه‌كانیان كه‌ی ئاره‌زوو بكه‌ن هێرش ده‌كه‌ن و ده‌ست ناپارێزن.
واته ئه‌وانی داگیركه‌رانی كوردستان وه‌كو جوگرافیای سرووشتی سه‌یری باشووری كوردستان ده‌كه‌ن له‌و روانگه‌یه‌وه كه هێشتا ئه‌م جوگرافیایه شووناسی سیاسی یان نیشتیمانی نیه، كه مه‌به‌ست له‌وه‌ش نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه‌س نه‌بێت به‌رگری له‌م جوگرافیایه بكات له ئێستاداو، هه‌ر كه‌س بیه‌وێت به ئارازووی خۆی سنووری دهبهزێنێتو ته‌راتێنی تێدا ده‌كات، ده‌یسووتێنێ، تۆپبارانی ده‌كات، خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كوژێت، ئاواره‌یان ده‌كات، ناوچه‌كه وێران ده‌كات، كه‌سێك نییه رێگر بێت‌و به‌وانی تر بڵێت تۆ مافی ئه‌وه‌ت نییه له‌م جوگرافیایه‌دا به‌م جۆره ره‌فتار بكه‌یت، ته‌نانه‌ت له روانگه‌ی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو رێكخراوه نێودهوڵهتیهكانیشهوه دیسان ئه‌م جوگرافیایه‌ی كه به جوگرافیای باشووری كوردستان یان كوردستانی عێراق ناوده‌برێت وه‌كو جوگرافیایه‌كی بێخاوه‌ن سه‌یر ده‌كرێت كه هه‌ركه‌س‌و وڵات‌و ده‌وڵه‌تێك چۆنی بوێت‌و كه‌ی بیه‌وێت به ئاره‌زووی خۆی دێته ناوییه‌وه، یان تۆپبارانی ده‌كات، یان وه‌كو ئه‌وه‌ی یه‌ك دوو رۆژی پێشوو كه فڕۆكه‌كانی سوڵتان ئه‌ردۆگان نه‌ك هه‌ر هێرشیانكرده سه‌ر جوگرافیای كوردستان و بۆمبارانیان كرد، به‌ڵكو خوێن و جه‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌شیان تێكه‌ڵاوی خاك و باروت كرد. ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا وه‌كو هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌كانی پێشتری ئه‌م ده‌وڵه‌ته داگیركهرو وێرانكه‌ره‌ی كوردستان و داگیركهركانی تریش نابێته جێگای سه‌رنجی رێكخراو و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. بێگومان ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به كهسێتو ئاماده‌بوونی كورد خۆیه‌وه هه‌یه. له كاتێكدا ئێمه توانای هیچ كاردانه‌وه‌و رهتدانهوهیهكمان نه‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی ئه‌وانی تر، ئیتر دنیا خۆی بۆ له كێشه‌یه‌ك هه‌ڵقورتێنێت كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كێشه‌یه لێی بێباكه‌و نه‌ده‌توانێت خۆی بكاته خاوه‌نی كێشه‌كه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات، نه ده‌توانێت كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و كارانه هه‌بێت. بێگومان رووداوی له‌و جۆرانه‌ی كه توركیا‌و ئێران به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا جوڵه‌ی دیپلۆماسی و بانگهێشتی باڵوێزو كاردانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌بینرێت. مه‌به‌ست له‌مه‌ش رێگاچاره‌ی دیپلۆماسیه كه مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كه بدات له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌وه بۆ هۆكاره راسته‌قینه‌كانی ئه‌و رووداوانه كه ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌بێت كورد خۆی له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌كی ته‌واو بێت، ئه‌وه‌شی ته‌نیا له بوونی ده‌وڵتی سهربهخۆو خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا ده‌بێت، له كاتێكی وه‌هاشدا هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ئه‌وانی تر وه‌كو لێدان له‌و سه‌روه‌رییه نیشتیمانیه سه‌یر ده‌كرێت. دووه‌م ئه‌گه‌ر كورد خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌كی له‌م جۆره بووایه ئه‌وا ده‌یتوانی له نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشت بۆ خۆی په‌یدا بكات‌و ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ش له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا ئه‌گه‌ر بهاتبایه كوردستان سه‌روه‌ری هه‌بووایه ده‌بووا به رێگای تر وه‌ڵام بداته‌وه كه ئه‌ویش رێگای هێزه كه دیاره ئێمه له بارودۆخی ئێستاماندا له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كردن هیچ كام له‌م دوو هه‌ڵوێسته‌مان پێ وه‌رناگیرێت، واته نه‌توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه له رووی دیبلۆماسیه‌وه جوڵه‌یه‌كی له‌وجۆره بكه‌ین چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كه‌سێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی نییه هه‌تا له‌و روانگه‌یه‌وه گوێی