aso
تیرۆر چی دەگۆڕێت؟
ئامانج هەرتەلی

ئەوانەی پێیان وایە ، دەتوانن بە تیرۆر و کاری تیرۆری دوونیایەک بۆ خۆیان درووست بکەن ، هەرچی شتی بڤە هەیە بیکەن و ئەوەی ئارەزووی دڵیان هەیە دابینی بکەن ، بەدڵی خۆیان ژیان بگۆڕن ، زۆرمان بینی لە سەر لاپەڕەکانی مێژوو ، هەرچیان ویستوە کردوویانە ، چی ئەدەواتی ستەم کاری هەبووە لەژێر دەستیان بوە ، بەڵام تاسەر نەبوە ، دواجار لە ئەوپەڕی لووتکەی ستەمکاریدا دەسەڵاتیان شۆڕبۆتەوە ، کاتێک خۆیان بینیوەتەوە ، لەژێر قاچی کوڕە هەژارێکی ستەم لێکراودا لە نالیندان ،

تیرۆر کردنی هەرکەس و هەرتوێژێک لە کۆمەڵگادا بیکات ، هەرتیرۆرە ، بەڵام تیرۆری قەڵەم ترسە لە ڕووناکردنەوەو هەڵدانەوەی لاپەڕە ڕەشەکان تیرۆرستان ، ترسە لەوەی ستەمی ستەم کاریان و تەمەنی ڕۆژەکانیان بەرەو کەمی بڕوا ، بەهۆی نوری قەڵەمی پیاوە ئازاکانی ڕۆژگار ، لەسەر لاپەڕەی ڕۆژنامەکانیان خۆین کە دەیان خەنەڕوو ، هەربۆیە کاری تیرۆر دەبێتە ئامانجی سەرەکی

دوای تیرۆری جەسەدی ، بۆ هەڵگرتنی شوێن پێی تیرۆر ، دەست دەکرێ بە درووست کردنی سیناریۆی جیاجیا و لەژێر پەردەی جۆراو جۆر ، لە دواجاردا وا تاوان باردەکرێت ، بوختانی وای دەخرێتە دوا ، مرۆڤ شەرم لە بونی خۆی دەکات ، بینیمان لە تیرۆر کردنی (سۆران و سەردەشت و کاوەو عبدالستار ) تا دواجاریش تیرۆری (وەدات دهۆکی ڕۆژنامەنوس)

ئەوەی پێی وایە دەتوانێ لە هەموو هەورێ بەدڵی ئاودادەکات ، ڕەنگە وانەبێت ، ڕەنگە یەکێک لەم هەورانە هێندە ئاوی کۆکراوەی هەڵگرتبێ لەگەڵ داکردنی ، بێتە تۆفان و هەرچی هەیە ڕایماڵێ تا دەگات بە خنکاندنی لوتکەی کێوەکان ، چ جای بگات بەوەی کە کەسانێک کۆشکیان لە تەونی جاڵجاڵۆکەیەو دەست بۆ کۆشکی کەسانێک دەبات کە دیوارەکانی زۆر بەهێزترن ، بۆیە داکردنی هەموو هەورێک  جیایە هەیە دڵۆپی لێ نایەتە خوار ، هەشیانە بەدڵی ئەوە ، هەشە بۆرانە ، مەرج نیە تیرۆری ڕۆژنامەنوسان هەمووجارێ وابەسوکی تێپەڕێ و بەسینارۆیەک تەواوبی

بیرکردنەوە لە سیناریۆ و داتاشینی تاوانێک بۆ شەهیدانی دەستی تیرۆر هێندە ئاسانبێت ، بێ دۆزینەوەی بکەری سەرەکی و تاوانباری ڕاستەقینە داخی دڵی کەس ساڕێژناکات ، شەرمەزاری گەورەش بۆ دەستەڵاتداری ناوچەکە جێدڵێ ، دڵنیاش ناداتە کەس و کەس باوڕیشی پێناکات

ڕەنگە تیرۆر کردنی کەسێک و داپۆشینی تاوانەکەش لە ژێرپەردەی تاوانێکێ درۆینەدا ، کەکەس باوڕی پێناکات ، ڕەنگە تا ماوەیەک بێ دەنگی درووست بکات ، خەڵک ترسێکی لادرووستت ببێ ، بەڵام سەرەنجام هەموو ترسێک لە ناخدا گەورەدەبێ دەبێت بەهێزێک کەڕەنگە زۆر نەڕوات لە شووێنێکدا بتەقێتەوە بەرەنجامەی لەناوبردنی ئەوکەسانەبێ کە ترسیان درووست کردوە ، دوای تیرۆری ڕئووف ئاکرەی چەندان کەسیتری لە سنوری دهۆک ڕەنگە بێدەنگی درووست کردبێ و دواجاریش ڕەنگەکانی تری کاڵکردبێتەوە ، بەڵام وەداد دێت و دڕ بەترس و تاریکی دەدات و لەسەردەمێکی تازە دەبێتەمۆم ، ڕۆیشتن و شەهید بونی وەدایش دەیان خەڵکی بووێرتر درووست دەکات ، ئەم جارەیان دڕبەستەم دەدەن ،

لێرەوە ژیان واناڕوات ، هەموو خەڵک لەگۆشەیەکی تاریکی و پڕ لە زەیقەتیدابێت، دەستەڵاتێکی کەمینەش لە خۆشیدا ، لەمەولا هەمووخەڵک دەبێ بەوەداد و هەموو وەدادەکانیش لە ناونابرێن ، ئەوانەی دەیانەوێت دونیا بەدڵی خۆیان بگۆڕ ، ئەوا محاڵە ، ئەوەی بەتیرۆر هەموو خەڵک ملکەچ بکات ئەستەمە ، ڕۆژگار ناگۆڕدرێت ، ئەوەی دەبێت بگۆڕدرێت هزری تاریکە ، ڕۆژ هەر لەڕۆژ هەڵاتەوە هەڵدێت و لە ڕۆژ ئاوا ئاوادەبێت ئەوایاسای سرووشتە ،
:01:30:16.08.2016
زیاتر ...