aso
کورد لە تارمایدا ...
ئامانج هەرتەلی

بەرپرسانی ئەم هەرێمە بەردەوام لە شکستی گەورەدا لە ئەژنۆ کەوتون ، جار لەدوای جاریش سلسارانە کەوتونەتە دەهۆڵ کوتانێک کە کەس سەر و دەری لێدەر نەکردوە ، لەگەوجی خۆیانەوە کە بە کۆلێک درۆوە ، هەمیشە شکستەکانیان بیری خەڵک بردۆتەوە ، بەهزری خۆیان خەڵکیان گەوجاندوە و بەمەبڵەغێک  پارەش هەندێک قەڵەم فرۆش  وەک چاوەشی نێو ئاهەنگ حەوت شەو رۆژ لە میدیاکانەوە لەدەهۆڵ کوتیندانە ،

ئێستا هەموو کەس زانی و تێگەیشت لەوسەما و هەڵپەرینەی بەناوی خەبات و کوردایەتی لە چیەوە بوو ؟ ئەوەی ئەوەن بۆ داپۆشینی شکستە قەبەکان و هەوڵە نەزۆکەکانیان بوو ، بۆ تێکدانی ژیان و گوزەرانی تاکی بەشمەینەتە ، سەردەمێک ئەوقەڵەمە بوێرانەی راستیەکانیان چرپاندەگوێ هاولاتیان ، بونە دەستی داگیرکەر بۆ تێکدانی نیشتیمان ، بەشیکیان لەژێر هەرەشەی کوشتندا ئاوارەو دەربەدەر کرد و سەری خۆیان هەڵگرت و بەشەکەی تریشیان لەنیشتیمانی پر ئازاردا لەجەنگدابون ، لەپێناوی سەرفرازی تاکی کورد  بەڵام هەرەشەکان نەیان ترساندن ، بەڵام بەشێکیشیان یان بێدەنگ بون یان سەریان بە قەڵەمەکانیان کز کرد و لەولاوە دەستیان بە کڵاویانەوە گرت

بەڵام تۆمەتەکانی دەسەڵاتی دارزیو هەرێم ، غەرق لە گەندەڵی ، داچۆراو لە بێ یاسای ، داتەکیو لە هەموو بەهایەکی مرۆی ، بانگەوازی خیانەت و خۆفرۆشی و دەستی داگیر کەر بۆتێدانی ئەمنیەتی هەرێم بەردەوام دەخستە پاڵ دەنگی ئازاو بوێر ، بۆ ئەوە بوو میللەت بکەنە بەدووژمنیان و خەڵک راستی و دروستی هەواڵەکەیان بەهەند وەر نەگرێت . بەڵام خۆشبەختانە خەڵک باش لەم هەواڵانە گەیشت ، ئێوەی دەسەڵات داری گەوج ، بەکردار قسەکانی ئەوێرۆژێ نوسەران و خەڵکی ئازاتان سەلماند ئەمرۆ

تارمەیە بەردەوامەکانی حکومەتە شکستخواردوە کە هەرۆژە لە سیناریۆیەک دایان دەتاشێ کۆتایان هاتوە ، شەرەکانی دوێنێ بەردەم میدیای ئازادی بەتاڵ بونەوە ، قسەکانی ئەوان وەراست گەرا لە دزی و جەردەی و تاڵانی هەرێم . جنیوەکانیان بۆ سەر کەسایاتی و پیاوە سیاسی و لایەنەکانی دژ بەسیاسەتی دەوڵەتداریان ، بو بە بڵقی دەم ئاو لەرسوای زیاتر هیچیان بۆ نەماوەتە بەرامبەر بەمیللەت ، بەڵکو نەک هەر خەڵکی هەرێم تەواوی جیهان لەسیاسەتی دۆراوی سیاسیە سلسارەکان تێگەیشتن کە چ بونەورێکی چڵیسن ، تێگەیشتن ئەم هەرێمە جگە لە دونیا جەنگڵ لەهیچ دونیایەکیتر ناچیت ،

