aso
ئازادی تەنیا ووشەیە
ئامانج هەرتەلی


خۆسەپاندن و کپ کردنی ئازادی لەم هەرێمە ، جگەلە ووشە هیچتر نیە ، ئازادی بۆتە ووشە ، ئازادی بەهاو جوانیەکانی لە دەسداوە ، بەهۆ خەڵکی مافیا ئاسا ، هەموو ڕۆژێ دەیانجار دەیڵێنەوە ، بەناوی ئازادیەوە ئازادی ئەتک دەکەن ، هیواکان دەکوژرێن ، ئومێد گەشبینی زیدەبەچاڵ دەکرێ .

ئەوە ئازادیە لەپایتەختی قەمەوە ، گەنجێک بەناوی هێمن بنەسڵاوەی لەشەوی ۲٦ لەسەر ۲۷ی ئەیلولی ۲۰۱٦ لەگەڵ کوڕەکەی دەفڕێنرێت و لەودیوو پردێ فڕێ دەدرێت ، پارەی گیپرفانیشی دەبەن و سەروو برۆی دەتاشن ،

ئەمە ئەتکردنی کاکە هێمن نیە ، ئەوە ئەتکردنی ئەو پایتەختەیە کەتیایدا بەناوی ئازادیەوە هەمووڕۆژێ بانگەشەی ئازادی دەکرێ ، بەناوی خەڵک و ئازادی شەڕی داعش دەکرێت ، لەکاتێکدا ئەم پایتەختە بۆتە پایتەختی قەمە ، ئەگەر پێشمەرگە پارێزەرە و شەڕی داعش دەکات ، چی دەڵێت بە خەڵک و پێشمەرگە و جیهان ، کەهەمووڕۆژێ گوێی خەڵک چوو ، مێشکی خەڵک ئاوسا لەبەر قسەی پیاوێک کە حوکمی ئەوشوێنە دەکات ، کەگوایە پێشمەرگەیە ، ڕێگە بەکەس نادات سووکایەتی بەپێشمەرگە بکرێت ، ئەگەر ڕاست دەکات فەرموو ئەوەکاک هێمن بەدەستی هێزەکەی ئەو سزادراو بەدەستی هێزەکەی ئەو شاربەدەر کراو هەڕەشەی گواستنەوەی ماڵی دەکرێ ، وەرەجواب و بکەرانی بگەیەنە بەسزا ، بەڵام ئەوەناکرێ ،

ئەوە ئەو ئازادیەیە کەئێوە دەوڵەتی کوردی لەسەری بنیات دەنێن ، ئەوە ئەوئازادیەیە کە گەفی پێدەکەن بەناوی پێشمەرگە هەمووڕۆژێ لەبەردەم وەفدەکان خۆی پێبادەدەن ، بۆیە ئەو ئازادیەی دەسەڵاتی کوردی بانگەشەی بۆدەکات ، دۆستانی کورد نیگاران دەکات ،

وادەکات دۆستان پشت لەگەلی کوردبکەن ، دواجار نیەتی ئاشبەتاڵ سەربگرێت و خۆیان ڕابکەن و وڵات ڕادەستی عەرەب بکەنەوە ، خۆشیان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەربچن ، هەوڵدەن فەشەل بەقەزیەی کوردبێنن لەکاتێکدا بەهەزاران کورد ، گیانی بۆ ئازادی بەخت کرد ، ئەمڕۆش ئازدی ئەوان خوێنیان ڕشت بۆی کۆمەڵێک مافیا کردوویانەتە گیرفان و قاچی کورسی ،

لەکتایشدا بڵێن دۆستان خیانەتیان لێکردین و پشتیان تێکردین و تۆمەتباریان بکەن ، بەڵام ناڵێن ئەوە ئێمەین دۆستان نیگەران دەکەین و دووژمنانیش هاندەدەین بۆ ئەوەی لەناومان بەرن ، وەک گورگ بکەونە جەستەمان ،

ئەوە ئێوەن وادەکەن دۆستان ڕوویان وەرگێڕن ، ئێوەن نانی مامۆستا و فەرمانبەرا دەبڕن ، ئەوە ئێوەن هەمووشتێکتان کردۆتە قاچی کورسی و پارەی گیرفانتان ، ئەوە ئێوەن هەمووشتێکتان بۆخۆتان و نەهامەتیش بۆگەل ، ئێوەن حکومەتان کردۆتە کۆمپانیا ،

لەکاتێکدا ئەو حکومەتە جگەلە لەوەی کۆمپانیایەکی بازرگانی یە ، ئامانجی کۆمپانیاش بەدەرەجەیەک قازانجە ، هەموو ئەوکەسانەش لەم کۆمپانیایە کاردەکەن ، دەبێ لەخزمەت ئامانجەکانی کۆمپانیادابن ، بۆیە حکومەتی هەرێم کۆمپانیایە ، تیایدا دەستی گرتوە بەسەر قوت و ئازادی و ژیانی هاوڵاتیانیدا ،

بۆیە لێردا هیچ بەهاو فۆڕمێک بۆ ئازادی نەماوە ، بەڵکوو تەنیا ووشەیەکە بازرگانی پێوەدەکرێت ، ئەگەر تەنیا بازرگانی نیە ، بۆ ڕێگادەگیرێت لە خەڵک لەسەرهیچ نا لەسەر قوتی خەڵک کەبێتە سەرجادە و داوای مافی خۆی بکات ، لە هەولێر و دهۆک وەک نموونە . داواش لەخەڵک دەکرێت دان بەخۆیدابگرێت .

:04:36:27.09.2016
زیاتر ...