د.یوسف ڕۆیشتن بۆ کوێ؟؟

ئامانج هەرتەلی

ڕۆیشتنی تۆ دەبێ دوای ئەوانەبێ ، کە بونەتە دایناسۆری زەمانە کە بەهیچ تێرنابن ، کەکورسیان کردوە بەموڵکی حەزە شێتەکانیان ، ئەوانەی دژی تۆن ، دژی ئازادی و یەکسانین ، دژی جوانی و شەبەنگی خۆش گوزەرانین ، ئەمانەی بەتۆ چاویان هەڵنایە ، مەسەلە تۆنی مەسەلە ڕاکێشانی بەڕەی ژێر پێی حوکمی بنەمالەیە ،

ئەوان خەون بەپشتاو پشتی دەسەڵاتەوە دەبین ، حەزیان لەوەیە خۆیان بەبتی ڕۆژگار نمایش بکەن و خەڵک لە بری خودا ، کرنۆش بۆ ئەوان بەرێ ، شاگەشکەن بەوەی خەڵک هەموو لەسەرچۆک ببینن ، لە ڕوت و برسیەیدا ، بۆ نانێک هاواری ئەوان بکات ، ئەوانەی ڕوویان لە تاریکیە چرای دەستی ڕوناکی تۆیان بۆ ئەم گەلە ناوێ ، جا هەرکەس و لایەنێک بێت ،

بۆیە تۆ ئەمڕۆ تەنیا نوێنەری بزوتنەوەیەک و سەروکی پەرلەمان نیت ، بەڵکو تۆ ڕێبەری ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و چەسپاندی یاسای ، تۆ دەبێ ببیتە دای نەمۆی گەلێک و پێشەنگی هیوای لە دایک بوونی ڕۆژێکی نوێ ، دەبێ هزرت پڕکەی لە ڕوناکی تا ئەم گەلە لە تاریکی دەرکەیت ، دەبێ چقڵبی بۆ چاوی ئەوانەی دەیانەوێ بەڕۆیشتنی تۆ کوردستان ناشیرنتر بکەن و بی ئاخنە قوژبنی بێ کەسی ،

تۆ دەبێ ئومێدی ئەوگەلەبی لای دۆستانی کورد ، خەریکە لە بەر سیاسیە سلسارەکانی کورد ،  پشت لە گەلێکی چەوساوەدەکەن ، دوژمانانی کوردیش بەهاوکاری نۆکەرانیان قۆڵیان بۆ لەناو بردنی گەلی کورد هەڵکردوە ،

بۆیە بیرت بێ تۆ گۆچەنی دەستی لایەنەکانی ئەم هەرێمەنیت ، یان بەردی سێ ڕسکێنەی دەستی ئەم سیاسیانە نیت تا لەبەر بەرژەوەندی ئەوان کاربکەیت، دەست هەڵگری ، ئەوان هەمیشە کەسێک دژی بەرژەوەندیەکانیان بووبێ ، یان قسەیەکی دژی ئەوان کردبێ دەرکراوەو سزادراون ، ،هەر ئەم کارەش بوو دۆخی کوردی لەم هەرێمە گەیاند بەم ڕۆژە ڕەشە ،

ئەوانەی داوای ڕۆیشتنی تۆدەکەن ، ئەوانە دژی گەل و دژی ئازادی و دژی مافی مرۆڤ و هەموو جوانیەکانن لەم هەرێمە ، ئەگەر دژی گەل وجوانەکانیان نین ، دۆستی پارەو پۆست نین باڕۆژێک بەدەنگێکی بەرز بڵێن بڕۆن لەسەر کورسی ئەم هەرێمە چەندساڵێکە بەنایاسایی خۆتان کردوەبەسەرۆک ،  نەخەڵک و نەدوونیا متمانەیان پێتان نیە ، باڵێن بڕۆن لە کورسی حوکم ڕانی چی داهاتی ئەم هەرێمەیە هەمووتان دزی ، کرتانە دیاری ئالی عوسمانی ،

بۆیە تا ئەوێڕۆژێ ئەوان لە کورسی دەسەڵات پێشخۆیان دەدەی و دیمووکراسی و مافی مرۆڤ و یەکسانی دەچەسپێنی و خەڵکی کوردو دۆستانی دڵنیا دەکەیتەوە لە گەیشتنی کورد بەئاواتەکانی و دەبیتەڕێگای ڕۆشن کردنەوەی  سەرکەوتن ڕۆیشتن نیە ، با ئەوانەش فێربن هەرچی دژی بەرژەوەندی ئەوان و لە خزمەت میللەت بو بەئاسانی ناڕوات ، لە هەموو هەورێکیش داناکات بۆ ئەوان

02/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر