پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به داكۆكیكردن له ماف‌و ئازادییه‌كان ده‌ستی پێكرد. به‌پێچه‌وانه‌ی ئایدیۆلۆجیای كه‌مالیزمه‌وه كه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك بوو له توركیادا باڵاده‌ست بوو، باسی فره كولتووری‌و قبووڵكردنی جیاوازییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی توركیای ده‌كرد. له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ره‌گ داكوتاوی سوپا‌و جه‌نه‌ڕاڵه‌كاندا، پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی‌و دوور خستنه‌وه‌ی سوپا‌و مافیاكانی سوپای له ده‌وڵه‌ت‌و بڕیاری سیاسی پێشكه‌ش ده‌كرد. سه‌روه‌ری یاسا، سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان‌و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی-ی كردبووه به‌رنامه‌ی خۆی. به‌ڵێنی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی‌و مژده‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی به خه‌ڵك ده‌دا...هتد.
ئه‌گه‌ر بابه‌تییانه له‌رووداوه‌كان بڕوانین، ده‌بێ بڵێین لانیكه‌م له ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان‌و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێداندا، وا ده‌رده‌كه‌وت ئه‌م حیزبه راستگۆیه له‌گه‌ڵ دروشم‌و به‌رنامه‌كانیدا‌و ده‌یه‌وێ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو جێبه‌جێیان بكات. زۆر به هێمنی، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌رامبه‌ر سوپا‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ستا‌و ورده ورده نه‌ك هه‌ر به‌یاسا سنووری بۆ دانان، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و جه‌نه‌راڵانه‌شی دایه دادگا كه تۆمه‌تباربوون به هه‌وڵی كوده‌تا‌و دروستكردنی رێكخراوی نایاسایی‌و مافیایی بۆ لێدان‌و تیرۆركردنی نه‌یاره سیاسییه‌كان، له‌نێویشیاندا سیاسه‌تمه‌دار‌و چالاكوانه كورده‌كان. له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كوردیشدا، پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی یان پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ست پێكرد‌و بووه یه‌كه‌مین هێزی سیاسی تورك كه جورئه‌ت بكات بڵێت ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه گفتوگۆ بكه‌ین. هه‌ر به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، له‌كاتێكدا كه ده‌یزانی عه‌قڵییه‌تی كه‌مالیزم دابه‌زیوه بۆ ناو قووڵایی كۆمه‌ڵگه‌ی توركی‌و گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا شه‌قامی توركییه پێش نوخبه‌ی سیاسیی توركی، رووی كرده نوخبه توركییه‌كان، له نووسه‌ر‌و رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ند‌و رۆژنامه‌نووسه‌وه تا ده‌گاته سه‌ندیكا‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌سپاندنی ئایدیای قبووڵكردنی فره‌كولتووری‌و فره‌ره‌نگیدا هاوكاریی بكه‌ن. به جورئه‌تیشه‌وه له وتاره‌كانیدا باسی كێشه‌ی كوردی ده‌كرد‌و بێ ترس شیعری شاعیره گه‌وره كورده‌كانی وه‌ك خانی‌و جه‌زیریی ده‌هێنایه‌وه. زۆرجاریش له ئه‌رگیومێنته‌كانیدا وته‌ی بیریاره ئیسلامییه كورده‌كانی وه‌ك سه‌عیدی نه‌وره‌سی به به‌ڵگه ده‌هێنایه‌وه. ته‌نانه‌ت كه‌ناڵێكی كوردیشی بۆ میدیای ره‌سمی حكومه‌ت زیادكرد به ناوی (ته‌ره‌ته 6). له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردسانیشدا ده‌رگای په‌یوه‌ندی ره‌سمی‌و بازرگانیی كرده‌وه‌و رازی بوو هه‌رێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، له‌رێگه‌ی توركیاوه نه‌وت هه‌نارده بكات. ئه‌مه له‌كاتێكدابوو كه حكومه‌ته‌كانی پێشتر هه‌میشه مامه‌ڵه‌یه‌كی موخابه‌راتییان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كر‌و هه‌رگیز ئاماده نه‌بوون وه‌ك كیانێكی یاسایی له‌چوارچێوه‌ی عێراقیشدا قبووڵی بكه‌ن... هتد.
