شه‌رمه‌زارم که ده‌بینم ..!
مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا
به‌شێك له کادرانی پارتی ومیدیاکانیان ده‌یانه‌وێت ، وێنه‌ی هه‌موو گه‌لی کورد یه‌کسان بکه‌ن به وێنه‌ی تاکه که‌سێك ، که له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ڕوو به‌ڕووی یـاســـا کراوه‌ته‌وه ، ئه‌ویش ( هۆشیار زیباریه) که وه‌زیری دارایی حکومه‌تی عیراقه ..؟!
له‌کاتی بانگێشتکردنهکهی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌رکه‌وت نه‌یتوانی به‌فاکت وبه‌ڵگه‌ی ڕاست بیسه‌لمێنێ که وه‌زیرێکی ده‌ست پاك بووه ، بۆیه به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌یان لێ سه‌نده‌وه ، ده‌بێ پارتی هه‌وڵبدات که‌سی ده‌ست پاك وشیاوبۆ شوێنی شیاو دابنێ ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌لی عێراق ونه‌ته‌وه‌کانی تر نوێنه‌ری گه‌لی کورد ڕووســـور و سه‌ربه‌رز بێت ، نه‌ك داکۆکی بکه‌ن له کاره‌کته‌رێکی گه‌نده‌ڵ که تۆمه‌تبارکراوه به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی وڵاتێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆی ..؟!
وهتهنگهتاوی پارتی له‌ئاستێکی به‌رز ده‌ریده‌خات که جیاوازی ده‌که‌ن له‌که‌سه‌کان ، ئه‌گه‌ر هۆشیار زێباری خاڵی بارزانی نه‌بوایه هه‌رگیز له‌ئاستی بڵند وبه‌وجۆره داکۆکیان لێ نه‌ده‌کرد و ئاو به‌گه‌رمی بۆی نه‌ده‌چونه بهغــدایــه ،
نمونه : ڕۆژ نوری شاویس ئه‌ویش وه‌کو زیباری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتیه و به‌ڵکو پله‌ی له وه‌زیر به‌رزتریشه و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بوه ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به بڕیارێك ناردیانه‌وه بۆ هه‌ولێر که‌چی ته‌قه له‌دوو به‌رد نه‌هات و نه بارزانی ونهپارتی نه‌هاتنه سه‌رخه‌ت هیچ وه‌فدێکیش نه‌چوه به‌غدایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ..!
ده‌یانه‌وێت بڵێن تۆڵه له‌پارتی ده‌کرێته‌وه حزبه‌کانی کوردستان تاوانباربکه‌ن وده‌ڵێن ئه‌جندای ئێران جێ به‌جێکراوه ، بۆ حزبه کوردستانیه‌کان هه‌قی خۆیانه وناکرێ گله‌یان بێته‌سه‌ر ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵکن پێش ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری حزبه‌کانیان بن وئازادن له‌بڕیارداندا ،ناکرێ تۆ له‌کوردستان هه‌موان بێ به‌ش بکه‌ی له‌پرۆسه‌ی سیاسی ولهبهغداش نوێنه‌ره‌که‌ت له‌هه‌ڵه وکهموکوڕیهکانی بپارێزن به‌ناوی یه‌کڕیزی کورده‌وه ..!
مه‌سه‌له‌ی متمانه لێ سهندنهوهکهش گشتی بوه هه‌ق نیه وههم دروستبکه‌ن ولهملی ئه‌وحزب ولایه‌نانه‌ی هاڵێنی که حزبی مه‌ده‌نین یان بیخه‌نه لایه‌نی قه‌ومی وشۆڤێنیهتی عه‌ره‌بی ..
پێمان خۆشه دان بنێن به شـــکســتی ئه‌و وه‌زیره و بێته ده‌رس بۆداهاتووش ، نه‌ك پینه‌و په‌ڕۆی بۆ بکه‌ن .؟!
ئه‌گه‌ر نا ده‌توانن وه‌زیره‌کانی لیستی یه‌کێتی و گۆڕان وسه‌رۆکی کۆمار وجێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش بانگشتی په‌رله‌مان بکه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه بزانین ئه‌وانیش سامانی گشتی وڵاتیان به‌هه‌ده‌ر داوه یان نــا
ئه‌وکات زۆر شتی شاره‌وه ئاشکرا ده‌بێت بۆ خه‌ڵک به‌ته‌نها باره‌که به‌لای ئێوه له‌نگ نابێ ..؟!
23/09/2016
وتارەکانی تری نوسەر