روون و ئاشكرایه ئیسلامه
توندره‌وه‌كان و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كۆنه‌په‌رست و دواكه‌وتوو
به‌وپه‌ری
دڵسۆزییانهوهو بێ‌وچان كار ئه‌كه‌ن بۆ پشتگیری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و
مانه‌وه‌ی رژێمه خوێنرێژه‌كه‌ی توركیا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وڵاته
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وه‌ك عه‌ربه‌ستانی سعودی و قه‌ته‌ر خه‌رجی
تیرۆریستان دابین ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانده‌ن به گژ نه‌یاره‌كانیان و
نه‌خشه‌كانی
ئه‌ردۆگان سه‌ر بگرن.
شاراوه نییه له مێژووی پر
سه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مان زۆران له نێوان كۆنه‌په‌رستان وئیسلامه
توندره‌وه‌كان له
لایه‌ك و، شیوعی و چه‌پ و نیشتمانپهروهرانلهلایهكی تره‌وه به چه‌ند
شێوه‌یه‌ك رهنگیدابووهوهو، ئیسلامییه كۆنه‌په‌رست و توندره‌وه‌كان شان
به
شانی رژێمی خوێنرێژی سه‌ددام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی درنده‌و جاش
موسته‌شارو
چڵكاوخۆره‌كان له یه‌ك سه‌نگه‌ر بوون دژی گه‌ل و نیشتمان.
ئه‌مرۆ به هۆی پێشكه‌وتنی
كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی وباسی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان هه‌ندێ له
ئیسلامییه كۆنه‌په‌رست و توندره‌وه‌كانی ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو وریا بوونه‌ته‌وه‌و ده‌م له زۆر بواردا ئه‌ده‌ن
و به نیازی خۆیان وا ئه‌زانن كه‌س رابردوویان نازانێت و له‌و كاتانه‌دا كه له گه‌ڵ رژێمی دیكتاتۆری سه‌ددام حوسه‌ێن
و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و جاش موسته‌شار یهكیانگرتبووه دژ به بیری چه‌پ و پێشكهوتنخوازو
رۆڵه‌كانی گه‌ل، كه به به‌ر چاویانه‌وه راوئهنران و زیندانی ئه‌كران و له
سێداره ئه‌دران یان له‌ناو مالهكانیانهوه به ده‌سترێژی سه‌ربازه‌كانی سوپای
عێراق و ئه‌من و ئیستخبارات ئه‌كوژران.
له پاش خه‌بات و تێكۆشان و خۆبه‌ختكردنی پێشمه‌رگه‌و
جه‌ماوه‌ری ئازا‌و كۆڵنه‌ده‌ری گه‌له‌كه‌مان و، نه‌مانی رژێمی خوێناوی دیكتاتۆری،
ئه‌وانه‌ی كه له رابردوودا شان به شانی سه‌ددامی دیكتاتۆر‌و چڵكاوخۆره‌كانی به‌ربه‌ره‌كانی
رۆڵه ئازا‌و قاره‌مانه‌كانی حزبی شیوعی و بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و نیشتمانپه‌روه‌رانیان
ئه‌كرد، توانیان به كلكهلقهو ماستاو كردن و مامه حه‌مه‌یی جێی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و،
ببن به خاوه‌ن حزب و، وه‌ك بڵێی كه‌س رابردووی ره‌شیان نازانێت كاتێ "
فتوا"" یان ده‌ر ئهكهردو، داعش ئاسا ئه‌یانوت ئه‌م كاره ( حهررامه) و،
ئه‌و ژنه مێرده‌كه‌ی شیوعییه (حه‌ڵاڵه) و ئه‌بێ ته‌ڵاق بدرێت و، شوو به
""موسڵمان"" ێك بكات.
ئه‌مرۆ ئیسلامییه‌كان به
تایبه‌ت ئیخوان ئه‌لموسلمین و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و، تاقمی یه‌كێتی زانایانی جیهانی موسڵمانان ( یوسف قه‌ره‌زاوی و عه‌لی قه‌ره‌داغی) و، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
( داعش) رژێمی توركیای خوێنرێژ به پێشه‌نگ
ئه‌زانن و، به‌رگری لێوه ئه‌كه‌ن و، له سه‌ر ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌ردۆگان ئه‌رۆن
و، یارمه‌تی ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه گڵاوه‌كانی دژ به مرۆڤ جێبه‌جێ بكات.