دوا مەتەڵی ئەم حکومەتە شکست خواردوەش ، ماوەیەکە سەرو دەر دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام بیت لەسەر درێژەدان بە گەمارۆکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێم تا دەوڵەتی داگیرکاری تورک رازیکات لە خۆی ، ئەویش لەم چەند رۆژەی رابردوو  ، چەندین جار هەڕەشەمان بیست بۆسەر پەکەکە ، تاکە کارتی ئەم جارەی ئەم حکومەتە پیر و نەخۆشە جەنگی دۆراویەتی لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لەشەنگال ، بەلایەوە ئەم هەموو شەهیدەی شەری داعش کەم نەبوو ، کە سەدان ماڵی وێران کرد ، دەیەوێت بۆ ئاسودەی تورک سەدان ماڵیتریش بەدەستی کورد خۆی تێکبدات . هیوام وایە کەس فیشەکێک روەو یەکتر نەتەقێن ،

جگەلەمە لەیاریەکیتر کە حکومەتی داتەپیو هەرێم ، دوای دۆران و شکستی سیاسی لەگەڵ بەغداد و فەشەلی لە فرۆشتنی نەوت ، بێموچەکردنی موچەخۆران و راگرتنی بازار و ژیانی خەڵکی خەڵکی هەرێم ، دوای ئەوەی لەلایەن نوێنەرانی کورد لەبەغدا ، لەکارتێکی جواندا و لە یاسای بوجەدا برگەیەکی باشیان لە مەر ژیانی خەڵک چەسپاند ، دەسبەجێ و بێ لەبەرچاوگرتنی ژیانی خەلک ، کەوتنە دژایەتی رەتکردنەوەی ئەم بوجەیە و لە دوو بەیاننامەی جیادا ئەم یاسایەیان رەتکردوە ،

دوا کۆبونەوەی کوتلەکوردیەکانی بەغداد لەگەڵ حکومەتی کودەتا بەسەردا کراوی هەرێم نەک زیاد بوو بەڵکو کارێکی هەڵە بوو لانیکەم بۆ فرکسێونی گوڕان ..
نوکتەی سەیریش لەو کۆبونەوەیە ئەوە بوو گوایە نوێنەرێکی گۆڕان دەبێتە مونەسیقی نێوان بەغدا و هەولێر ، سەیرەکەش ئەوەیە ئەو برادەرەی گۆران نەک ئەم هەوڵەی رەت نەکردەوە کە جێگای نیگەرانیە ، لە مونەسیقی نێوان بەغداد و هەرێم ، دەبوایە بیوتایە پەرلەمان کارابکەنەوە و یاسا سەروەر بکەن ، باخەلکی هەرێم تۆزێک پشوبدات .
 گۆڕان خوازان و خەڵکی هەرێم شایی ئەوەیان بە نوێنەرەکانیانە سنور بۆ شکستی حکومەتی هەرێم دابنێن نەک شانازی بەوەوە بکەن ببنە نوێنەریان.

ئەم یاریەی پارتی بە ناوی حکومەتەوە دەیکات تاکە ئامانجی ئەوەیە ، رێگری بکات لەو هەوڵانەی لە پەرلەمانی عێراقەوە دەدرێن بۆشی بلوایە ئەوێشی پەکدەخست ،  پارتی دژی یاسایە چونکە لە یاسا سەروەریا باری لار دەبێت ، لێرەوە ئەرکی نوێنەرانی کورد لە بەغداد ئەوەیە سنور بۆ کاری خراپی حکومەتەکەی پارتی دابنێن نەک بچنە لیژنە و لیژنەکاری و پینەوپەڕۆکردن بۆیان ، بە تایبەت کە شەقام چاۆەڕانیەکی زۆری لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری کێشەکان هەیە.
PM:02:51:26/12/2016
زیاتر ...