له‌رووی ئابووریشه‌وه له‌سه‌رده‌می حوكمی ئه‌ردۆغاندا، توركیا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دی‌و، حكومه‌ته‌كه‌ی ئاك پارتی، توانی توركیا له كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی قه‌یرانی دارایی جیهانی به‌دوور بگرێت. لابردنی سێ سفری سه‌ر دراوی توركی، نیشانه‌یه‌كی ئاشكرای ئه‌و گه‌شه ئابوورییه‌و به‌هێزبوونی لیره‌ی توركی بوو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
هه‌موو ئه‌مانه كارێكی كردبوو كه نه‌ك هه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردانی باكوور، به‌ڵكو زۆرینه‌ی نوخبه‌ی لیبراڵ‌و ئازادیخوازی تورك، پشتیوانی له ئه‌ردۆغان‌و حیزبه‌كه‌ی بكه‌ن. ته‌نانه‌ت گه‌لێك ناوه‌ندی جیهانی پێیان وابوو پرۆژه‌كه‌ی ئاك پارتی وه‌ك حیزبێكی به فكر ئیسلامی كه ئاماده‌یه گه‌مه‌ی دیموكراسی قبووڵ بكات‌و له‌چوارچێوه‌ی رێسا دیموكراسییه‌كاندا ململانێیه‌كی مه‌ده‌نی‌و ئاشتییانه له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی سیاسی بكات نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆجی‌و له‌رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه، ده‌شێت ببێته مۆدێلێك بۆ هه‌موو جیهانی ئیسلامی.
به‌ڵام.... زۆری نه‌برد هه‌موو ئه‌م هه‌نگاو و به‌رنامانه چه‌قین‌و بگره رێك پێچه‌وانه بوونه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ردۆغان به‌ته‌واوی ده‌ستی له جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات گیربوو، ئیدی دیموكراسی‌و ماف‌و ئازادییه‌كان له‌بیر چوونه‌وه. په‌یتا په‌یتا ده‌رفه‌تی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی قۆزته‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی كۆمه‌ڵێك یاسا كه به‌ئاشكرا ئامانجیان به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان بوو. وه‌ك هه‌مواری یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، كه ده‌یكاته پاشكۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن. هه‌مواری یاسای ناوخۆ‌و مافی خوپیشاندان‌و گردبوونه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوان ده‌دا به هێزه‌كانی پۆلیس‌و، وه‌كو په‌رله‌مانتارێك وتی به‌پێی ئه‌م یاسایه سزای ئه‌و كه‌سه‌ی له‌خۆپیشانداندا به‌رد ده‌هاوێژێت، له‌و كه‌سه زیاتره كه ته‌قه ده‌كات! له رووی ئازادی راده‌ربڕینیشه‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان یه‌كێك له ره‌شترین فایله‌كانی بۆخۆی تۆماركرد. ئێستا توركیا له‌لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دایه، كه زۆرترین رۆژنامه‌نووسیان له‌زیندانه‌كان توندكردووه. جگه له‌وه‌ش ئاك پارتی ته‌نها به كۆنترۆڵكردنی كه‌ناڵه ره‌سمییه‌كان‌و ئاژانسی ئانادۆڵ وازی نه‌هێنا، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كانی سه‌ر به حیزبه‌كه‌وه كه‌وته كڕینی قه‌ڵه‌م‌و كه‌ناڵه ئه‌هلییه‌كان (ئه‌ی تی ڤی دیارترین نموونه‌یه).