له‌و رۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی (داعش) په‌یدابووه‌و، هاتووه‌ته ناوچه‌كه رژێمی توركیا كار ئاسانیان بۆ
ئه‌كات و، له رێی ئه‌وانه‌وه تیرۆریسته‌كان له پاش مه‌شقپێكردنیان له‌لایه‌ن
سوپای توركیاوه ره‌وانه‌ی سوریا‌و عێراق ئه‌كرێن و، ئه‌ردۆگان و به‌رپرسانی تر ئه‌و
هه‌واڵه به دوور‌و درۆ له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ته ئه‌لته‌یب ئهلبگوشی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس كه وڵاتێكی ئیسلامییه راشكاوانه ئه‌ڵێت: توركیا
تیرۆریستان و توندره‌وه‌كان ئه‌نێرێت بۆ سوریا‌و عێراق و، سه‌ره‌رای یارمه‌تی هه‌مه
جۆره، برینداره‌كانی داعش له خه‌سته‌خانه‌كانی توركیا تیمار ئه‌كرێن.
كوردستان به درێژایی زیاتر
له هه‌زار كیلۆمه‌ترله گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) له شهردایهو، تا ئێستا
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رنگاری ئه‌و دوژمنه لاسار‌و بێفه‌ره بوونه‌ته‌وه‌و،
جێی ئاماژه‌یه كۆمه‌ڵێك مه‌لا به ناو زانایانی ئاینی له مزگه‌وته‌كان مێرمنداڵ
و گه‌نجان هانئه‌ده‌ن بۆ كاری تیرۆریستی و په‌یوه‌ندیكردن به تاقمی تاریكستانی
داعش، ئه‌و كاره‌ش بێشك دوژمنانهیهو، ئه‌گه‌ر باسی ئازادی بكه‌ێن، بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت
ژماره‌یه‌ك كۆلكه مه‌لا به ئاشكرا‌و روون و ره‌وان ئازادی و بیروراپێشێل ئه‌كه‌ن.
ئیسلامه توندره‌وه‌كان وهه‌ندێ كه‌سانی به‌رپرسی دۆراوی
كوردستان به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی و گیرفان پركردن پشتگیری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان
و رژێمی توركیا ئه‌كه‌ن و، گوایه وڵاتێكی ئیسلامهیهو، رێگره له‌كاری خراپه‌و
ئه‌خلاق پارێزه‌و، باش ئه‌زانن ئه‌و وڵاته كراوه‌یه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی حه‌زیان له
موسیقاو دانس و ههڵپهركییهو، شاره‌كانی پره له یانه‌ی خواردنه‌وه رابواردن و
سیكس رێگه‌پێدراوه‌و، به‌ڵام لای خۆمان هه‌ندی مه‌لا " فه‌توا " ئه‌ده‌ن
و، ئه‌ڵێن موسیقا ( حهررامه) و، هەڵپەڕكێی
كوردی ئافرەتان دژی شەرع و بەها ئیسلامییەكانە و ئه‌بێت ئەو ژنانە سزا بدرێن.
ئیسلامییه‌كان.
یوسف قه‌ره‌زاوی و عه‌لی قه‌ره‌داغی و موریده‌كانیان زۆر سه‌رسامن به حزبه‌كه‌ی
ئه‌ردۆگان "" داد‌و گه‌شه‌پێدان "" و، خۆیان به به‌شێك له‌وان
ئه‌زانن و، باس له دیموكراسی توركیا و پاراستنی مافی مرۆڤ ئه‌كه‌ن و، خۆیان كوێر
كردووه به‌رامبه‌ر به تاوانه‌كانی ئه‌ردۆگانی له دێهات و شاره‌كانی باكووری
كوردستان: نێسیبین، شرنا‌خ، ئامه‌د، جزیره، گه‌ڤه‌ر،ماردین و سڵۆبی وناوچه‌كانی
تر.
ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆگان له‌و كاته‌ی بووه به سه‌رۆك كۆمار زیاتر به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت چووه‌و،
به هێچ شێوه‌یه‌ك ئۆپۆزسیۆنی ناوێت و، بروای به به‌شداری هێزه‌كانی تر نییه له
به‌رێوه‌چوونی سیاسه‌تی رۆژانه‌ی توركیا‌و، ئه‌وه‌ش چاوهروانكراوبوو له حزبێك له
سه‌ر شیوازی ئاینی بروات و، هه‌ر له‌و سونگه‌یه‌وه له گه‌ڵ هه‌موو هێزهسهرهكییهكانی
كوردكهوته به‌ربه‌ره‌كانی و، هیرشێكی درندانه‌ی كرده سه‌ر ئازادییه‌كان و، ئه‌و
هێرشه له‌وه ره‌نگیدایه‌وه كاتێك به دارده‌ست و گازی فرمێسك رێژ دایبه‌سه‌ر
باره‌گای گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌ی توركیا ( رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان) و، ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ش
گوزارشت له ناخی بۆگه‌نی ئه‌ردۆگان ئه‌كات.
تاقمی ئیخوانه‌كان به شان و باڵی حزبی "" داد‌و گه‌شه‌پێدان
"" هه‌ڵئه‌ده‌ن و، به ناوی
پارێزه‌ری ئیسلام ناویان ئه‌به‌ن و، داواكارن پشتگیری ئیخوانه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان له ئیسته‌نبول بكه‌ن و،
یوسف قه‌ره‌زاوی سەرۆكی یەكێتی
جیهانی زانایانی مسوڵمان ئه‌ردۆگانی تیرۆریستی به سه‌رۆكی ئیماندار ناوزهدكردو،
له‌م كاته‌دا ئه‌ردۆگان جه‌خت له سه‌ر گۆرینی ده‌ستور ئه‌كات و، ئه‌یه‌وێت سیسته‌می
سه‌رۆكایه‌تی و، ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان بگرێته ده‌ست و، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌وانه‌یه
(ئاكپارتی) بكات به چه‌ند حزبێك و، ئه‌ردۆگان كه‌سێكی فێڵبازه‌و، هه‌موو كات ئه‌یه‌وێت
ته‌نها خۆی حوكم بكات و، توانی دۆسته نزیكه‌كانی وه‌ك عه‌بدوڵلا گوێل و ئه‌حمه‌د
داود ئۆغڵو دوور بخاته‌وه‌و، له ئێستا و به‌تایبه‌تی له پاش شكستی كۆده‌تاكه‌ی ئه‌م دووایه كه‌س متمانه
به ئه‌ردۆگان ناكات.
ئاسته‌نگ و هه‌ره‌شه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر ئه‌ردۆگانه‌و،
له‌م بوارانه‌دا چر ئه‌بێته‌وه وه‌ك: به‌رده‌وامی شهر له گه‌ڵ پارتی كرێكارانی
كوردستان { پ. ك. ك- P:K:K } و،
به‌هێزبوونی توندره‌وه
ئیسلامییه‌كان و، تووره‌یی یه‌كێتی ئه‌ورۆپاو، دژایهتێكردنی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌ردۆگان
و، ساردی و سستی په‌یوه‌ندییه‌كانی رژێمی توركیا له گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا.
له‌و كاته‌ی جكومه‌تی توركیا
هێرشی عه‌سكه‌ری و رۆشنبیری ئه‌كاته سه‌ر ئه‌و كوردانه‌ی هاوبهیمانن له گه‌ڵ
رۆژئاوا‌و، ئازادی تاكه كه‌س و راگه‌یاندن پێشێل ئه‌كات و، له هه‌مانكاتدا دژ به
دامه‌زراوه دادگایه‌كان ئه‌وه‌ستێت و، سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌وڵ ئه‌دات
بنچینه عیلمانییه‌كانی كۆماری توركیا بگۆرێت و، ئیسلام خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بێت و، هه‌ر
ئه‌مانه‌ش پاڵ به سوپاوه ئه‌نێت به ره‌زامه‌ندی ئهمریكاو ئه‌وروپا بجوڵێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و
حزبه‌كه‌ی شانسیان هه‌یه‌و، هه‌ندێ له مه‌لاكانی كوردستان له ئاستی رژێمی
توركیای خوێنرێژ چاویان كراوه‌یه‌و، بۆ نموونه ئه‌م مه‌لایه كه ( بمانه‌وێ یان
نه‌مانه‌وێ ) مامه حه‌مه‌یی و ماستاو ساردكردن بۆ لایه‌نێك ئه‌كات چونكه بێشه‌رمانه
ئه‌ڵێت: تاكه لایه‌نێك كه ئاوری به‌لای كورددا دابێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێ خزمه‌تی له
هه‌موو بواره‌كان به كورد كردبێ ( داد‌و گه‌شه‌یه) له توركیا‌و، ئه‌م مه‌لایه
كوێره‌و چاوی داخراوه به‌رامبه‌ر به كوشتاری به كۆمه‌ڵی كورد له باكووری
كوردستان و، ئه‌م جۆره مه‌لایه هه‌قه بدرێت به دادگا‌و سزایه‌كی قورس وه‌ربگرێت.