لێبگیرێت. دیاره ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه ده‌نگی ئه‌وانی تر باشتر له ده‌نگی كورد ده‌بیسترێت. كاتێ له توركیا بپرسن بۆچی ده‌چیته ناو خاكی باشووری كوردستانه‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه‌و توركه‌كان هه‌میشه ئه‌و وه‌ڵامه ده‌ده‌نه‌وه كه بۆشاییه‌كی ده‌سه‌ڵات له‌و ناوچه‌یه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ببێته شوێنی خۆحه‌شاردانی نه‌یاره‌كانی توركیا به تایبه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان و له‌و ناوچه بۆشاییه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر توركیا. ئه‌گه‌ر له ئێرانیه‌كان بپرسن بۆچی تۆپبارانی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ن ئه‌وانیش ئاسایی ده‌ڵێن ئه‌و ناوچه‌یه ده‌سه‌ڵاتی تێدا نیه‌و بووه‌ته شوێنی خۆحه‌شاردانی نه‌یاره‌كانی ئێران‌و كه‌ی بۆیان كرا هێرش ده‌كانه سه‌ر هێزه‌كانی ئێران. خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له كوردیان پرسی بۆچی رێگا ده‌ده‌ن له سنوورهكانتانهوه هێرش بكرێته سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندی هاوسێكانتانو بۆچی سنووره‌كانی خۆتان به پێی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناپارێزن ئه‌وا كورد ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كانی قه‌ندیل و شوێنه یاخیه‌كانی ترن ئه‌و ناوچانه‌ش زۆر سهختنو كه‌س ناتوانێت ئه‌و هێزه نه‌یارانه‌ی دژی ده‌وڵه‌تانی توركیا‌و ئێرانی لێده‌ربكات. ئه‌گه‌ر به كوردیش بڵێیت بۆچی وه‌ڵامی تووندی هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران ناده‌نه‌وه ئه‌وه كوردی داماو ده‌ڵێت بهچیو چۆن وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه.
دیاره له روانگه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كه‌س كوێ له كورد ناكرێت جونكه كه ده‌وڵه‌تت نه‌بوو واته زمانێكت نیه بۆ ئاخاوتن له‌كه‌ڵ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ریت و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. چونكه ئه‌كه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خاوه‌ن شوناس له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیا هه‌بێت ده‌بێ سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت‌و رێگاش نه‌دات سنووره‌كانی بۆ لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دراوسێكانی به‌كار بهێنرێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌وجۆره ره‌فتار بكات واته له سیاقی بنه‌ماو رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بجوڵێت، ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بێتوانایهی خۆی بكات چونكه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌توانیت به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێكه‌ت له سنووره‌كانی خۆته‌وه بپارێزیت، بێگومان ئه‌وه ئه‌و خۆی هه‌وڵده‌دات بیپارێزیت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌هیچ جۆرێك پاساو نیه بۆ ده‌ستدرێژی داگیركه‌ره خوێنڕێژه‌كانی كوردستان بۆ سه‌ر باشوور. ئاشكرایه داگیركه‌رانی كوردستان پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان خوێن رشتن و وێراكردنه، ئه‌وه‌ش به ئاگرو ئاسن ده‌كه‌ن. دیاره ئه‌م قسه‌یه په‌یوه‌ندی نیه به هاوسۆزی ئێمه‌وه بۆ خه‌باتی ره‌وای بزووتنه‌وه‌كانی تری كورد له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان، ئه‌وه ئاشكرایه كه كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دابهشكراوو داگیركراو مافی خۆیه‌تی به هه‌ر رێگایه‌ك خه‌بات بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی. هه‌روه‌ك مافی هه‌ر كوردێكیشه كه یارمه‌تی ئه‌وانی تر بدات كه ده‌توانین بڵێین نه‌ك ماف به‌ڵكو ئه‌ركیشیانه كه‌واته ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م دوو رێیانێكداین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ماده‌م ئێمه وه‌كو كورد له هه‌رێمی كوردستاندا ناتوانین هیچ بنه‌ماو پرینسیپێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگرتن له داگیركه‌رانی توركی و ئێرانی‌و بگرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌نه ناو خاكهكهمانهوهو بۆمباران و تۆپبارنمان نه‌كه‌ن‌و ناشتوانین به حیزب‌و