بۆچی حكومەتی هەرێم دوو ملیار دۆلاری بە دانا غاز دۆڕاند؟!

عومەر عینایەت

سەرەتا ئەبێ ئەو راستیە بدركێنین كە دانا غاز بەبێ گرێبەست لە كوردستان كار ئەكات، ئەگەر گرێبەستیشی هەبێت تا ئێستا لە سایتی وەزارەتتی سامانە سروشتیەكان و ئەو بەڵگانەی بۆ ئێمەی ناردوە نەماندیوە، بەڵام جۆرێك لە رێكەوتن لە نێوان سەرۆك وەزیران یان وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و دانا گاز هەیە كە پێی دەوترێ (مژكرە تفاهم) یان Agreement Memorandum of
بە پێی رێكەوتنەكە دانا گاز مافی ئەوەی هەیە كە پەرە بە كێڵگەكانی وەبەرهێنانی نەوت و گاز پیشەسازیەكانی پەترۆكیمیایی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر و چەمچەماڵ بدات، پاش چوار ساڵ لەم رێكەوتنە وەزیری سامانە سروشتیەكان رێگەی بەم فراوانكردنەی چالاكیەكانی داناگاز نەدا، دانا گازیش داوای قازانجی چاوەڕوانكراوی (الربح المتوقع)Expected Profit ئەو فراوانكردنەی كرد ئەم قازانجە بە پێی پلانەكەی داناغاز 2,1 ملیار دیناری كردوە، لە دامەزراوەی دادوەری لەندن سكاڵایان تۆمار كردو بردیانەوە و حكومەتی هەرێم دۆڕاندی.

بە پێی ئەزمونی كاركردنم لە حكومەتی هەرێمدا هیچ پڕۆژەیەكی گرنگ و هیچ كۆمپانیایەكی كاریگەر(ناوخۆی یان دەرەكی) لە هەرێمدا نیە كە یەكێك لە دوو حیزبی دەسەڵات پارتی یان یەكیەتی، یان كەسانی دەسڕۆیشتوی ئەم دوو حیزبە خاوەنی نەبن یان لە سایەی ئەواندا نەبێ، بۆیە ناكرێت و نابێ و عقڵ، ( منگق) Logic قەبوڵی ناكات كە داناگاز بێ پشتیوانی ئەم دوو حیزبە یان كەسانی دەسڕۆیشتوی ناو ئەم دوو حیزبە و حكومەتی هەرێم هاتبێتە هەرێم و پڕۆژەیەكی وا گرنگ بگرێتە ئەستۆ تۆ بڵێی ئەوانە پشكیان لەم پڕۆژەیەدا نەبێت؟ّ! ئەو مافەشمان هیە كە  گومان لەوە بكەین كە بە پیلان ئەم پارە زۆرە بە دانا غاز دۆڕابێت، بەلای ئەوانەی لە ژێرەوە لەگەڵ داناغاز شەریكن گرنگ نیە حكومەت زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بدۆڕێنێ گرنگ ئەوەیە بەشێك لەم پارە دۆڕاوە لە پەنا داناغازدا بۆ خۆیان بگەڕێتەوە.


28-2-2016


29/02/2016



وتارەکانی تری نوسەر