که‌م رۆژ هه‌یه له کوردستان مه‌لاکان
و ئیسلامیه‌کان سوکایه‌تی و، هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له خه‌ڵکی ئازادیخواز نه‌که‌ن و،
که‌م رۆژ هه‌یه مه‌لا له‌م کۆمه‌ڵگایه له بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه سوکایه‌تی
نه‌کات یاخود له‌سایت و په‌یجه‌کانه‌وه ئه‌که‌ونه هێرشی توند بۆ سه‌ر ژنان و
ئازادیخوازان و، كه‌س نازانێت "" مه‌لا ""ا خۆی به‌چی ئه‌زانێت؟.
پێویسته جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان چیتر
له‌م هه‌ره‌شه‌و گورهشهو سوکایه‌تی پێکردنه بێ ده‌نگ نه‌بن و، فشار‌و گوشار بخه‌نه
سه‌ر حكومه‌تی كوردستان تا ئه‌و جۆره مهلانهوهو ههرهشهكهران و، ئه‌وانه‌ی
سوكایه‌تی و هه‌ره‌شه ئه‌كه‌ن بدرێنه دادگا‌و، چیتر له مینبه‌ری مزكهوتهكانهوه
وتاری ههرشهو سوكایه‌تی پێكردن بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌و، له رابردوودا لای خۆمان ئه‌نته‌رنێت و توێته‌رو فێسبوك
و ئایپادو ئایفۆن نه‌بوو كاروباری مه‌لاكان شاراوه بوون، به‌ڵام له‌مرۆوه هه‌موو شتێكیان ئه‌خرێنه به‌رده‌ستی خه‌ڵك و،
ئه‌وانه‌ی به‌رگری له مافی رهواو مرۆڤایه‌تی ئه‌كه‌ن و، لێره‌دا داوا له‌سه‌رجه‌م ناوهندو ده‌زگاو ئازادیخوازان و كه‌سایه‌تیه سیاسی و
رۆشنبیر‌و هونه‌ریه‌كان ئه‌كه‌ین، بێده‌نگ نه‌بن و، ده‌نگ هه‌ڵبرن.
پێویسته ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه
و پێشمه‌رگه و هه‌موو پیرۆزییه‌كانی كورد ئه‌كه‌ن و هیچ به‌ها و پیرۆزییه‌ك بۆ
خاك و نیشتمان و ئاڵای كوردستان و خه‌باتی پێشمه‌رگه ناهێڵنه‌وه و، گه‌یشتوه‌ته
ئه‌وه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری به بت په‌رستی ناو ئه‌به‌ن و به‌رگری له كوردستان له‌ژێر
ئاڵای كوردستان به كوفرئهزانن شه‌رمه‌زار
بكرین و راپێچی دادگا بكرێن.
ئه‌و رۆژه نزیكه ئیخوانه‌كان تووشی شكستێكی گه‌وره
ئه‌بن و، سوڵتانهكهیان سه‌رشۆرانه وه‌ك ئیخوانهكهی میسر محه‌مه‌د مورسی
راپێچی دادگا ئه‌كرێت و، له سه‌ر تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به كورد‌و شاره‌كانیان
و، یارمه‌تیدانی داعش و توندره‌وه‌كان وأهل النصرهو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئیسته‌نبول
و شتی تر سزا ئه‌درێت.
3/8/2016
ا