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی كوردیشه‌وه هه‌یه، پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌مێژه چه‌قیوه‌و بگره زۆر جار هه‌ست به گه‌ڕانه‌وه بۆدواوه ده‌كرێت. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا، ئه‌ردۆغان به‌هه‌مان تۆنی سه‌رۆكه كه‌مالیسته‌كان، چه‌ند جارێك وتی: "له‌توركیادا كێشه‌ی كورد بوونی نییه"! سه‌رباری به‌ڵێنه به‌رده‌وامه‌كانیش، هیچ یه‌كێك له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌مه‌سه‌له‌ی كورددا به‌دیهاتوون، تا ئێستا به یاسا‌و ده‌ستوور جێگیر نه‌كراون‌و له‌هه‌موو ئان‌و ساتێك‌دا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌توانێت هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. به‌ربه‌ستی (10%) بۆ چوونه ناو په‌رله‌مان وه‌ك خۆی ماوه. ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش كه باسی گۆڕینی ده‌ستووری توركیایان ده‌كرد به شێوه‌یه‌ك كه شوناسی كورد قبوڵ بكات، جگه له‌دروشمی بریقه‌دار هیچی تر نه‌بوون. سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌موومان بینیمان له حه‌ساسترین كاتدا، ئه‌و كاته‌ی داعش له ده‌روازه‌ی پایته‌ختی هه‌رێم نزیك ده‌بۆوه، هه‌ڵوێستی توركیا چی بوو. پاشان به‌رامبه‌ر ئابلۆقه‌ی دارایی مالیكی‌و به‌غدا، هه‌ر به‌پێی میدیای توركی خۆی، ئاماده نه‌بوون داهاته‌كانی (خه‌لك بانك) ته‌سلیمی هه‌رێم بكه‌ن‌و له‌قه‌یرانی داراییدا فریامان كه‌ون. وته‌كانی ئه‌ردۆغانیش به‌رامبه‌ر كوبانی هه‌رگیز له‌بیر ناچنه‌وه كه گوتی "بۆ ئێمه داعش‌و (یه‌په‌گه) هیچ جیاوازییه‌كیان نییه".
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ریانخست هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر كورد، له‌وه تێناپه‌ڕێت كه وه‌كو سه‌رده‌می عوسمانی، وه‌ك به‌شێك له ره‌عیه‌تی وڵاته‌كه‌ی ته‌ماشایان بكات، نه‌ك وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن خاك‌و ماف. له‌و رووه‌شه‌وه كه له‌مه‌نتیقی ئیسلامی عوسمانییه‌وه جیهان ده‌بینێت، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه به‌شێك له ره‌عیه‌ته‌كه‌ی به زمانی كوردی قسه‌بكه‌ن یان گۆرانی بڵێن!
له‌رووی ئابووریشه‌وه، سه‌رباری سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز له‌گه‌شه‌پێدانی ئابووری‌و شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی، زۆری نه‌برد ڤیرۆسی گه‌نده‌ڵی تووشی ئاك پارتی بوو و ته‌نانه‌ت گه‌یشته ناو خێزانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان خۆی. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، چه‌ندین وه‌زیری كابینه‌كه‌ی‌و ته‌نانه‌ت كوڕ‌و زاواكه‌شی تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی‌و دزینی سامانی گشتی. به‌پێی هه‌ندێك كه‌ناڵی میدیای توركیاش، زاواكه‌ی ئیمتیازی بازرگانی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ده‌سته‌وه‌یه. جگه له‌وه‌ش ماوه‌یه‌كه دۆخی ئابووریی توركیا رۆژانه زیانی پێده‌گات‌و بیكاری روو له‌زیادبوون‌و نرخی لیره‌ی توركیش روو له‌دابه‌زینه.
جگه له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ئه‌و ئه‌ردۆغانه‌ی كه سه‌ری زمان‌و بنی زمانی دیموكراسی‌و ئازادی بوو، ئێستا به هه‌موو توانایه‌كی خۆی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات سیستمی سیاسی توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه بگۆڕێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌و ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكات، كه ده‌سه‌ڵاتێكی نیمچه ره‌ها به سه‌رۆك ببه‌خشێ. بێگومان سه‌رۆكی ئێستا خۆیه‌تی‌و به‌نیازیشه پاش هه‌مواری ده‌ستوور، بۆ دوو ده‌وره‌ی تر ببێته‌وه به سه‌رۆك.
له‌ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه‌دا، رۆژ به رۆژ ئه‌ردۆغان‌و حیزبه‌كه‌ی پشتیوانی نوخبه لیبراڵ‌و دیموكراته‌كانیان له‌ده‌ست دا. زۆرێك له‌و نووسه‌ر‌و رووناكبیرانه پێیان وایه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ی مانگ، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كردن چاره‌نووسسازه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ئاك پارتی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بباته‌وه، زۆر به‌ئاسانی به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات‌و توركیا به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت ده‌بات. ئالێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێ بێمه سه‌ر باسی هه‌ده‌په.
