1
له‌ناویه‌کێتی وله‌میدیادا مه‌لابه‌ختیار له‌هه‌موان زیاتر ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌ی که‌به‌رده‌وامیش چه‌ندباره‌ی ده‌کاته‌وه وهه‌موولایه‌کی پێ کاس وهه‌راسانکردوه کۆمه‌ڵێك ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌یی نه‌گۆڕه..!
له‌وانه ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌کانی ناویه‌کێتی به‌رده‌وام ده‌ڵێ:.( یه‌کێتی به‌قه‌یران هاتووه وده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌مووقه‌یرانه‌کاندا سه‌رکه‌وێت وتێیان په‌ڕێنێت)..!
ئێمه‌ش ده‌زانین یه‌کێتی توانیویه‌تی هه‌موو قه‌یرانه‌کانی پێشووی وه‌ك
(له‌سێداره‌دانی شه‌هید شه‌هاب وهاوڕێکانی وکاره‌ساتی هه‌کاری وشه‌هیدعه‌لی عه‌سکه‌ری وهاوڕێکانی وشه‌هید بوونی ئارام وجیابوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی وشه‌ڕی ناو‌خۆی یه‌کێتی ولایه‌نه‌کان وکاره‌ساتی ئه‌نفال و31ی ئاب وجیابوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.)
به‌قه‌یرانی ئاڵای شۆڕشیشه‌وه که‌جه‌نابی خولقێنه‌ری بوو یه‌کێتی توانی زاڵبیت و به‌سه‌رکه‌وتووی تێ‌یان په‌ڕێنێت ،
به‌ڵام ئه‌و سه‌رکه‌وتن و تێپه‌ڕاندنانه زیاتر بۆ گه‌وره‌یی وحیکمه‌تی مام جه‌لال گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، نه‌ك فه‌زڵ وحیکمه‌تی بێ حیکمه‌تی که‌ئه‌وانه‌ی ئێستا بوونه‌ته قه‌یران بۆ یه‌کێتی ،
دیاره ئێستاش دۆخ وزه‌مه‌ن زۆر گۆڕاوه ..، وه مام جه‌لال ڕۆحی شاد بیت له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دانیه بــبـێـته فریاد ڕه‌سی یه‌کێتی وقه‌یرانه‌کانی ..؟
بۆیه قسه‌یه‌کی له‌جۆره له‌ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا له‌چه‌واشه‌کاری زیاتر ڕاستی تێدا نابینرێت ، ئه‌گه‌ر نا، کاک مه‌لاختیار و هاوڕێکانی له‌سه‌رچی ڕاوه‌ستاون وکێ ده‌ستی گرتوون بۆ ئه‌وکێشه‌وقه‌یرانانه تێناپه‌ڕێنن که ده‌ستی له بینه‌قاقایی یه‌کێتی ناوه ..!!
وه به په‌لامار دانی هاوڕێکانت و به‌لا ڕێدابردنی مێژووی یه‌کێتی جگه له‌خۆت ونه‌یاره‌کانی یه‌کێتی باوه‌ڕبکه که‌س باوه‌ڕتان پێ ناکات ودڵشاد نیه ..؟
وه‌یه‌کێكی تر له‌ده‌سته‌وده‌سته‌واژه‌کانی تری کاک مه‌لا به‌ختیار که‌به‌رده‌وام ئوبده‌یتی ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه ، که‌باس له‌مێژووی خۆی ده‌کات وزۆرجار ده‌ڵێت.... ( نـه‌کـه‌مم کـردوه ونـه‌دره‌نـگ هاتووم و وامکردوه و وابچێ من ده‌ســته واژه‌ی شانزه‌ی ئۆکتۆبه‌رم داهێناوه ..! )
ئێمه ساڵی هیجر وهه‌تاوی وزاینی وکوردی ..هتد.. مان بیستوه به‌لام نه‌بووه مانگی زاینی بکه‌یته هی خۆت ..!
وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و تازه‌بێت خۆی به‌خه‌ڵك بناسێنێت یان پێی وایه خه‌ڵکی زاکیره‌یان لاوازبووه وده‌یه‌وێت جارجاره به‌بیرمان بێنێته‌وه .!!
من نازانم مه‌به‌ستی له‌وه‌دا چیه ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی پێ مه‌غدوروهه‌ق خوراوبێت ئـه‌وا ده‌بوایه خێروسه‌ده‌قه‌ش بکات که‌ئه‌و پۆسته‌حزبیه‌یی ئێستای به‌رکه‌وتووه.!
ئه‌گه‌ر بۆشایی هه‌ڤالانی گۆڕان نه‌بوایه به‌دڵنیایه‌وه ئه‌وجێگایه‌شی نه‌ده‌گرت وهه‌رچه‌نده ئه‌ویش ئیستا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ..!
وه ئه‌گه‌ر خۆشی دانابیت بۆ سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ...؟
ئه‌وا هه‌ڵسوکه‌وت وڕه‌فتاره‌کانی پێمان ده‌ڵێت نه‌ك زۆری ماوه به‌ڵکو زیاتر له‌خه‌یاڵ ده‌چێت ،
ئه‌گه‌ر به‌سه‌ره‌ش بیت له‌دوای ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست وقاچ خه‌ڵکی تری له‌پێشه و شکور خه‌ڵک زۆر پێگه‌یشتوه ، قســــــه‌شــــم له‌ســــه‌ر موعجیزه نیه..!
هه‌ر دوێنێ شه‌و دوا بزماری له‌تابوته‌که‌ی خۆیدا باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد له‌کۆنگره‌ی داهاتوو ته‌قمیمــم ده‌بێ بۆ گه‌نجێك ....که‌خۆت ئیمانت به‌گه‌نج نیه‌و به‌نووسین ده‌ڵێی دژی بنه‌ماڵه‌یی ..!
له‌هه‌موو عه‌جیب تر ئه‌وه‌نده‌ی تۆ باسی دیمۆکراسی و مۆدێڕنه‌و پۆست مۆدێڕنه ده‌که‌ی ، که‌چی ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ی بڕوای پێ نه‌بێت تۆی ، که‌ده‌ڵێ هه‌ڵبژاردنیش بکرێت ئێمه یه‌ك کورسیمان هه‌بێ وسه‌د کورسیمان هه‌بێ یه‌کسانه به‌یه‌ك ...؟!
توو هه‌رچی پیرۆزیه له‌لات ڕووت هه‌یه باسی ئه‌و وشانه بکه‌یته‌وه له‌ناو خه‌ڵک وکۆڕه‌کان ووه‌فدی وڵاتانی سوشیال دیمۆکراته‌کانی دونیادا ..؟