كه‌سێتی چییه؟ كه‌سێتی بریتیه له بوونی "كه‌سی" یان شوناسی كه‌سێتی یان خودی خاوه‌ن بوون‌و شووناس یان كۆی خاسێته جیاكه‌ره‌وه تاكه‌كه‌سیه‌كان یان به‌رجه‌سته‌كردنی كۆی ئه‌و خاسێته فیكری‌و ره‌فتاری هوشیاریو كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه تاكه كه‌س یان پێكهاته‌یه‌ك والێده‌كه‌ن بوویه‌كی دیار‌و جیاواز‌و ناسراوی هه‌بێت له‌نێو ئهوانیترداو بتوانێت ئاماده‌بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. كه‌سێتی تاكه‌كه‌س له مێژوودا ده‌كه‌وێته پێش كه‌سێتی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌خۆی به كه‌سێتی تاكه‌كه‌سه‌وه هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر تاكه‌كه‌س نه‌بێته كه‌سێكی خاوه‌ن كه‌سێتی ئه‌وا ناشێت كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی پێكبێت.
ئه‌وه ئاشكرایه هه‌ر ره‌گه‌زو پێكهاته‌یه‌كی ئیتنیكی یان كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمهڵایهتیبوونیدا به‌جۆرێك بنیادی كه‌سێتی تاكه‌كانی دهنێتو كۆی ئه‌و بنیاده‌ش وه‌كو كه‌سێتیه‌كی فراوانتر‌و گشتگرتر ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی یان ره‌گه‌زیه، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌و قۆناغه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوونی نه‌بووه به‌و مانایه‌ی كه دواتر وه‌كو به‌رهه‌می مۆدێرنێته ده‌ركه‌وتووه. ئێمه نازانین كه‌سێتی كوردی له‌سه‌ره‌تادا چۆن بووه به‌ڵام گومانمان له‌وه نییه له رابردوویه‌كی دووردا له ئه‌نجامی داگیركردن‌و سه‌ركوتكردن‌و تێكشكاندنی ئایین‌و كه‌لتوورو كهلهپوورو زمان‌و داب‌و نه‌ریتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ئه‌م كه‌سێتیه تێكشكێنراوه‌و بوویه‌كی لاوازی نائاماده‌و په‌راوێزی لێده‌رچووه كه هه‌میشه‌و تاكو ئێستاش له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێتی ئه‌وانی داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌یدا له بارێكی لاوازدایه‌و هه‌میشه هه‌ست به بچووكی خۆی دهكاتو ئه‌وانی تریش له ئاستێكی به‌رزتردا ده‌بینێت. ئه‌م كه‌سێتیه به درێژایی مێژوو هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ رێنهكهوتووه كه ئه‌و كه‌سێته تێكشكاوه‌ی خۆی بینابكاتهوهو ئاماده‌بوونی خۆی له‌نێو گهلو پێكهاته‌كانی تردا بسه‌لمێنێت. دیاره خۆسهلماندیش به‌بێ بنه‌ماو ئاماده‌بوون له زۆر بواری جۆراوجۆردا به‌دینایه‌ت كه سه‌ره‌كی ترینی ئه‌و بنه‌مایانه‌ش گواستنه‌وه‌ی ئه‌م كهسێتهیهیه له‌باری به‌ركار بوونیه‌وه بۆ باری به بكهربوون واته له بارێكه‌وه كه كاری له‌سه‌ر دهكرێتو مامه‌ڵه‌ی پێوه دهكرێتو له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی بڕیاری بۆ ده‌درێت بۆ بارێك كه خۆی كاربكات‌و له‌سه‌ر جوگرافیای خۆی خاوه‌نی هه‌موو بڕیارێكی په‌یوه‌ست به‌خۆی بێت‌و خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات.
خه‌می ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سێتیه له جوڵه‌یه‌كی زۆر خاودایهو، به‌جۆرێك كۆنه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وانی داگیركهرو تێكشكێنه‌ری كهسێتیهكهیهوه داگیركراوه به‌ئاسانی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆی‌و له پله‌ی یه‌كه‌مدا وای لێبێت به كوردی بیربكاته‌وه‌و هه‌ست بكات‌و بڕوانێت‌و جیاواز له‌وانی داگیركهرو تێكشكێنه‌ری كه‌سێتیه‌كه‌ی هه‌نگاو بنێت‌و هه‌وڵبدات تایبه‌تمه‌نییه‌كانی خۆی له هه‌موو ئاسته‌كاندا جیابكاته‌وه‌و بگاته ئاستێك له هه‌ژموونی ترس له‌وانی داگیركه‌ر رزگاری ببێت‌و بتوانێت بڵێت ئه‌مه منم هاوشانی ئێوهمو له‌سه‌ر قاچی خۆم راوهستاومو منیش وه‌كو هه‌موو ئه‌وانیتر ده‌بێ خاوه‌نی تێكڕای مافه سرووشتیه‌كانی خۆم بم‌و ده‌بێ خۆم بكه‌ری سهرجوگرافیای خۆم بم. ئه‌مه‌ش مانای گه‌یشتنی كه‌سێتی كوردییه له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س‌و له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وایه‌تیش به‌و ئاسته‌ی كه بوونی خۆی دهسهلمێنێتو ئاماده‌ده‌بێت بۆ به جێگه‌یاندنی پرۆژه‌ی رێنیسانسی نه‌ته‌وه‌یی كوردی كه ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌نیا كاتێك به‌دی دێت كه كه‌سێتی كوردی له باری تێكشكاندن ده‌رباز ببێت‌و بتوانێت له‌سه‌ر جوگرافیای خۆی ببێته بكه‌ری رووداو درووستكه‌ر، مه‌به‌ست له‌مه‌ش خۆسه‌لماندن‌و خۆبیناكردنهوهو دهسهڵاتكردنه به‌سه‌ر هه‌موو جوگرافیای مادی‌و مه‌عنه‌وی نه‌ته‌وه‌داو بیناكردنی كه‌سێتیه‌كی كه‌لتووری‌و سیاسی‌و ئیداری‌و ئابووری له‌سه‌رپێی خۆڕاوهستاوهو له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه به‌رهه‌مهێنانی شارستانی‌و به‌شداریكردنه له بیناكردنی شارستانێتی مرۆڤایه‌تیدا به‌و مانایه‌ی كه كورد كاتێك ده‌بێته كه‌سێتیه‌كی خاوه‌ن شووناس كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و له‌سه‌رئاستی مرۆڤایه‌تیش بوونی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه بسه‌لمێنێت.