هه‌رچه‌نده به‌رده‌وامیش بته‌وێ خۆت له چوونه‌وه‌سه‌ر
باسوخواسی ناوه‌خۆیی بده‌یته‌وه لا, هه‌ندێكجار لووت و بزووت "كوردواته‌نی"
ناچاری قسه و ده‌ربڕینی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی خۆت ده‌بیته‌وه. باشه بۆچی
ئێمه خۆمان ده‌ده‌ینه لا؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م كورده‌وارییه‌دا رانه‌هاتووین بۆ خۆمان
بیر بكه‌ینه‌وه و بدوێین. ئه‌و پێشه‌كییه بێزاركه‌ره‌م به بۆنه‌ی باسی ریفرانۆمه‌وه
نووسی, كه ناوبه‌ناوێك سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و داده‌مركێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی حزبی, وای
فێركردووین له هه‌موو پرسێكدا یان (له‌گه‌ڵ)ی ته‌واو یان (به‌رهه‌ڵست)ی ته‌واو بین.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته, ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌لأ ریفراندۆمدا بێت "نیشتمانپه‌روه‌ر"
و ئه‌وه‌ی لێی لار بێت "خۆی فرۆشتووه" بێئه‌وه‌ی یه‌كێك روونی بكاته‌وه
ئێمه ریفراندۆممان بۆچییه؟ ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جودایییه له عێراق, هیچی پێ
ناوێ زۆرینه له‌گه‌ڵدایه و به به‌ڵێ ده‌نگی بۆ ده‌دات, ئه‌گه‌ریش بۆ پرسی لابه‌لایه
"وه‌ك وتم" خۆمان له باسی بده‌ینه لا باشتره.
ریفراندۆم كرده‌وه‌یه‌كه له جۆری هه‌ڵبژاردنی
گشتی, ده‌بێ پرۆگرامێكی هه‌بێ و هۆك و بیانوویشی زۆر بۆ بدۆزیته‌وه, كه بۆ باری كوردستانی
باشوور دۆزینه‌وه‌یان سانایه. له بیسته‌یلی سه‌ته‌ی پێشووه‌وه (واته له دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه), تا ئه‌م ساته‌ی ئێسته, ناوچه‌ی كورده‌واری به هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی
كورد و ناكوردیه‌وه تاڵاو له گشت رووه‌وه به ده‌ستی به‌غدا ده‌نۆشێ. تا رووخانی
رێژیمی سه‌دام حوسێنیش له 2003دا, بواری دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا روونتر بوو هه‌رچه‌نده
رێژیمێكی دڕنده بوو. دوای سه‌دام بڕیاری به‌غدا لای خۆی نه‌ماوه لای تارانه. به‌شه
سونه‌كه‌ش سه‌ر به توركیا و سعوودیه‌یه. لایه‌نێك نییه, ئێمه له هیچ پرسێكدا دانوستاندنی
له‌گه‌ڵدا بكه‌ینه‌وه. جگه له‌وه, شیعه و سونه‌ی عێراق بوونه‌ته به‌شێك له ململانه‌ی
هه‌رێمی, به‌شه كوردستانه‌كه له‌و ململانه‌یه‌دا لایه‌ن نییه. پێناسه‌ی كوردستان
به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه, پێناسه‌یه‌كه زیاتر به لای داونه‌ریتی
رۆئاواییدا لار بووه‌ته‌وه وه‌ك: دیمۆكراسی و مافی مرۆڤ و ده‌ربڕین و باوه‌ڕ و تد.
