كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندرووست له په‌ره‌سه‌ندنی سرووشتی خۆیدا ده‌گات به‌ئاستی به‌رهه‌مهێنان و بنیادنانی به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی خۆی كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌ته. له‌پاڵ ئه‌م تێزه كۆمه‌ڵناسیه‌دا، هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه‌ش بڕیاری سیاسی ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی بۆ درووست كردوون. ئه‌گه‌ر له رووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌یر بكه‌ین ئه‌وا چه‌ندین ده‌روازه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لێیانه‌وه كۆمه‌ڵگه بگاته ئاستی درووستكردنی ده‌وڵه‌ت.
له روانگه‌ی تیۆریی هیگڵه‌وه كۆمه‌ڵگه له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌گات به ئاستی درووستكردنی ده‌وڵه‌ت. یان له روانگه‌ی رۆحی گشتی كۆمه‌ڵگه‌وه، ده‌شێ رۆحی گشتی كۆمه‌ڵگه له كرداری یه‌كبوون و یه‌كگرتندا به‌ره‌و بڵندبوون بچێت و له درووستكردنی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تدا بتوانێت گوزارشت له خۆی بكات. له پێش ئه‌ویش كۆمه‌ڵناسی ئیسلامی ئیبن خه‌لدوون پێی وایه دامه‌زراوه‌ی خێڵ و عه‌شیره‌ت له رێگای به‌هێزبوون و له هه‌مان كاتدا كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خوێن و ده‌ماره‌وه كه بنه‌مای سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌كانی خێڵ و عه‌شیره‌تن، ده‌توانرێت فیدراسیۆنی خێڵ پێكبێت و ئه‌و فیدراسیۆنه‌ش كه بریتیه له یه‌كێتی خێڵه‌كان، پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی خێڵ پێكبهێن و ده‌وڵه‌ت له كۆمه‌ڵگه خێڵایه‌تیه‌كاندا له‌م ده‌روازه‌وه درووستبووه. ده‌وڵه‌تی بابلی و ئه‌كه‌دی و ئاشووری و مید نموونه‌ی ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه‌ن. هه‌روه‌ك ئایین بووه‌ته ده‌روازه بۆ پێكهێنانی هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت كه دیارترینی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش له مێژووی ئیسلامدا پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه له یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌می راشیدینه‌وه بۆ ئه‌مه‌وی و عه‌باسی و سه‌فه‌وی و عوسمانی و قاجاری و..تاد. هه‌روه‌ها ئایینی جوله‌كه بنه‌مای سه‌ره‌كی پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بووه.
له روانگه‌ی تیۆری ماركسیزمیشه‌وه كه ئابووری بزوێنه‌ری مێژووه، چینی ناوه‌ند وه‌كو چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێن و بنیادنه‌ری ده‌وڵه‌ته، كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش ده‌وڵه‌تی چینی ناوه‌ند یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه. بێگومان بۆچوونی له‌و جۆره‌ش هه‌یه كه پێی وایه ده‌وڵه‌تی هیند له مێژوودا له‌پاڵ پایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تدا، سرووشتی هیندیستان به‌شداره له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و دامه‌زراوه‌دا. ره‌نگه ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و ئه‌و قۆناغه هه‌نگاو بنێت كه زۆرینه‌ی ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی یان ده‌روازانه‌ی باسمانكردن به‌جۆرێك تیایدا به‌ره‌و ئاماده‌بوون بچن. واته له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێشخانی درووستبوونی ده‌وڵه‌ت روو له ئاماده‌بوونه. جێگای خۆیه‌تی ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه ده‌وڵه‌ت تاكه كه‌س درووستی كردبێت یان خێڵ و عه‌شیره‌ت، یان ئایین، یان چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان حیزب و ئایدیۆلۆجیایه‌ك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هیچ كام له‌و ده‌وڵه‌تانه به دیموكراسی درووستنه‌بوون و ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی نه‌بوون، به‌ڵكو دواتر به خه‌باتی خه‌ڵك دیموكراسی درووستبووه، ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیش نه‌بوون، به‌ڵكو خه‌باتی هاووڵاتیان و دانانی ده‌ستوورو یاسا بووه‌ته پارێزه‌ری مافه‌كانی هاووڵاتی و ده‌وڵه‌تی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته زۆر‌و توونده‌كانی خاوكردووه‌ته‌وه‌و رێی لێگرتووه.
دیاره له رووی كۆمه‌ڵناسیه‌وه كورد له هیچ كام له‌م ده‌روازانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردن نه‌یتوانیووه ده‌وڵه‌ت درووست بكات. هه‌روه‌ك پێشتر ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی په‌ره‌سه‌ندنێكی شێواوی هه‌بووه، له به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌كردنیدا دامه‌زراوه‌ی میرنشینی درووست كردووه، كه دیاره به‌راورد به ده‌وڵه‌ت، میرنشین دامه‌زراوه‌یه‌كی ناكامڵه. هه‌ڵه‌به‌ت ئاشكرایه چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی تریش هه‌بوون له مێژوودا كه هه‌مان بارودۆخی كوردیان هه‌بووه له رووی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه، به‌ڵام له رێگای تره‌وه گه‌یشتوون یان گه‌یه‌ندراونه‌ته ئاستێك كه دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تیان بۆ درووست بكرێت، ئه‌ویش به بڕیاری سیاسی ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ست، واته ده‌وڵه‌تیان بۆ درووستكراوه، نه‌ك له رووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گه‌یشتبنه ئاستی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت. نموونه‌ی زۆرێك له‌و ده‌وڵه‌ته به ناو نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا یان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی درووستكران. له نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق و سوریا‌و لوبنان و ئۆردون و ده‌وڵه‌تان و میرنشینه‌كانی كه‌نداو...تاد، كه له رووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وان له كوردی پێشكه‌وتووتر نه‌بوون، به‌ڵام جووتبوونی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و جوگرافیایانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ستدا، به تایبه‌تی ئیمپریالیزمی به‌ریتانیای دوژمنی گه‌لان و ئازادی هۆكاری درووستكردنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، كه ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ئه‌وان ره‌خسێنرا ئه‌وكات بۆ كورد نه‌ڕه‌خسێنراو دژایه‌تیش كرا، كه دیاره خراپ كاركردنی كورد خۆیشی و باش تێنه‌گه‌یشتنی له ره‌وتی سیاسی ئه‌و كاته و له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی یه‌كه‌م و پاش جه‌نگیشدا له‌و رووه‌وه ده‌وری بینیووه.
ئێستا سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و سایكس بیكۆدا تێده‌په‌ڕیووه، كه نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا داڕشت و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌دا درووست كرد‌و، كورد بوو به قوربانی له‌و په‌یماننامه‌یه‌داو كرایه كۆڵۆنیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی. كه‌واته ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه كه دواتر‌و تاكو ئێستاش زۆریان وه‌كو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌ناسێنن، به‌رهه‌می په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كانیان نین، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی به بڕیار درووستكراون. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له ئێستادا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كورد چه‌ند قۆناغ له كۆمه‌ڵگه‌كانی هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه پێشكه‌وتووتره كه ئه‌و كات ده‌وڵه‌تیان بۆ درووستكردن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیانیان كرد به فه‌رمانڕه‌وای به‌شێكی فراوانی كوردستان له باشوور‌و له رۆژئاوا. هه‌روه‌ها له رووی سیاسی و ئاماده‌بوونه‌وه كورد له ناوچه‌كه‌دا ئێستا ئاماده‌بوونێكی دیاری هه‌یه‌و به تایبه‌تیش دوای به‌ره‌و شكستچوونی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عێراق و سووریا‌و ده‌ركه‌وتنیان وه‌كو دوو ده‌وڵه‌تی شكستخواردووی تائیفی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئازادی و ساده‌ترین بنه‌ماكانی ژیانی هاووڵاتی. ئێستا چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه ده‌كرێت، بۆیه ناشێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكرێت كه كورد له باشووری كوردستان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له‌م باره شلۆقه‌دا بمێنێته‌وه، واته ئه‌و باره‌ی نه ده‌وڵه‌ته و نه زه‌مانه‌تێكیش هه‌یه بۆ پاراستنی هه‌تاهه‌تایی له‌بارێكی وه‌هادا كه وه‌كو راوه‌ستانه له‌سه‌ر خاڵی شلۆق. ئێستا ئه‌و كاته‌یه كه كورد پێویستی به بڕیاردانی بوێرانه هه‌یه كه ئه‌ویش بڕیاردانی درووستكردنی ده‌وڵه‌ته. دیاره ئه‌وه ئاشكرایه كه بڕیارێكی له‌م جۆره‌ش جۆرێك له سه‌ركێشی ده‌وێت، واته ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌گه‌ر كورد له باشوور ئێستا ده‌وڵه‌ت درووست بكات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه رووبه‌ڕووی فشار‌و كاردانه‌وه‌ی كاتیی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر ببێته‌وه به تایبه‌تی پاشماوه‌ی هه‌ردوو ئیمپراتۆره‌كه‌ی رابردوو واته ئێران و توورك. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه ده‌بێ ئێمه بترسین و هه‌رگیز نه‌وێرین بڕیار بده‌ین، نه‌خێر ده‌بێ هه‌م ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه مه‌ترسی دێته رێمان و ده‌بێ خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه، به‌ڵام به لۆجیكی عه‌قڵ و كاری دیپلۆماسیانه‌ی لێهاتوو به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به فشاری ده‌ره‌وه هه‌یه كاربكه‌ین و ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین كه هه‌م ئه‌وان تێبگه‌ن ده‌وڵه‌تی كوردی مه‌ترسی نابێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان، هه‌م كوردی له بوون به ده‌وڵه‌تدا ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و ئیلتیزاماتانه جێبه‌جێ بكات كه سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و دراوسێیه‌تی ده‌یخوازێت. له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌ش ده‌بێ ئاماده‌باشی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین پانتای كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پاڵپشتی بڕیارێكی له‌وجۆره بكات كه ئه‌وه‌ش وه‌كو چه‌ندینجار گوتوومانه پێویستی به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یش به پشتكردنه یه‌كترو هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر پێكنایه‌ت، به‌ڵكو به یه‌كتر قبوڵكردن و ده‌ستدانه ده‌ستی یه‌كترو پێكه‌وه كاركردن به‌رهه‌م دێت. من ده‌زانم ئه‌م یه‌كێتی و یه‌كبوونه له ئاستی قوڵدا هوشیارییه‌ك درووستی ده‌كات كه هێشتا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا پێنه‌گه‌یشتووه، چونكه ئه‌و هوشیارییه به‌رهه‌می ناسیونالیستێكی خاوه‌ن شووناسه كه هه‌ڵگری پرۆژه‌ی ناسیونالیزمه. پرۆژه‌ی ناسیونالیزمیش له ساده‌ترین پێناسه‌یدا پرۆژه‌ی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. دیاره ئه‌گه‌ر ناسیونالیزم بوو به به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵگه ئه‌وا یه‌كێتی و یه‌كبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی به سرووشتی درووست ده‌بێت، چونكه ناسیونالیزم ئه‌و ئایدیۆلۆجیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه كه هه‌موو دیواره ناوخۆییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه له پێناوی درووستكردنی یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوودا ده‌ڕوخێنێت و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانی له جۆری حیزب و ده‌سته‌و گروپ و خێڵ و عه‌شیره‌ت و ئایین و مه‌زهه‌ب و رێكخراو‌و ناوچه‌و زاری جۆراوجۆری زمان ده‌كاته یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو كه ئه‌ویش وه‌كو تاكه هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌ت، كه له‌وێشه‌وه نه‌ته‌وه پێكدێت. به‌ڵام ماده‌م بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه ئێستا ده‌خوازێت كه كورد بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات و ئێستاش باسی ریفراندۆم ده‌كه‌ین كه‌واته پێویسته چی زه‌مینه‌سازی پێویست هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامی بده‌ین و هیچ كاممان، هیچ حیزب و لایه‌نێك نابێت مه‌رجی هه‌بێت بۆ رێكخستنی ناوماڵی كوردی چونكه چاره‌نووسی نه‌توایه‌تیمان، سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵ‌ت له هه‌موو ئیمتیازێك گه‌وره‌تره‌و ده‌بێ له پێناویدا هه‌مووان ده‌ست له ناوده‌ست بنێن و هه‌موو كێشه سیاسی و ئیداریه‌كانی ناوخۆ به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌هه‌رحاڵ ده‌بێ ئێمه ریالیستانه سه‌یری واقیعی خۆمان بكه‌ین و دان به‌وه‌دا بنێن كه له ئێستاداو له‌م بارودۆخه وروژاوه ناجێگیره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناتوانرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكرێت ئه‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌ستبه‌جێ درووست ببێت و كۆمه‌ڵگه بكاته یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌ت، بۆیه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین، ئه‌وا به‌كاری هاوبه‌ش و به هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی دیواره ناسروشتیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌نگاوی به‌ره‌و جۆرێك له یه‌كبوون و یه‌كگرتن هه‌ڵبهێنین له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تداو له پێناوی پاراستنیشیدا، كه ده‌شێ دواتر له‌ژێر چه‌تری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌نگاوی زیاتری به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و په‌رسه‌ندن و سه‌قامگیری هه‌ڵبهێنین كه ئه‌مانه‌ش بنه‌مای پێویستن بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسی و ئازادی زیاتر‌و درووستكردنی حكومه‌تی هاووڵاتی، چونكه ئاشكرایه به‌بێ چه‌تری ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی و پێشكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌و سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، دیموكراسی و ماف و عه‌داله‌ت، بێجگه له‌قسه‌ی بێ گه‌وهه‌ر هیچیتر نیه‌و ده‌لاله‌تیشه له‌سه‌ر نه‌ناسینی چه‌مكی ده‌سه‌ڵات و نه‌ناسینی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داگیركراوی دابه‌شكراوی په‌ره‌سه‌ندوو شێواوی په‌راوێزی مێژوو. بێگومان یه‌كێتی و یه‌كبوون ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵی ئێمه‌دایه‌و وه‌كو پێویستیش نه‌بێت به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه هه‌ر له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی. ئێمه ده‌زانین له‌به‌ر لاوازی ناسیونالیزمی كوردی و له‌به‌ر پێكنه‌هاتنی گوتاری ناسیونالیزمی كوردی خاوه‌ن شووناس، ئومێدی یه‌كێتی و یه‌كبوونی هه‌موو كوردی باشوور له‌یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوودا وه‌كو جۆرێك له خه‌یاڵی رۆمانسیانه وایه، به‌ڵام ده‌كرێت به كۆشش و كاركردن و گیانی لێبورده‌یی و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌مووان و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتی زیاتریان له ئه‌ستۆدایه بۆ ده‌ستگرتنی ئه‌وانی تر‌و ته‌نانه‌ت به ده‌ستبه‌رداربوونی زۆرێك له ئیمتیازاته‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وانی تر له پێناوی درووستكردنی كۆده‌نگیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی زیاتردا، ده‌شێ زه‌مینه‌سازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بسازێنرێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه رێكخستنی باری ئابووری و باشكردنی بژێوی خه‌ڵك و درووستكردنه‌وه‌ی ئینتیما له‌لای خه‌ڵك بۆ خاك و نیشتیمان و نه‌ته‌وه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی تره بۆ كۆده‌نگی و بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانی شووناس كه ئه‌وانه‌ش له هه‌نگاوه گرنگ و سه‌ره‌تاییه‌كانن بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی مه‌عنه‌ویش پێویستمان به جۆرێك له رێنیسانسی گشتگری نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه بۆ بیناكردنه‌وه‌ی كه‌سێتی تێكشكاوی كوردی تا بگاته ئاستێك كه ببێته بكه‌ری رووداودرووستكه‌ر و چیتر له‌به‌رده‌می ئه‌وی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا بچوك و بسته‌باڵا خۆی نمایش نه‌كات. ئێستا به‌جۆرێك ئه‌و ده‌نگه له سه‌رئاستی جه‌ماوه‌ری و حیزبیش له كوردستان ده‌بیسترێت كه ئومێدی زیاترمان به‌وه هه‌یه كه‌سێتی كوردی به گشتی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی له پێناوی سه‌ربه‌خۆیدا یه‌ك ده‌نگ بێت و له‌به‌رده‌م داواكاری و چاوسووركردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وانی تردا ده‌ستبه‌رداری داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی نه‌بێت. مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه دوژمنایه‌تیكردنی هیچ نه‌ته‌وه‌و ئیتنیكێكی تر نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان گه‌یشتنی كه‌سێتی كوردیه به‌ئاستێك كه تیایدا خۆی له‌وانی تر به‌بچووكتر نه‌زانێت.
به‌ڵێ ئه‌و قسه‌یه هه‌رگیز راست نیه كه گوایه ئێستا كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی نیه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كورد خۆی ئاماده‌بێت بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به‌و ئاماده‌كارییانه‌وه كه له‌سه‌ره‌وه باسمانكردن، ئه‌وا ئێستا باشترین و له‌بارترین كاته بۆ بڕیارێكی له‌وجۆره‌و ئه‌سڵه‌ن پێویست به‌وه ناكات چاوه‌ڕوانی بارودۆخی له‌مه‌ی ئێستا باشتر بكات. به‌ڵێ ئێستا بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره، هیچ هه‌نگاوێكی له‌م جۆره‌ش بێ كێشه‌و بێ سه‌ركێشی و بێ مه‌ترسی نابێت، به‌ڵام زه‌مینه‌سازی ناوخۆ زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنی بڕیارێكی له‌م جۆره ده‌كات. ئه‌گه‌ر باشووری كوردستان سوود له‌م بارودۆخه وه‌رنه‌گرێت ئه‌وا هه‌مان هه‌ڵه‌ی كاتی روخاندنی رژیمی سه‌دام حسێن دووپات ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به لۆجیكی عه‌قڵ بیربكرێته‌وه ئه‌وا به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئاماده‌باشیه ناوخۆییانه‌وه كه باسمانكردن كورد بێ هیچ ترس و دوودڵیه‌ك ده‌توانێت بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌ت بدات. ره‌نگه له سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی زیاترمان بۆ درووست ببێت، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌وه تاكه رێگای ده‌ربازكردنی باشووری كوردستانه له كۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، چونكه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه درووستكردنی ده‌وڵه‌ت زۆرێك له كێشه‌كانی ئێستای باشووری كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش درووستكردنی ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و حیزب و گروپ و تاكه كه‌سه‌كانیش له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆده‌كاته‌وه‌و له مه‌ترسیه‌كانی رابردوو رزگاریان ده‌كات. بێگومان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دووچاری كێشه‌و ره‌نگه ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینیش ببین، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێته دیفاكتۆو هه‌رچۆن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تاوه ئێران و توركیا‌و عێراق و سوریاش دژی بوون، به‌ڵام دواتر به ناچاری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد‌و، باڵوێزخانه‌شیان له كوردستان كرده‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن و سه‌رئه‌نجام دانیشی پێدا ده‌نێن. بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی درووست ببێت، له ماوه‌یه‌كی كورتدا كوردستان ده‌توانێت هه‌م كێشه ناوخۆییه‌كان تێبپه‌ڕێنێت و هه‌م خۆی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌شدا به باشی و هاوسه‌نگی بگونجێنێت.