ئەرکەکان جیاوازن

ئامانج هەرتەلی

ئەرکەکانی لەم دۆخەی هەرێمدا جیاوازن، جیاوازیەکان هێندە گەورەن بە ئەستەم دەتوانرێت جیاوازیەکان کەم بکرێنەوە و هەوڵبدرێت بگەن بەیەک و وابکرێت خەڵکی هەرێم ئاسودەیەک هەڵمژێ، ئەم جیاوازیانە تەریبنین لە سەرخزمەتکردنی خەڵکی کوردستان، بەڵکوو ئەم جیاوازیانە پێچەوانەی یەکترین، هەتا ئەو بەرەیەی ئەرکی ئەوبێت لەسەر گەندەڵی و فەسادی ودزینی قوتی خەڵک بەردەوام بێت و هەنگاوبنێت ، بەرەکەی تر بەپێچەوانەوە لەسەر ئەرکەکەی،  هەنگاوەکانی لەمەسەی چاکسازی و خزمەت کردن پێچەوانەتردەبێت و لەیەکتر دورتردەکەونەوە. 

ئەرکی دەسەڵاتی خۆسەپێنی کوردی هێندەئاسان بوە، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەناوی شتی پیرۆزەوە هەموو بەربەستە ئەخلەقیەکانی شکاندوە، ئەرکیان تێکشاندنی رۆحیەتی تاکی کورد بووە، لەم ئەرکەشیان بەئەنجام گەیشتن و بەشێکی ئارەزوەکانیان لەسەر رۆحیەتی تاکی کوردیش بەکلتور کردوە، هەرئەمەش وایکردوە بێ ترس و سڵەمیەنەوە دەست بۆ هەموشتێک بەرن، بەڵکوو وایان لە زۆرینەی خەڵک کردوە، دەهۆڵ بۆ ئەو درۆزلانەیان بکوتێ و قەناعەت بەو هەموو خراپەکاریانەیان بکات، کەدەیکەن و بەسەر خەڵکیشدا بەدەست کەوت بیفرۆشنەوە، هەرئەمەش وای کردوە دوای دەست بردن بۆ دزی وگەندەڵی و درۆی زل، دەست بۆ شتە هەرپیرۆزەکانی گەلیش ببەن و ئەتکی بکەن، ئەو ئەتکردنە بۆ ئەوەیە باهای پیرۆزی لای خەڵک نەمێنێت، ئەو ئامانجەی خەڵکی کورد داوای دەکات نەیهێڵێت و بەرەبەرە لەناخی تاکی کوردە بیسرێتەوە ، تا لەبۆتەی عەقڵی داگیرکەراندا بیتوێنێتەوە، ئەوە ئامانجی داگیر کەرانی کوردە کە ئامانجی دەوڵەت و سەربەخۆی لەناخی تاکی کوردە نەهێڵن، ئەمرۆ لەرێی بەرپرسانی کورد بەئاسانی بۆیان بەرجەستە دەبێت، ئەوەی داگیرکەران بە شەر بۆیان نەکرا، دەسەڵاتی کوردی بەئاسانی بۆیان دەکات لەپێناوی دێوی حەزەکانیان. 

فاشزمی کوردی لەسەردەمی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات بۆئەوەی خۆی لەمەسەلەی چاکسازی و دادپەروەریەکان بشارێتەوە و مل بۆداوای خەڵکی کوردستان نەدات ناوەندەکانی پرکرد لەوەی دەوڵەتی کوردی نزیکە و ئامادەی راگەیاندنین لە نەورۆزدا. بەڵام دوای چەندین نەورۆز هێشتا هیچ دیارنیە، ئەم قسەیە و دەهۆڵ کوتانە بۆ ئەوەبوو خەڵکی پێبگەوجێنرێت و دەمێکی باش سەمایان لەدوای ئەم بانگەشیە کرد تامیللەت ماندوو بوو، دەوڵەتی کوردی بێ ئەوەی پایەکانی ئامادەکرابیت خەریکی بانگەوازی بوون، هەروەها دوای ئەوەی بانگەوازی سەربەخۆی هیچی بۆسەوزنکردن و هەموو نەورۆزێک بەبێ هیوا خەڵک بۆساڵێکیتر دەگەرانەوە دواوە. ئاخر ئەمەیە شکاندنی بەها پیرۆزەکانی تاکی کورد، ئەمەیە لەبار بردنی ئامانجەکانی میللەت و شکاندنی شکۆی گەل. 