بۆیه ریفراندۆم ته‌نیا پرسی تێكدانی نه‌خشه‌ی عێراق نییه وه‌ك له راگه‌یاندندا گوێمان
لێ ده‌بێت, بگره پرسی پێناسه‌یه‌كی سیاسیشه, كه عێراق له ململانه‌ی خوێناویی داهاتووی
نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی سعوودیه و ئێران‌دا, جارێكی تر ره‌نگه بكه‌وێته‌وه ناو باگه‌ڕ
و گه‌رده‌لوول, كوردستانه‌كه‌ی وا نابێت. وێڕای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه, ده‌بێ له پرۆگرامی
ریفراندۆمدا به روونی باس له مافی كه‌مه پێكهاته‌ی وه‌ك ئاشوور و كلدان و توركمان
بێته‌وه كردن. ئه‌وه ته‌نیا بۆ بانگه‌واشه نییه بگره دڵنیایی و راستییه‌كه بۆ
داهاتووی خۆمان گرینگه. بۆ ئه‌وه‌شه دنیای پێشكه‌وتووت لێ نه‌بێت به رێگر. به كورتی,
پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ته كوردییه‌كه ده‌بێ به روونی له‌و پرۆگرامه‌دا كه‌وتبێته روو
ئه‌گه‌رنا هه‌ندێك پێكهاته له‌وانه‌یه ده‌نگی بۆ نه‌ده‌ن.
ئه‌گه ریفراندۆم بۆ راكێشانی هێڵی سنووری كوردستان
و گۆڕینی نه‌خشه بێت ئه‌وا ده‌بێ مسۆگه‌ر بزانین كارێكی ئاسته‌مه. گۆڕینی نه‌خشه
ته‌نیا به رێككه‌وتنی زلهێزانی دنیا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا روو ده‌دات. خۆمان ده‌بینین
چۆن ریفراندۆمه‌كه‌ی نیوه‌دوورگه‌ی قرم و خۆدانه‌پاڵ رووسیا له 16ی ئاداری 2014دا
چ كێشه‌یه‌كی به دوای خۆیدا هێناوه. یان ریفراندۆمی برێكزت ساڵێك پێش ئێسته له
26ی حوزه‌یرانی 2016دا چه‌ند كۆسپ له پێش جێبه‌جێبوونیدایه له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كه‌ی
تر, واته یه‌كه‌تیی ئه‌وروپا حه‌ز ناكات به ئه‌رێنی به‌پیر جودابوونه‌وه‌ی بریتانیاوه
بچێ. بریتانیا خۆیشی به باسی ریفراندۆمی سكۆتڵه‌ندا ناڕه‌حه‌ته. به كورتی ده‌شێ
بڵێین وێڕای ئه‌وه‌ی پێویسته هۆك و بیانووی واته‌نیت زۆر بن, هێزی ده‌ره‌كیشت ده‌بێ
له پشتدا بێت, یان هه‌ر نه‌بێ توركیا و ئێران وه‌ك سووریا و عێراقی ئێسته هێزی ئه‌وه‌یان
نه‌مابێ به ڕووی جودابوونه‌وه‌ی كوردستاندا بێنه‌وه.
خاڵێكی تر, كه هه‌ره‌گرینگه له‌و پرسه‌دا, ده‌بێ
بڕیاری گه‌لی كوردستان له ده‌نگدان به به‌ڵێدا, ده‌سبه‌جێ بكه‌وێته واری كرده‌وه‌یی.
ریفراندۆم تێگه‌یینێكی روونه و هیچ پێكه‌ڵی (ئیلتیباس)ێك هه‌ڵناگرێ, نموونه ئه‌وه‌ی
له ریفراندۆمی قرمدا رووی دا یان ئه‌وه‌ی له ریفراندۆمی برێكزتدا رووده‌دا. له
8ی ئه‌یلوولی 2014دا حكوومه‌تی سكۆتڵه‌ندا ده‌نگی نه‌هێنا و تا روودانی برێكزیت بیانووێكی
نه‌مابوو بۆ باسی جودابوونه‌وه. له بارێكدا هاتوو به هۆی پچڕ پچڕیی ریزی ناوه‌خۆوه,
ریفراندۆمی كوردستان به‌ڵێی كه‌متر هێنا له نا, جارێكی تر ئه‌و مافه‌ی نابێته‌وه
مه‌گه‌ر كاره‌ساتی له گوێن هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و شنگال روو بده‌نه‌وه و ببنه‌وه
به بیانوو. مایه‌ی دابه‌زاندنی هیوایه به‌رپرسی زلی خۆماڵی بڵێ ریفراندۆم بۆ دروستكردنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه. یان بڵێ ناوچه‌ی كێشه‌دار ناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچه‌یله
ناگرێته‌وه, ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه حه‌نان فه‌تلاوی هاوار ده‌كات: كورد بۆ له كۆڵ
نابنه‌وه؟ سه‌دام حوسێنیش له 11ی ئاداری 1974دا سنووری بۆ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كێشابوو.
ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی, دوا چاره‌سه‌ر و ته‌نیا
چاره‌سه‌ره نه‌ك ته‌نیا بۆ كورد بگره بۆ ئه‌وانه‌ی تریش, كه له‌و خاكه‌دا هاوبه‌شن.
عێراق له ماوه‌ی نه‌وه‌ت ساڵ زیاتردا هیچی نه‌هێشته‌وه به كریستیانی نه‌كات له
كوشتاری سێمێله‌وه 1933 تا ده‌گات به‌وه‌ی له سایه‌ی داعشدا له 2014ه‌وه له نه‌ینه‌وا
پێیان ده‌كه‌ن. توركمانیش هه‌روه‌ها. كاره‌ساتی فه‌یلی و ئێزیدی و شه‌به‌ك له چوارچێوه‌ی
كاره‌ساتی كوردیدا ناو ده‌به‌ین هه‌رچه‌نده ناونیشانی سه‌ربه‌خۆشیان هه‌یه. مێژووی
ئه‌و نه‌وه‌ت و ئه‌وه‌نده ساڵه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌موو بیانووێكی هه‌بێت
بۆ باسی سه‌ربه‌خۆیی و بوون به ده‌وڵه‌ت, بێگومان ئه‌و بیانووانه‌ش نه‌بوونایه ئه‌و
مافه بۆ كوردستان هه‌ر ره‌وا بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌و كرێتییه‌ی له رابردوودا رووی داوه,
داهاتووش هه‌ڵگری نیشانه‌ی به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵنه‌كردنه. به كورتی بوارێك نه‌ماوه‌ته‌وه
بیانوو بێ بۆ عێراقی یه‌كگرتوو به كوردستانه‌وه, به‌ڵام لایه‌نی به‌ڵێ له پرسی ریفراندۆمدا
وتاره راگه‌یاندنییه‌كه‌ی خۆی كه‌متر بۆ ناوه‌خۆی عێراق و رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رای
گشتیی دنیا خستووه‌ته گه‌ڕ, كێشه‌ی ئه‌و: دێگه‌ڵه‌یه به‌ودیودا. دێگه‌ڵه‌ش به‌ودیودا,
باری به‌رهه‌ڵستییه‌كی وا نه‌رێنییانه‌ی گرتووه به‌زه‌ییت پێیدا بێته‌وه.
راستیت ده‌وێ (دێگه‌ڵه به‌ودیودا) بارێكی سیاسییانه‌ی
ناپه‌ڕژای هه‌یه و رۆژبه‌ڕۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ. ئه‌مه‌یه ئیتر رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست,
به نه‌مانی سه‌ركرده‌ی مێژوویی (جۆری مامجه‌لال و نه‌وشێروان مسته‌فا), لایه‌نگره‌یلیان
دووچاری په‌ڕه‌وازه‌یی و سه‌رلێشێوان ده‌بنه‌وه و رێگه‌ی راستی خۆیان له به‌رهه‌ڵستی
و وشه‌ی نا به ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بیننه‌وه, كه هه‌ندێك جار پێچه‌وانه‌كه‌ی باشتره
بۆیان وه‌ك له پرسی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی تاوتوێی ده‌كه‌ین. ده‌سه‌ڵاتیش, مه‌به‌ستم دێگه‌ڵه‌یه
به‌مدیودا, ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ته‌سكی خۆی له‌و نایه‌ی ئه‌واندا ده‌ست كه‌وتبێ.
بهاتایه و دێگه‌ڵه به‌ودیودا له جیاتی ئه‌و نا به‌رده‌وام بێ لێكدانه‌وه‌یه‌ی خۆی
له هه‌موو پرسێكدا, جارێك (با و ئا)ی بوتایه, نیشانه‌ی زیاتری له‌م دیوه‌دا پێكابوو.