لەپاش 13 ساڵ رەخنەیەك لە (م عەلی باپیر)

ئیسماعیل حەمە رەحیم

13 ساڵ لەمەوبەر بەرێز باپیر لە بەرنامەی زایەڵەی تەلەفزیۆنی سەحەری ئێراندا كە عەبدوڵاعابدی موقابەلەی كرد، لەسەر بابەتی هاتنی سوپای ئەمریكا بۆ عێراق و ئەگەری پەلاماردانی ئەمریكا بۆ ناوچەی هەورامان، مامۆستا عەلی باپیر پەنجەی شایەتومانی ڕادەواشاند و دەیوت، ئەمریكا ناتوانێت هەڵەی ئیستراتیجی لەو شێوەیە بكات و پەلاماری عێراق بدات، بێژەرەكە لێی پرسی ئەگەر هاتوو ئەو هێزەی ئەمریكا پەلاماری ناوچەی هەورمانی دا جەنابتان وەك هێزێكی ئیسلامی هەڵویستتان چی دەبێت؟، م عەلی باپیر كە ئەوكات هێشتا دوو ساڵ بوو كرابویە ئەمیر سەیرێكی پەنجەكانی خۆیكردوو وتی" ئەگەر بەنینۆكیشبێت دیفاع لەخۆمان دەكەین و بەرگری دەكەین.

بینیمان كاتێك ئەمریكا هەنگاوی هاویشت بۆ روخاندنی رژێمەكەی سەدام یەكەم موشەكی بەرەو هەورامان و بارەگاكانی كۆمەڵ هاویشت، یەكەم قوربانی دەستی ئەمریكا لەعێراق ئەو كەسانەبوون كە لە گەرمیان و ناوچەی ڕاپەرینەوە پەنایان هێنابویە خورمال و هەورامان خۆیان بۆ هەڕەشەی ئەمیرەكەیان ئامادەدەركرد دژی ئەمریكا، بەڵام ئەوەی نەبینرا بەرگری بوو لەلایەن ئەو حزبەوە، ئەوەی نەبینرا بەكارنەهێنانی نینۆك و پەنجەكانی باپیربوو بۆ بەرگری!!

لەزۆر كەسی نزیكی م عەلیم بیستوە كە وتویانە ئەم كەسە سیاسی نییە و بەڵكوو مەلایەكە و هیچی ترو بۆ ئیمامی مزگەوت دەست دەدات، نەك سەرۆكی حزبێك، سیاسی بوون واتە دەرك كردن و دووربینی پێشهاتەكانە، بەپێی وتەی دیكۆمێنتەكان یەكێتی بە ئاشكرا بە بەرێز بەرزنجی رەحمەتی پێشەوای كۆمەڵ و ئەمیری كۆمەڵیشیان راگەیاندبوو كە خۆتان بەدوور بگرن و ناوچەكە بەجێبهێڵن بابەر پروسكی ئاگری ئەمریكا نەكەون، بەڵام بەهۆی ناسیاسی بونی سەركردەكانەوەو سوربونی خۆیان لەسەر ئەو هەڵوێستە ناڕونەیان تەنها لەیەك شەودا 40 پیاوی مەزنیان كردە قوربانی، ئێستاش كە 13 ساڵ بەسەر ئەو وادەیەدا تێدەپەرێت، حزبی كۆمەڵ لە تەرەدودێكی گەورەدایە و نازانێت خۆی بەچلایەكدا بخات ناتوانێت سەربەخۆییی خۆی بپارێزێت و ناتوانێت خۆی لەوتاری بزوتنەوەی گۆڕان و بلۆكی ئێران بەدووربگرێت .. چونكە ئێستالەفەراغی نەوشیروان مستەفادا م عەلی دەتوانێت سەرجەم دەنگە نارازییەكان لەخۆی كۆبكاتەوە و شەقام بەئاراستەی خۆی بجوڵێنێت، بەڵام لەبەرئەوەی بەرژەوەندی هەندێك كەس و سەركردەی ئەو حزبەوە ناتوانن ئەم كارەبكەن و ئەگەریش هەیە ئەو كەسانە نەیانەوێت ئەمیری كۆمەڵ ببێتە ئەو ژمارە گەورەیە لەهەرێمی كوردستان و تەنها لە چوارچێوەی حزبەكەیاندا بمێنێـتەوە.


14/03/2016



وتارەکانی تری نوسەر