ئه‌مرۆ وه‌ک ئه‌ندامێکی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا (SP) بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات به‌شداریم له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژادنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی کانتۆنه‌کان کرد, که له ١٨ ی ئه‌م مانگه به‌رێوه ده‌چێت.
حزبی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا یه‌کێکه له دوو حزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌م وڵاته و فراکسیۆنێکی ٥٧ کورسییان له سه‌رجه‌می ٢٠٠ کورسی په‌رله‌مان هه‌یه، دووان له حه‌وت وه‌زیره‌که‌ی حکومه‌تی سویسرایان پێکهێناوه (ناوخۆ و داد)له‌م حزبه‌ن، که هاوکات یه‌كێیان سه‌رۆکی سویسراشه سه‌ره‌ڕای وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی (خاتوو سیمۆنیتا سوماروگا).
ئه‌م حزبه چه‌په و دۆستی کوردن، گروپی په‌رله‌مانتارانی دۆستی کورد، که چه‌ندان جار له په‌رله‌مانی سویسرا کۆنفرانس و سیمیناریان له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد ساز کردوه، زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی لهمانن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مان باری داراییان باش نییه وه‌ک حزبی راستره‌وه‌کان نین (پارتی گه‌لی سویسرا) ناتوانن کۆمپانیای پڕوپاگه‌نده و هه‌ڵواسینی لافیته و پۆسته‌ر به‌کرێ بگرن که چه‌ندان میلیۆن دۆلاری تێده‌چێت، بۆیه بانگه‌شه‌یان به‌م شێوازه ده‌که‌ن، ئه‌مه له کاتێکدا سه‌رۆکی وڵات ئه‌ندامی ئه‌م حزبه‌یه!! ( له‌م وڵاته حکومه‌ت یارمه‌تی دارایی هیچ حزبێک نادات و حزب مه‌جبوره خۆی خۆی بژیه‌نێت).
هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان به شێوه‌یه‌که، هه‌موو رۆژانی شه‌ممه‌یه‌ک له جێگایه‌ک یان چه‌ند جێگایه‌کی شار کۆده‌بنه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێشتر خۆیان بۆ هاوکاری ناونوس کردوه ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، که بێن و له‌و هۆڵه کۆببنه‌وه، له‌وێ به‌و شێوه‌یه‌ی له وێنه‌که‌دا دیاره، ١٠ تا ١٥ که‌س له هۆڵێکدا، به سیسته‌مێکی کۆمپیوته‌ریی تایبه‌ت، ناو و ئه‌دره‌س و ژماره ته‌له‌فونی خه‌ڵکانی دۆست، ده‌نگده‌ر ، هه‌وادار یان ئه‌ندامانی خۆیانی تێدایه، لیستێکی تێدایه که یه‌ک به‌یه‌ک ته‌له‌فونیان بۆ ده‌کرێت له لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌ڵمه‌ته‌که‌وه، پاش خۆناساندن پێی ده‌گوترێت: بیرت نه‌چێت هه‌ڵبژاردن گرنگه، تا ١٨ مانگ کاتت هه‌یه ده‌توانی له‌م رۆژانه به پۆست ده‌نگ بده‌یت، بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که. پێمان باشه ده‌نگ بده‌یت به پارته‌که‌مان له به‌ر ئه‌م هۆیانه ( بۆ نمونه: باج که‌مده‌کرێته‌وه له‌سه‌رتان، موچه‌یه‌کی دادوهرانهتان ده‌بێت، په‌یوه‌ندییه‌کی باشترمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپادا ده‌بێت بۆ قازانجی سویسرا، به‌سه‌ر جیهاندا دهکرێێینهوه...هتد).
دوای ته‌واوبوونی هه‌ر ته‌له‌فونێک، سیسته‌مه‌که وه‌ک ئاماده‌کراوه، به کلیک تۆماری ده‌که‌ین: ئایا په‌یوه‌ندییه‌که وه‌رگیرا، وڵامی که‌سه‌که چۆن بوو، پێت وایه ده‌بێته ئه‌نداممان؟؟ ئایا گوتی ده‌نگتان پێ ده‌ده‌م؟ ئه‌ی گوتی ده‌نگمداوه یان که‌ی ده‌چم ده‌نگ ده‌ده‌م، هه‌ست ده‌که‌یت حه‌ماسه‌تی بۆمان هه‌بوو؟؟ ئایا گوتی تێلم بۆ مه‌که‌نه‌وه؟؟....هتد). لیسته‌که ئه‌مبارکراوه بۆ داهاتووش به‌کار ده‌هێنرێت.
شایه‌نی باسه کاره‌که‌مان خۆبه‌خشانه بوو، مۆبایل و کۆمپیوته‌ره‌کانیش که به‌کارمان ده‌هێنان هی خۆمان بوو، بێ به‌رامبه‌ر کارمان کرد. ته‌نها چا و قاوه و میوه‌مان له لاوه بۆ دانرا بوو...
که‌ی بێت رۆژێک دابێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانیش چاوترساندن و هه‌ڕه‌شه و شه‌ره په‌رۆ و پاره و ده‌مانچه به‌خشینه‌وه نه‌مێنێت و به‌م شێوه شارستانییه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ته‌له‌فون بکرێت؟؟؟!!