- گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی عێڕاق كه ده‌وڵه‌تی یاسایه (زیاتر له 100 كورسی)، دابه‌شبووه بۆ لیسته‌كانی: النصر، الفتح، الارادە، الكفاوات، هه‌رلایه‌كیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆرینه به ده‌ست بهێننه‌وه و ببنه ده‌مڕاستی شیعه، جگه له دوانی كۆتایی.
- عه‌مار حه‌كیم ئینشیقاقی كرد له حیزبه مێژووییه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كه مه‌جلیسی ئه‌علایه و ده‌نگده‌ران بڕیار ده‌ده‌ن شه‌رعیه‌ت لای ڕه‌وتی حیكمه‌یه یان مه‌جلیس.
- موقته‌دا سه‌دڕ له‌گه‌ڵ شیوعی و مه‌ده‌نییه‌كاندا هاوپه‌یمانێتییه‌كی دروست كردووه "سائرون"، یه‌كه‌م ئه‌زموونی دین و عه‌لمانییه‌ت و ماركسیزمه له كۆمه‌ڵگایه‌كی موحافیزكاردا و چاوه‌ڕێی ئۆكه‌ی یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌م لایه‌نانه‌یه.
- خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له بزنس و كاری پشت په‌رده‌وه ده‌یه‌وێت ببێته ده‌مڕاستی سوننه "تحالف القرار"، له‌گه‌ڵ عه‌لاوی "الوطنیە" شه‌ڕی ده‌نگی سوننهكانیانه. خەمیس خەونی سەرۆکایەتی کۆماریشی هەیەو ئیشی بۆ دەکات.
- عه‌بادی له شاره سوننه‌و كوردییه‌كان لیستی هه‌یه به هیوای به ده‌ستهێنانی هه‌ندێك ده‌نگ و ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ده‌ستهێنانی كورسی وه‌ك ریكۆرد شكاندنێك، هه‌ندێك سوننه‌ی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵدایه "خالد العبیدی و عابرون"
- عه‌شایه‌ر و كۆنه به‌عسییه‌كان لیستێكیان هه‌یه "التچامن" به هیوای ئه‌وه‌ی ببنه هێزێكی په‌رله‌مانی و ڕكابه‌ری هێزه ته‌قلیدییه‌كانی سوننه، ته‌نها لیستیشه كه باوه‌ڕ وایه پشتگیریی وڵاتانی كه‌نداوی هه‌بێت.
- كورد له ناوچه‌ی جێناكۆك گوشاری له‌سه‌ره‌و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه دوور له نفوز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و به‌رێوه ده‌چێت و ره‌نگه 10 كورسی له ده‌ست بدات. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تاقیكردنه‌وه‌ی خواستی ده‌نگده‌رانی كوردیشه پاش ئه‌زموونی ریفراندۆم.
- جگه له گۆڕان، له هه‌رێمی كوردستان هێزی نوێ په‌یدابوون بۆ جێگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی "نه‌وه‌ی نوێ" و "هاوپه‌یمانی"، یه‌كێك له‌وانه‌ش یەکەم بەشدارییەتی.
- هه‌ڵبژاردن دوور له ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی سوپای ئه‌مه‌ریكا به ڕێوه ده‌چێت و سعودییه له دووره‌وه چاودێره و سیستانی _ ش بێلایه‌نی هه‌ڵبژاردووه.
- قه‌ته‌ر و توركیا نوجێفی و خه‌میس خه‌نجه‌ر _ یان پێ خۆشه، سعودیه‌و ئیمارات عه‌للاوی، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا عه‌بادی، ئێرانیش حه‌شدی شه‌عبی به پله‌ی یه‌كه‌م.
- به‌شی زۆری حه‌شدی شه‌عبی كه بوونه‌ته لیستی هه‌ڵبژاردن "الفتح"، ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌هێنن، شه‌رعیه‌تیان كز و لاواز ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش ده‌نگ زۆر بێنن به ئێرانی بوونی عێراق خێراتر ده‌بێت.
- یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه دوور له مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌و كاتیۆشا و بۆمبی چێنراو به‌ڕێوه ده‌چێت و یه‌كه‌م تێستكردنی مه‌زاجی خه‌ڵكه پاش قۆناغی داعش.
- ره‌نگه خۆری زۆربه‌ی هێزه ته‌قلیدییه‌كانی سوننه ئاوا ببێت، و یان ده‌موچاوی نوێ یان دۆستانی شیعه له تكریت و ڕومادێ و موسڵ سه‌ر بكه‌ون.
- هیچ لیستێك چاوه‌ڕێی 55 كورسی زیاتری لێ ناكرێت، هیچ حیزبێكیش ره‌نگه نه‌گاته 25 كورسی، ئه‌مه‌ش هاوپه‌یمانێتی پاش هه‌ڵبژاردن ده‌كاته حه‌تمی و دانوستانی پێكهێنانی حكومه‌ت ئاڵۆزتر ده‌كات.