رێكخراوه‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستان بڵێین سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بهجێبهێلنو بۆ دژایه‌تی كردنی دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاریان نه‌هێنن، كه‌واته ده‌بێ رێگای سێیه‌م هه‌ڵبژێرین كه ئه‌ویش له‌یه‌ك كاتدا هه‌وڵدانه بۆ درووستكردنی په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستان‌و هاریكاری‌و یارمه‌تیدانیان ئه‌گه‌ر ته‌نیا له رووی مه‌عنه‌ویشه‌وه بێت، هه‌روه‌ها راكرتنی هاوسه‌نگیه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی باشوور سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌زانین چۆن سه‌یری كورد ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌وڵه‌تی تورك و ئێران بڵێن تاكه رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردی چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانیاندا رێگای ئاشتی و داننانه به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورددا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دیاره ده‌بێ سه‌رباری كاركردن له هه‌موو ئاسته‌كاندا بۆ رێگری كردن له‌و هێرشانه، پێویسته به جۆرێك دان به‌خۆماندا بگرین‌و سه‌رباری زیانی گه‌وره‌ی مادی‌و مه‌عنه‌وی ده‌بێ بزانین رووبه‌رێكی فراوانی نیشتیمانه‌كه‌ی ئێمه‌و جه‌ماوه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له به‌شه‌كانی تری كوردستان له خه‌باتی رزگاری نیشتیمانیدانو ده‌شێ ئێمه‌ش به‌شداربین له كاردانه‌وه‌دا بۆ دوژمنكاریه‌كانی داگیركه‌راندا بۆ خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌به‌شه‌كانی تردا چونكه سه‌رئه‌نجام كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌و یه‌ك چاره‌نووسیشی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ها رابگیرێت كه له سوودی ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی كورد‌و به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بێت بۆ هه‌موو كوردستانی گه‌وره. كه ئه‌وه‌ش دیسان خۆڕاگری ئینسانی كوردی ده‌وێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه كه ئه‌ویش دیسان به‌بێ گه‌یشتنی كورد به‌و ئاسته‌ی كه خاوه‌نی كه‌سێتیه‌كی خاوه‌ن شووناس بێت ئه‌سته‌مه، ئه‌وه‌ش له ده‌ره‌وی ده‌وڵه‌ت مه‌حاڵه، واته كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ناكرێت هه‌تا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا ئه‌میش نه‌بێته جه‌مسه‌ر، مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه تا ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا جه‌مسه‌رێكی هاوتاو یه‌كسان نه‌بین ئه‌وه كێشه‌ی كورد له رووی سیاسی‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه هه‌روه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وامیش ئێمه ئه‌و نێچیره ده‌بین كه دڕنده‌ی داگیركه‌ر چاوی تێبڕیووینو به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی بلوێت هه‌وڵده‌دات بمانخوات؟ به‌ڵام راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م باره خوارو ناجۆره چۆن دهكرێتو كێ ده‌یكات‌و كه‌ی ده‌كرێت ئه‌وه هه‌موو په‌یوه‌سته به خودی كورد خۆیه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به گۆڕانی گه‌وهه‌رییه له گه‌وهه‌رو ماهیه‌ت‌و بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌سێتی كوردی خۆیدا، له سیاسه‌ت و ستراتیژی هه‌تا ئێستا شكستخواردوویدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌بینرێت هه‌ڵویستی كورد ده‌نگێكی نزمه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داگیركه‌رانیش به‌رامبه‌ر به‌و ده‌نگه نزمه‌ی كورد زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی فریوده‌ره، زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌وێك كه ئێمه به دۆستی ده‌زانین‌و ئه‌ویش خوێنمان ده‌ڕژێت. ئێمه پیرۆزبایی له یادو جه‌ژن و سه‌ركه‌وتنیان به په‌یژه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و لوتكه‌ی دیكتاتۆریه‌تدا ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش ناپاڵم و گوله تۆپ و هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه‌ی ئاشكرا‌و پشتی په‌رده‌مان بۆ ده‌نێرن و خوێنی پێشمه‌رگه‌و گوندنیشانمان تێكه‌ڵاوی خاك ده‌كه‌ن.