باحزب سزاتان بات، چونکە سزای گەل قورسترە

ئاشتی عەبدولآ
 حکومەت لەواقعدا و لەناو خەڵکدا متمانەی لەدەستداوە و بوونی نییە، ئەوەی هەیە دیکۆرێکی حکومڕانی ناشەرعییە، دەستی بەسەر وڵاتدا گرتووە، دەستبەرداری حوکمڕانی شکستخواردوو نابێت.

سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی حکومەت دەست لەکاربکێشنەوە.
چاوەڕێی چی ئەکەن، کەمێک بەهای مرۆڤایەتی بۆخۆتان بهێڵنەوە، بێ گەڕانەوە بۆ حزبەکانتان بڕیاری دەست لەکارکێشانەوە بدەن.
 ئەگەر کەمێک شارەزای حکومڕانی بن تێدەگەن ، کەحکومڕانی حزبیتان هیچ شەرعیەتێکی نەماوە، 
ئەوەی تا ئێستا شەریعیەتی هەبێت بەپێ یاسا و هەموو بەها مۆڕاڵیەکانیتر تەنها پەرلەمانە.

بگەڕێنەوە بۆ حوکمی یاسا و جێی بێڵن بۆ نوێنەرە راستەقینەکانی گەل، با سەرلەنوێی و بەپەلە حکومەتێکی نوێ پێک بهێنن و فریای ئەم بارودۆخە بکەون.

هەگبەی حکومڕانی حزبیتان بەتاڵە، چاکسازیتان پێ ناکرێت، ئێوەیان بەکارهێنا بۆ بیربردنەوەی پرسی سەرۆکایەتی، ئێوەش وڵاتان وێران کرد، شوێن بەرژەوەندی و خواستی ئەشخاس و پۆست کەوتن.

ئێستا کاتیەتی دان بەشکستی خۆتاندا بنێنن و دەست لەکاربکێشنەوە .

سەبری هاووڵاتیەکانتان وەک هەگبەکەی حکومڕانیتان بوونی نەماوە، بۆیە لەسزای حزبەکانتان مەترسن، بەڵکو لەتوڕەیی گەلی برسی بترسن.

08/02/2016



وتارەکانی تری نوسەر