دوای ئەوەی لە ٢٠١٣ موچەی خەڵکیان بری و بانگەوازی سەبەخۆی داهاتی خۆمالیان کرد، بەبرسیکردن و شکاندنی شکۆی گەل، ئەو شکۆیەی بۆئەوەی تاکی کوردی روتبێتەوە لەهەموو بەها ئەخلاقیەکان و مقاوەمەی نەمێنێت مل بۆ هەموو حەزەکانیان بدات و هیواکانی خۆیان لەسەر دڵی میللەت بکەن بەکلتور بەردەوام بوون، تا لەبرینی موچەی خەڵک لەبەغداوە گەیشتە ئەوەی موچەی فەرمان بەران بکەن بەچەند کەرتکێک، ئەوە ئەو ئەرکەیە کەدەسەڵاتی کوردی کاری لەسەر دەکات، بۆئەوەی رۆحیەتی تاکی کورد زیاتر بشکێت باوری بەهیچ نەمێنێ، لەدرێژەی بێمتمانەکردنی زیاتری خەڵک پەرلەمانیش پەک دەخەن، کەگەورەترین ناوەندی شەرعی گەلە، لەوەدوا ئەویش لەسەقفی داواکەی خۆی دادەبەزێت باسی ریفراندۆم دەخاتە بەردەمی تاکی کورد، بۆ ئەوەی بیر لەشتە سەرەتایەکان نەکاتەوە، بەردەوام لەبرسی کردنی خەڵک بەردەوام بیت. بەناوی رفراندۆمیش پەرلەمانی پەکخراویش لەبیر خەلک دەباتەوە کلتوری حەزەکانی لەگەڵ خەڵکی بەرژەوەندی خواز بەسەر گەلدادەسەپێنێت، ئەوەی دژشی بێت خائین و بەکرێگیراوە وەک ئەوەبێت گەل لەکۆندا ئامانجی ئەوەبوبیت کە ژێردەستەبێت و خۆی لەبۆتەی داگیر کەراندا بتوێنێتەوە، ئەویش ئێستا ئەم دروشمەی و ئامانجەیان بۆمیللەت دروستکردبێت، بە پێچەوانەوە سەدان هەزار ساڵە کورد پارێزگاری لە بوون و شوناسی خۆی دەکات و پاراستویەتی، بەڵام ئەسەف ئەمرۆ دەسەڵاتێک پەیدابوە گەلی کورد خەریکە لە بۆتەی وڵاتانی داگیر کەری دەتوێنێتەوە و شتەپیرۆزەکانی گەل تێکدەشکێنی و رۆحیەتی بەرەنگاری کورد لەناودەبات و کلتور و هزری داگیرکەر فەرزدەکات، ئەوەی ئەرکی ٢٦ساڵەی دەوڵەتداری کورد بووە لەباشو. 

بەپێچەوانەوەشەوە بەرەیەکیتر لەم هەرێمە بەدەنگێکی زوڵاڵ  داکۆکی لەخەڵکی بەشمەینەتی ئەم هەرێمە دەکات، بەڵام ئەو بەرەی لە کۆمەڵێک خەڵکی بەهەڵوێست لەرۆژنامە نوس و چالاک وان و خەڵکی ئازادی خواز پێکهاتوە بەدرێژای تەمەنی ئەم دەسەڵاتە لەروبەروبونەوە دابونە تائەمرۆ، بەڵام بەداخەوە بەشێکی زۆریان رووبەروی دەرکردن و تیرۆرکردن و بارگاویکردن بە تۆمەتی پیاوی داگیرکەران بونەتەوە. لەپاڵ ئەوەشادا چەند لایەنێکی کەم و دوای دروست بونیان هەڵساون باداکۆکی کردن لە ئامانجە رەواکانی گەل و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی درۆ دەلەسەکانی دەسەڵاتی کورد، ئەرکی ئەم لایەن و کەسانەی لەکۆمەڵگای کوردی گێرانەوەی ئەو شکۆیەیە بۆتاکی کوردە، کە فاشیەتی کوردی شکاندویانە و لەجێگایاندا حەزە پیسەکانی خۆیان چاندوە لەناخیاندا و کردوە بەکلتور لەسەریان، بۆ ئەرکی ئەم بەرەیە راستکردنەوە ئەو خوار و خێچیەیە،، ئەم خوار خوێچیەش بە بێ شکاندن و برین لە هەنێک شوێن ئەستەمە سەربگرێت.

بۆیە ئەرکەکان جیان ئەرکی دەسەڵاتی کوردی ئەوەیە بەردەوام بێت لەسەر ئەم خوار خێچی و گێریەی کە بۆتە عەیبە بە جەستەی کوردستان خەڵکی کورد، ئەرکی هێز و کەسایەتیە ئازادی خوازەکان ئەوەیە ئەم گێر و گەوجیە بەتەوێڵی کورد لابەن،  بۆ ئەم لابردنەش پێویستە هەندێک بەشی ببرن و لەناوی بەرن بۆ ئەم لابردنەش ئەستەمە، چونکە ئەم لابردنە زەربە لە حەزو ئاەزوی چەند کەسێک دەدات، بەڵام بۆئەوەی سەرکەوتوبێت بەرەی گۆران و چاکسازی خەڵکی ئازادی خواز بەتایبەتیش بزوتنەوەی گۆران، پێویستە دوو کار بکات یەکەم بەها بۆ شتە پیرۆزەکانی نەتەو بگێرێتەوە، دووە رۆحیەتی تاکی کوردیش زیندووکاتەوە، لەپاڵ ئەوەشدا شتە جوانەکان بباتەوە شوێنی خۆی. بۆیە ئەرکی ئەم هێزە زۆر قورسترە لە ئەرکی دەسەڵات، چونکە دەسەڵات هەموو پیرۆزیەکی لای تاکی کورد نەهێشتوە، تا گۆران و خەڵکە ئازدی خواز و داکۆکی کەری نەتەوەی ئەم متمانەیە دەگێرێتەوە بۆشتەکان پێویستی بەکاتی زیاتر. چونکە دەسەڵات بەزەبری پارەو ترس سەپاندویەتی بەسەر تاکی کوردە، بەڵام دەبێت بەرەی دژە دەسەڵات بەقەناعەت کاری بۆ بکات، قەناعەتیش لەم بێ سقەیەی هەرێمدا کارێکی زۆر قورسە، بەڵام مادام بۆتە ئامانج لای ئەم هێزو کەسایەتیانە ئەستەم نیە سەرکەوتنی قەناعەت ئاسانە.

09/04/2017



وتارەکانی تری نوسەر