پێم وایه هه‌ده‌په له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه، به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی خۆی داڕشتووه. به‌و مانایه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی توركی‌و نوخبه جیاوازه‌كانیدا، به‌ئاشكرا هه‌ست به مه‌ترسییه‌كانی چه‌سپاندنی دیكتاتۆرییه‌تی ئه‌ردۆغان‌و ئاك پارتی هه‌ستی پێده‌كرێت. هه‌موو ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو حیزبه ئۆپۆزسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كه (واته جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په)، ئه‌وه‌نده پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان نییه بتوانن رێگه‌یان لێ‌بگرن. تاكه رووداوێك كه ببێته رێگر له‌به‌رده‌میاندا ئه‌وه‌یه، هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی (10%) تێپه‌ڕێنێت‌و بچێته په‌رله‌مانه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، به‌پێی سیستمی هه‌ڵبژاردنی لیست، ده‌نگی دۆڕاوه‌كان ده‌چێ بۆ براوه‌كان‌و له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه براوه‌ی یه‌كه‌م. به‌مه‌ش ئه‌ردۆغان دیسانه‌وه زۆرینه‌یه‌ك به‌ده‌ست دێنێ‌و ده‌توانێ به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. بۆیه ده‌بین رۆژانه له‌میدیای توركیدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس‌و رووناكبیره توركه‌كان به‌ئاشكرا پشتیوانی له هه‌ده‌په ده‌كه‌ن‌و داوا له‌خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن ده‌نگیان پێ بده‌ن. ئه‌مه ره‌نگه رووداوێكی زۆر ده‌گمه‌ن بێت له‌مێژووی كۆماری توركیادا. پێده‌چێ هه‌ده‌په-یش، زۆر به‌باشی ئه‌م دۆخه‌ی خوێندبێته‌وه، بۆیه ئه‌مجاره گوتاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ته‌نها رووی له كورد‌و مافه‌كانی كورد نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ئه‌و په‌یامه به خه‌ڵكی توركیا بگه‌یه‌نێ كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و، تاكه رێگه‌یه بۆ به‌رگرتن به دیكتاتۆرییه‌ت له‌توركیادا. گوتارێك كه گه‌لێك نووسه‌ر‌و لایه‌نی سیاسیی له‌باشوور به‌توندی ره‌خنه‌ی ده‌كه‌ن‌و وه‌ك ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
من لێره‌دا نامه‌وێ قسه له‌سه‌ر راستی‌و ناڕاستی سیاسه‌تی هه‌ده‌په‌و ره‌خنه‌گره‌كانی بكه‌م، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌یه ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئایا ده‌بێ له‌م هه‌لومه‌رج‌و دۆخه‌دا پشتیوانی هه‌ده‌په بین یا نا؟ بێگومان منیش سه‌رنج‌و تێبینی زۆرم له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌تی هه‌ده‌په‌و جووڵانه‌وه‌ی باكوور هه‌یه. به‌ڵام لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ركه‌به‌ره‌كانی هه‌ده‌په كێن؟ ئایا ئاك پارتی ئه‌و هێزه‌یه كه نه‌ك كورد، بگره ته‌نانه‌ت توركه‌كانی توركیاش به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كراوه‌و دیموكراسی‌و ماف‌و ئازادییه‌كان به‌رێت؟ من پێم وایه له‌م ساته‌دا پشتیوانی كردن له هه‌ده‌په، ته‌نها هه‌ستێكی ناسیونالیستانه‌ی ساویلكانه نییه، به‌ڵكو مه‌نتیقی به‌ها گه‌ردوونییه‌كانی وه‌ك دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و ئازادی ده‌یسه‌پێنێ. بێهووده نییه زۆرێك له پارته لیبراڵ‌و ئازادیخوازه‌كانی ئه‌وروپا‌و ئه‌رمه‌نه‌كانیش داوا له‌خه‌ڵكی توركیا ده‌كه‌ن ده‌نگی پێ بده‌ن.
ئاشكرایه سه‌رباری گرنگی سه‌ركه‌وتنی كورد بۆ ئێمه‌ی هاوزمان‌و هاوچاره‌نووسی باكوور، چه‌سپاندنی سیستمێكی دیموكرات له‌توركیای هاوسێماندا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هه‌نووكه‌یی‌و ستراتیجییه. بۆیه پێم وایه سه‌رباری هه‌موو تێبنییه‌كانمان له‌سه‌ر هه‌ده‌په‌و په‌كه‌كه، هیچ رێگه‌یه‌كمان نییه جگه له‌وه‌ی پشتیوانیی لێ بكه‌ین.
*پێشكه‌شه به هاوڕێم كاك به‌ختیار مسته‌فا