aso
خۆرئاوا لە نێوان دوێنێ و ئەمرۆ
ئامانج هەرتەلی

کورد لە خۆرئاوای کوردستان ، بەهۆی قارەمانێتی خۆیان و گیانبازی و خۆراگریان ، توانیان چۆک بەم رێکخراوە ترسێنەرە دابدات ، کە بە پلانێکی نێودەوڵەتی دروست کراوە ، بۆمانەوەی دەستی خۆیان لە دونیای نەوتی خۆرهەڵات ، شەری سوریا دەرگای بۆ گەلی کورد لەم بەشە کردەوە تابگەن  بە مافەکانیان ، بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنی کورد لەم بەشە ، بەشێک لەوڵاتان دژایەتی خۆیان بۆ ئەم بەشە راگەیاند  ، لە ناویشیاندا تورکیا .

جگە لە تورکیاش بەشێک لەم هێزانەش کەوتنە دژایەتی خۆرئاوا ، کە بەرژەوەندیەکانیان لە گەڵ سەرکەوتنی شەرڤانان و کوردی خۆرئاوا یەکی نەدەگرتەوە ، ئەم دژایەتیەش کوردیشی بێ بەش نەکرد ، ئەم هێزەی کە لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندیەکانی یەک دەگرتەوە ، وەک تورکیا کەوتە دژایەتی کوردستانی خۆر ئاوا، هەر لەداخستنی سنور و رێگری کردن لە گەیاندنی کۆمەک ، بۆ ئەم بەشە و هەڵکەندنی خەندەق لە نێوان ئەم دوبەشەی کوردستان لێکەوتەوە ،                                                                                                     سەرای ئەمانەش هێزێک دروست کرا ، بۆ ئەوەی وەک باشور دووهێزێکی چەکدار لەخۆر ئاواش دروست بکرێت ، بەڵام هەر زوو لەلایەن هێزەکانی PYD ئەم هێزە رەتکرایەوە ، بۆ ئەوەی خۆرئاواش بگلێنە شەرێکی گەورەی ناوخۆ وەک باشور 

بەڵام قارەمانی  شەرڤانەکان لەکۆبانێ توانیان سەرەرای بێدەنگی دونیا، بێدەنگی پێبشکێن و بیخەنە سەر رێچکەی خۆیان و دونیا ناچار بەخۆیان بکەن ، تیایدا شەرڤانان توانیان لەماوەی چەند ساڵیکدا گورزی گەورە لەداعش بدەن  وخاکێکی زۆری کوردستان ئازاد بکات ، بەمەش هەموو ئەوانەی قەڵس کرد ،

دوای ئەوەی بەبەرچاوی دونیا تورکیا فرۆکەی روسی خستە خوارەوە ، گرژی کەوتە نێوانیان ، بەڵام دوای سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی پەیەدە ، تورکیایان ناچار بە چۆک دادان کرد و روسیای کێشکردە مەیدانی خۆی ، 

بەڵام  ئەمە هەمووی نەبوو ، بەڵکو دوای ماوەیەک و لەبەرواری ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ تورکیا سنوری سوریا دەبەزێنێت بەبەرچاوی هەمودونیا، ئەم جارە ساحەی کوردی لە دونیای دژە داعش چۆن دەبێ ؟ ئایا تورکیای دۆستی داعش وPYD ی دژە داعش، کامیان هەڵدەبژێرن ، پێدەچی وڵاتانی بەرژەوەندی خواز،تورکیا بەکورد نەگۆرنەوە ، چونکە هەمیشە کارتی کورد کارتێکی بەهێز بوە بەدەست وڵاتانی جیهان ، دوای ماوەیەک پشگیری دوای بەبەهایەکی گەورە دەی فرۆشنەوە .

بەڵام وەک هەموو جارەکانی پێشوو پێناچی ئەم جارە کورد قوربانیەکی هێندەچەور بێت ، لەماوەی پێشوو قارەمانێتی شەرڤانانمان بینیوە لە خۆر ئاوا ، هەم پاراستنی خۆرئاوا و لەهەمانکاتیشدا پاراستنی خەڵکی شەنگالی کوردی رەسەن کە دوای هێزە هەڵاتوەکان ، ئەوان سەرەرای پارێزگاری خۆرئاوا ، کەوتنە پاراستنی خەڵکی شەنگال ، 

هەموو ئەمانەی رابردوو ئەوەمان پێدەڵێ ، تورکیا لەبری سەرکەوتن شکستی گەورە دەدات لە هێزەکانی خۆی ، سوریا چۆن بۆ داعش بو بە گۆرستان بەدەستی شەرڤانان سوریاش دەبێتە جەهەنەمێکی گەورە بۆ تورکیا، ئەوکات دەردەکەوێت ، ئایا PYD ئەوهێزە دەبێت کە پێشتر چاوی لەسەر بوو ؟ یان دەبێتە ئەوهێزەی کە تورکیا وەک تیرۆرست ناویدەبات لەلای وڵاتانی خۆر ئاوا ، 

ئەمرۆ سەرکەوتنی کورد لەحەسەکە دوژمنانی کوردی یەکخست ، بەکورد و تورک و عەرەب و فارس ، راکێشانی وڵاتانی روسیاو ئەمریکاش بۆلای خۆی ، کەدژایەتی PYD بکەن ، تورکیا داخڵی جەرابلوس بێت ، ئیتر رۆژانی دادێت جوابی ئەوەدەبینین ، ئایا کورد قوربانیە ؟  یان ئەو رۆژە گوزەشت ، بەڵام پێدەچێت سەرکەوتنەکانی PYD لە بەرامبەر تورکیا ، وڵاتانی جیهان توشی شەرمەزاری گەورە بکات لە بەرامبەر گەلەکانیان، چونکە  شەرڤانان پارێزەر و سەرچاوەی ئاشتی گەورە بوون، ئایا جارێکیتر شەقامەکان دەبنەوە ناوەندی داکۆکی لە خۆرئاوا ، یان سەرکوت دەکرێن بۆ تورکیای تیرۆست .
:02:51:25.08.2016
زیاتر ...